لای ماركس، سه‌رمایه‌داریی، هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی له‌ناوبردنی خۆی له‌خۆیدا، هه‌ڵگرتووه.ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌كان وه‌ك ماركس وته‌نی هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن كه له‌نێوان ئه‌وان و خاوه‌ندارێتی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاشدا ئه‌و نامۆبونه گه‌وره‌ترو كاریگه‌رتر ده‌بێت، ئه‌و قه‌یرانه گه‌ردونیه‌ش له‌هه‌مان ئه‌و ده‌رگایه‌وه هاته ژوور كه ماركس به‌ووردی باسی لێوه‌كرد كه قه‌یرانی به‌كاربردن و قه‌رز و مایه‌پوچبونی بانكه‌كانه، كه‌به ئیفلاسی بانكی لیمان برازه‌ری زه‌به‌لاح ده‌ستی پێكردو، نازانرێت به‌چی كۆتایی دێت.له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، مرۆڤی كورد به دیوه ئه‌هریمه‌نیه‌كه‌یدا گه‌یووه‌ته‌ئاستێك: نه سیسته‌مێكی بانكی و بۆرساتی ڕێك و پێكی نییه تا هه‌ره‌سی پێ بێت.سه‌رمایه‌دارێكی نیشتمانیی نییه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا كه له‌پشت دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ن، سه‌رباری ئاڵۆزیی ژیان، نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه:یه‌كه‌م: خاڵی له‌ویژدان و ئه‌خلاقی كورده‌واریی، دووه‌م: خه‌ڵكێلێكی عه‌وام به‌رهه‌مهێنراون، كه به‌رده‌وام له‌ئێستادا بژین، ئێستایه‌ك كه له‌چوارچێوه‌ی چه‌ندین سه‌رمایه‌داری چاوچنۆكدا، جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان باش باش هه‌ستی پێده‌كرێت.بالای خواره‌وه ئاماژه به چه‌ندین كاری نایاسایی و فێڵی گه‌وره‌ی گوندی ئه‌ڵمانی له‌سلێمانی بكه‌ین:
یه‌كه‌م: گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دوو، مه‌تری به به (75) سه‌نت، له‌حكومه‌ت كڕاوه، له‌ئێستادا، یه‌ك شووققه‌ی (140 م) ده‌ده‌ن به (165000) واته (16، 5) شانزه ده‌فته‌رو نیو، سه‌یر بكه، هیچ مه‌ترێك شووققه له (350$) زیاتری تێ ناچێت، (140 ×350) یه‌كسانه به (50000) واته شووققه‌یه‌ك په‌نجا هه‌زار دۆلار یان (5) ده‌فته‌ری تێ ئه‌چێت، ئه‌مان ئه‌یده‌ن به (16، 5) .!!.كه‌وابێت بۆیه‌ك شووققه له باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره، له‌قاتی (7، 8) ته‌نها (11، 5) یانزه ده‌فته‌رو نیو، خێر وه‌رده‌گرن..
دووه‌م: ئه‌م پرۆژه‌یه، كه بۆ وه‌به‌رهێنان نێرراوه، تیایدا نوسراوه، (60%) ی سه‌وزاییه، كه‌چی (20%) كردووه به سه‌وزایی.یانی گوندی ئه‌ڵمانی (1، 2) ش پێكه‌وه ڕێژه‌ی سه‌وزاییان له (20%) تی ناپه‌ڕێت؟..له‌مه‌ش سه‌یرتر گوندی ئه‌ڵمانی (دوو)، له‌سه‌وزایی گوندی ئه‌ڵمانی (یه‌ك) دا، دروستكراوه.
سێهه‌م: له‌ناو گوندی ئه‌ڵمانی دا، له‌ماسته‌رپلانه‌كه‌دا، زه‌وی ته‌رخانكراوه بۆ (باخچه‌ی ساوایان + خوێندنگه) .كه ده‌بوایه حكومی بن به‌پێی یاسا، كه‌چی ئێستا بووه به باخچه‌ی ساوایانی تایبه‌ت، هه‌موو مانگێك هه‌ر مناڵێك ده‌بێت زیاتر له (100$) بدات.ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م شووققه‌و یه‌كانه ده‌كڕن، وه‌ك كرێچی نالیا وان، به‌ئاره‌زووی خۆیان پاره‌ی ئاو‌و گه‌رمی و ساردی و كاره‌بایان لێوه‌رده‌گرن!.
