خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی شارۆن ستۆن و سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكیان كرد.
ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی خاتوو "شارۆن ستۆن" Sharon Stone به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌ن قوبادی سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكیان كرد و له نزیكه‌وه زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌ی كوردستانیان بینی.
شارۆن ستۆن دوای بینینی هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك، هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت و ئێستاكه به‌همه‌ن قوبادی سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه كه له شاره‌كانی به‌غداد و نیۆیۆڕك و به‌شێكیشی له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌ده‌گیرێت.
شارۆن ستۆن چه‌ند ساڵ پێش ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له شاری تاران میوانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی بوو. ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده و هه‌روه‌ها 6 كه‌سایه‌تی دیكه لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژه مین پێكدێنن و تاكوو ئێستا له چه‌ندین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی دژه مین له ئاستی دنیادا به‌شداریان كردووه.
ئه‌م ڕۆژانه به‌همه‌ن قوبادی له شاره‌كانی به‌غداد و نیۆیۆڕك سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كانییه‌تی.
شارۆن ستۆن ساڵی 2007 له میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مای حه‌قیقه‌ت "سینه‌ما وێریتێ" Cinema Verite فیلمی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی به هۆگرانی سینه‌ما ناساند و فیلمه‌كه به ئاماده‌بوونی پاشا و بنه‌ماڵه‌ی سه‌لته‌نه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌یامنێرانی دنیا له مۆناكۆ له فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا.
ستۆن سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" گووتی: ئه‌م فیلمه زۆر جوان سازكراوه و له ده‌رهێنه‌رێكی بلیمه‌ت و بێ وێنه‌یه كه نه ته‌نیا یه‌كێك له به‌هێزترین فیلمه‌كانه له بواری شه‌ڕ و بێره‌حمیدا، به‌ڵكوو نیشانده‌ری به‌هره ده‌روونییه‌كانه كه هه‌ر مرۆڤێك له كاتی شه‌ڕ له خۆیدا ده‌یبینێته‌وه. ئه‌م فیلمه بنه‌ما و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌م فیلمه یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین و سه‌رسوورهێنه‌رترینی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له ساڵانی دواییدا بینیومه.
شارۆن ستۆن ڕۆژی 10ی مارسی 1958 له شاری میدویل پێنسیلوانیا له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، دووهه‌مین منداڵی بنه‌ماڵه‌یه و برایه‌ك له خۆی گه‌وره‌تر و دوو خوشكی چكۆله‌ی هه‌یه. له نه‌وه‌ده‌كاندا وه‌كوو قوتابییه‌كی خوڵقێنه‌ر له بواری نووسیندا له زانكۆی ئێدینبۆڕۆی پێنسیلوانیا بوورسییه‌ی وه‌رگرت و به پله‌یه‌كی زۆر باش ده‌رچوو.
سه‌ره‌تا وه‌كوو شاجوان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به شوێن هونه‌ری مانكه‌نیدا ڕۆیی و بووه مانكه‌نی ڕیكلامی كۆمپانیای فۆڕدی ئه‌مه‌ریكی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مین جار بچێته پێش كامێڕا و له نێوان خه‌ڵكیدا بناسرێت.
ستۆن بۆ یه‌كه‌مین جار له فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆش خه‌یاڵی"ـدا له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری جیهان ۆودی ئالێن له ساڵی 1980 ڕۆڵی بینی و له دواییدا له كۆمه‌ڵێك فیلمی دیكه وه‌كوو ئه‌كته‌ر ڕۆڵی بینی.
ئه‌م ئه‌كته‌ره زیاتر به بۆنه‌ی رۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "غه‌ریزه‌ی سه‌ره‌كی" له ساڵی 1992 له ده‌رهێنانی مایكێڵ كیتۆن ناسراو و بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هۆلیڤوود.
شارۆن ستۆن تا ئێستا له فیلم گه‌لی زۆر، هونه‌ری خۆی نواندووه و له فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا خه‌ڵاتی گرینگ و به‌نرخی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
