
لە ڕۆژانى 7-8ى مانگى تەمووزدا، بەسەرپەرشتیى (بەڕێوەبەرایەتیى هونەرى سینەماى سلێمانى) و هاوکاریى کۆمەڵێک ڕێکخراو و لایەن و هاوڕێیانى هونەرمەند، مەراسیمێکى تایبەت بە هونەرمەندى جوانەمەرگ (تەها کەریمى) لە هۆڵى تەوارى شارى سلێمانى ساز دەکرێت. لەو دوو ڕۆژەدا کۆمەڵێک چالاکى ئەنجام دەدرێت:
1- چەند پارچەیەک موزیک لەلایەن (گروپى چوارینەى ژێدارى کوردستان).
2- چاپکردنى 2 کتێب.
3- نمایشکردنى 3 فیلمى تەها کەریمى.
4- نمایشکردنى 2 فیلمى دیکۆمێنتارى لەسەر ژیانى هونەرمەند.
5- ئامادەکردنى بڵاوکراوەیەکى تایبەت بە مەراسیمەکە و هونەرمەند (تەها کەریمى).
هەر لەگەڵ ئەم هەواڵەدا، داوا لە هەموو نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەردۆستانى کورد دەکەین ئەگەر دەیانەوێ لەبارەى ئەم هونەرمەندەوە بنووسن تاکو ڕۆژى 4/7/2013 پەیوەندیمان پێوە بکەن و بۆمان بنێرن.
تکایە بابەتەکان لەڕێگەى ئەم ئیمێڵەوە بنێرن: qader. mohammad@gmail. com
لیژنەى ئامادەکارى چالاکییەکە- سلێمانى
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