چواره‌م: ئینجا بابزانین كێن ئه‌وانه‌ی له گوندی ئه‌ڵمانی داده‌نیشن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- حاكمه‌كان، خانوی حاكمه‌كان له گوندی ئه‌ڵمانی، به‌ناوبانگن، ئه‌مانه بۆئه‌وه خانویان بۆ كراوه تا له‌مه‌حكه‌مه كه‌یسه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی و كۆمپانیای نالیا ببه‌نه‌وه.
- ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی شاره‌وانی.
- ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
- ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی سات و سه‌وداكه‌رو، خانویه‌كی عومه‌ر فه‌تاح كه (1000) مه‌تریه، بایی زیاتر له (150) ده‌فته‌ر دۆلاره، واته (یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار) .ئه‌م خانووه خۆی تیا دانانیشێ و چۆڵه، چاوه‌ڕێده‌كات تاوه‌كو ئۆفیسه‌كه‌ی لای بازاڕی زارا، تاپۆ بكات له‌سه‌رخۆی، بێجگه له‌خانوه‌كه‌ی گردی ئه‌ندازیاران، ئه‌وسا بچێته گوندی ئه‌ڵمانی..
- هه‌روه‌ها ماڵی حاكم قادر، كه پێشوتر له لای مه‌كته‌بی فریشته‌ی كچان بوو، دیسان رووبه‌ری هه‌ردوو خانوه‌كه‌ی (1000) مه‌تره.ئینجا ماڵی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی پارتی و سكرتێری ڕێكخراوه‌كان.
پێنجه‌م: یه‌كه به‌چه‌نه؟.وه‌ك ووتمان شووققه ده‌ستی دوو به (17) ده‌فته‌ر هه‌یه، له‌قاتی سێ و چواره‌كان، دیاره نالیا تائێستا به‌هه‌زاران شووققه‌ی دروستكردووه.!.تازه‌كانیش هه‌یه به (16) ده‌فته‌ر و (80%) پاره‌ی پێشه‌كیش ده‌بێت بده‌یت.ئینجا خانوی (200) مه‌تری به (400000) چوارسه‌د هه‌زار دۆلار، یانی (40) ده‌فته‌رو، هی (370) مه‌تری له‌گوندی ئه‌ڵمانی (3) به (800000) هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار، واته (80) ده‌فته‌ر دۆلار، ماهر حه‌سه‌نیش به (1) ده‌فته‌ر ڕیكلام ئه‌كاو، ئه‌ڵێت: ڕاكه، فریاكه‌وه، باله‌ده‌ستت نه‌چی دوایی له‌ده‌ستی دوو به دووهێنده ده‌یكڕیته‌وه، یه‌عنی به (160) ده‌فته‌ر.
تو ویژدانتان، ئه‌مه ئه‌خلاقی كورده، له‌م ماوه‌یه سیاسته‌مه‌داری به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی (فواد عه‌جمی) م، بینی، له‌شه‌سته‌كانه‌وه، له‌ئه‌مریكا ئه‌ژی، ئه‌كادیمیه‌كانی ئه‌وێی خوێندووه، ئه‌م كابرایه ڕاوێژكاری به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مریكابووه‌و، قه‌ناعه‌تی به بوش كردبو، كه عێراق داگیر بكات، دوای قسه‌كانی دواتر (هه‌ردوو چاوم پڕبو له‌فرمێسك) .به‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر بتوانێت ته‌نها (4) كه‌س له‌ناو ئه‌مریكادا وه‌ك فواد عه‌جمی زه‌رع بكات، ده‌توانی ته‌حه‌كوم به‌سیاسه‌تی ئه‌وانه‌وه بكات، كورد خه‌ریكی چی یه؟.گوندی ئه‌ڵمانی لوتكه‌ی بێ ئیتیكی بێ ڕه‌وشتی كوردمان پێ‌نیشان ئه‌دات، ئاخر ئه‌ڵه‌مانه‌كان ئه‌چوون كیمیایی و گازی خه‌رده‌لیان ئه‌فرۆشت به‌عێراق، تا به‌سه‌ر كورددا بیبارێنی، له‌بری شه‌كواكردن له دادگای ده‌ولی له‌سه‌ریان، ده‌چین گوندی ئه‌ڵمانی كۆپی ده‌كه‌ینه سه‌ر كوردستان.!..
