
کتێبی زایه‌ڵه که نزیک به 31 ئاوازی کوردی له خۆ گرتووه و بۆ ئامێره‌کانی تارو سێ تار و سه‌نتوور نوسراوه‌ته‌وه به پێی رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کتێب فرۆشی موکریان له سه‌رده‌شت بریار بوو ساڵی پار چاپ و بڵاو ببێته‌وه به‌ڵام له دوای ساڵێک مه‌حته‌لی و چاوه‌ڕوانی له لایه‌ن به‌رپرسانی (کوردی ) وه‌زاره‌تی ئیرشاده‌وه به ئه‌نقست ئیزنی چاپ و په‌خشی پێ نه‌درا.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری ناسراو مامۆستا عه‌لی عابدی جودا له به‌شی ئاهه‌نگسازی که خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می ناوداره له به‌شی نووسین تا ئێستا 3 کتێبی موزیکی له ژێر ناوه‌کانی (له‌دڵمایه، به تنا جێم مه‌هێڵن، و ژیلان ) چاپ و بڵاوکردوه‌ته‌وه و نزیک به 10 کتێبی دیکه‌ی ئاماده‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌یه.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
