سه‌رنجێك، له‌دكتۆر ڕوشدیش...!! هرۆز جه‌عفه‌ر
زانستی ده‌روونناسی، ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ركه‌وتوو ناناسێنێت، كه‌هه‌میشه به‌دوای كار‌و سه‌روه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی پِڕاوپڕ له‌نێوان سیاسه‌ت و ده‌رونزانیدا هه‌یه، به‌وه‌ی كه ئیش و ئامانجی ده‌رونناسی بریتی یه له:تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری كه‌سه‌كان.ئێ سیاسه‌تیش جگه‌له‌مه هیچی تر نییه.
جا ماوه نه‌ماوه، بڕیارئه‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌و باسی مه‌عریفی و تیۆرییه‌وه، قسه‌له‌سه‌ر شته‌كان بكه‌ین، ئیتر واز له‌و پرسیارانه بهێنین كه‌ده‌سه‌ڵات باشه‌یان خراپ..!! ئیدی گڕه‌و گڕ دێینه‌وه شته‌كانی كه‌ڕووئه‌ده‌ن، هه‌تا دێت ژماره‌ی گه‌وره‌تر ده‌بینین دیار نامێنێت، جڕو جانه‌وه‌رو دامه‌زراوه‌ی سه‌یر ئه‌بینین، ئه‌و ده‌مه‌ی له (17) ی شوبات هاتمه ده‌ره‌وه‌و وازم هێنا، سێ جار (تف..تف..تف) م كرد، ئێخۆ كه‌سێك و شوێنێكی گونجاو نه‌ماوه هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ی..!.
به‌هه‌رحاڵ كار گه‌یشتووه‌ته سه‌رنجدان، سه‌رنجی ئه‌مجاره‌ش "دكتور رشدی سعید الجاف"ه.هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتبووه (24) ساڵ سه‌رمایه‌كه‌ی (4) ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندبوو، ئه‌مه له‌وكاتی نه‌هامه‌تیه‌ی كه كورد‌و عێراق پێایدا تێپه‌ڕی ده‌كرد، واقعه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند له‌گه‌ڵ كوڕانی سه‌دام حسێنی دكتاتۆردا هاوبه‌ش بووه‌و، دواییش پاره‌كه‌ی پێ نه‌داونه‌ته‌وه.كێ به‌م ته‌مه‌نه ئه‌وی گه‌یانده كوڕی سه‌دام و چۆن بازرگانی كرد‌و به‌چ ئالیه‌تێك هه‌ر وه‌ڵام نه‌درایه‌وه...؟.
كات هات و چوو، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، هه‌ر له‌ناكاو گه‌شتێكی خێرخوازی بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك سازئه‌كرد، به‌سه‌دان هه‌زار دۆلاری ده‌به‌خشیه‌وه، له‌ناكاو خۆی ده‌كرد به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا یه‌ك گونیه زه‌رفی پاره به‌دوایه‌وه بوو، چه‌ندین ئۆتۆمبیلی مۆدێل به‌رزو، ده‌یان پاسه‌وانی چاوتیژو كامێرای وێنه‌و ڤیدیۆی له‌گه‌ڵ بوو، جا له‌به‌رئه‌وه‌شی ئه‌و ناوچانه كه‌متر تێگه‌یشتنیان هه‌یه‌و، ئاشنا نه‌بوون به‌دونیای ده‌ره‌وه، زۆرهۆگربوون، باوه‌ڕناكه‌م دكتۆر ڕووشدی تائێستا سه‌د دۆلاری به‌خشی بێت ئه‌گه‌ر له‌پێش چاوی كامێرا نه‌بوبێت، ئه‌گه‌ر وانییه، خزم و كه‌سه‌كانی خۆی له‌كه‌ركوك هه‌موو گیرفان به‌تاڵن و باخه‌ڵیان سه‌وزه‌ڵێ خانم ئێژی، بۆچی هه‌ڵوێستی نیه.با واز له‌مه‌ش بهێنین.
له‌باری په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كاندا، ڕێسایه‌ك هه‌یه، "هه‌ركه‌سێك زۆر ده‌ركه‌وت و خواستی ده‌ركه‌وتنی زیادی كرد، هه‌نگاو ئه‌هاوێژێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌یمه‌نه‌و كاری سیاسی".په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان قسه له‌سه‌ر ڕای گشتی ناوخۆیی و ئیقلیمی و ده‌ولی ده‌كات، دكتۆ روشدیش هه‌رده‌یه‌وی له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (AUC ) ه‌وه، ئه‌مه بكات، لێره‌شه‌وه سه‌رمایه‌كه‌ی زیاتر بكات، كه پتر خۆی له‌گروپی كۆمپانیاكانی (عادل متحده) بۆ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان دا، ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، له‌ڕێگه‌ی داگرتنی ڤیدیۆوه، ئاماژه‌ی به‌كاری خێرخوازیی له‌سلێمانی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیرچووه باس له‌گرفته‌كانی ئێستای بكات، كه پێده‌چێ روشدی و عه‌بدولقادر تاڵه‌بانی زیاتر له (120) سكاڵای له‌هه‌ولێرو سلێمانی له‌سه‌ر تۆماركرابێت، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی وشتی تره‌وه بۆ پرۆژه‌ی به‌هه‌شت سیتی.
ساخته‌یی عه‌بدولقادر، له‌وكاته‌وه ده‌ركه‌وت له‌ئێران به‌ناوی ماڵی تاڵه‌بانیه‌وه ژنی خواستبوو، دواتر به‌جێی هێشت.له‌مانه‌ش سه‌یرتر له‌ماوه‌ی ڕابردودا دكتۆر روشدی قسه‌ی له‌سه‌ر ڕزگاركردنی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كردو، هاواری بۆ ده‌كردن، هیچ سه‌یر نییه به‌پاره‌ی كورد ئه‌مه بكات، نازانین پارتی و پاراستنه‌كه‌ی چۆن ڕێگایان داوه باره‌گای سه‌ره‌كی له‌هه‌ولێرو ته‌له‌فزیۆنیش دابنات...!!.تا ساڵی (2000) شه‌ریكی عوده‌ی و دواتریش له‌میسر شه‌ریكه‌به‌شی جه‌مال موباره‌ك و، ده‌بێت ئێستا له‌گه‌ڵ كێ گه‌مه بكات...!!.له‌ئێستادا به‌سه‌رنجدان هه‌ندێك له‌په‌یج و ئه‌كاونته نزیكه‌كانی پارتی هه‌وڵی لوت شكاندن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.ئیتر نازانین به‌كوێ ده‌گات..؟؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

نۆ ڕۆژ، دوای هاتنی ساڵی نوێی (2013) ، سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌فه‌ڕه‌نسا له‌ڕووداوێكی دژوار‌دا كوژران.ته‌ماشابكه‌ن سێ شت لێره‌دا زۆرجێگه‌ی گومان وهه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن، یه‌كه‌م:ژنی كورد، دووه‌م: سیاسه‌توانن، سێهه‌م:له‌فه‌ڕه‌نسا.!!.