- سه‌ر چاڤی لاند!
له‌ئێستادا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فرۆشتنی پشك (ئه‌و پشكانه‌ی ریكلامی بۆئه‌كا) نا قانونییه، بۆ؟.
یه‌كه‌م: كاتێك كه تۆ پشك ده‌فرۆشی، ده‌بێت بڵێی بڕی پاره یان سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌كردنی پرۆژه‌كه چه‌نده؟.به خه‌ڵكیش و به وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌به‌رهێنیشی نه‌وتووه.
دووه‌م: له‌بۆرسه‌ی عێراقدا، زیاتر له (300) كۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌كو (ئاسیا، كۆڕه‌ك، زه‌ین، بانكه‌كان، كارگه‌كان...هتد.هه‌یه و كڕین و فرۆشتن به پشكه‌كانیان ده‌كرێت، كه‌چی چاڤی لاند نییه!.واته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پشكدار بێت، ده‌بێت ئه‌ندام بێت له‌و بۆرسه‌یه، چاڤی لاند نییه‌تی، كه‌واته: فێڵه.
سێهه‌م: له‌هیچ شوێنێكی فه‌رمی، كڕین و فرۆشتن به‌م پشكه‌وه ناكرێت، كه‌ئه‌مه‌ش دیسان پێچه‌وانه‌ی قانونه.
چواره‌م: له‌ناو غاباتدا كابینه‌ی دروستكردووه!.ئه‌مه‌یان (به‌پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی) .كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
پێنجه‌م: ئه‌ری ئه‌و پشك یان سه‌همانه، هی پرۆژه‌كه‌ی پێشوتر نین، كه نه‌فرۆشراون، ئێستا هه‌ڵڵای بۆ ده‌كه‌ن.ئه‌مه تاوان و ناقانونیشه.
شه‌شه‌م: كه ڕیكلام ئه‌كا، ئه‌بێت پێمان بڵێ: نرخی پشك به چه‌نه؟.كه‌نایڵێت، كه‌واته: فێڵه.بۆ باسی ناكا.
حه‌وته‌م: له‌هه‌مووی سه‌یرتر، له‌سه‌ره‌تای فرۆشتنی پشكه‌كاندا، ئه‌وپرۆژانه‌ی كه‌بڕیاربو، ئه‌نجام بدرێت، له‌كه‌ته‌لۆكه‌كه‌دا دانراوه، بۆنمونه، ئه‌ڵێت: (110) ملیۆن دۆلار، خه‌رج ئه‌كه‌م، له‌م پرۆژه‌یه‌دا، بۆدروستكردنی بۆنمونه: (20) پرۆژه‌ی گه‌وره، له‌ناو چاڤی لاند، یه‌كێك له‌وانه تاوه‌رێكی (35م) یه.له‌سه‌رشاخی ئه‌زمه‌ڕ.تاوه‌ره‌كه‌ش دروست نه‌كراوه، پاره‌كه‌شی خوراوه، ئێستا ده‌یه‌وی به‌پاره‌ی ئه‌م پشكانه دروستی بكات، كه‌ڕیكلامی بۆ ئه‌كات.
* ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی چۆنه.؟
جاری، پێش هه‌موو شتێك دانانی ته‌له‌فزیۆن له‌ناو پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوندا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه، كه‌چی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای وه‌به‌رهێنان ڕێككه‌وتون و ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌یان داناوه.واوه‌تر له‌وه‌ش ناوبه‌ناو ده‌ڵێن: بۆیه هێرش ده‌كرێته سه‌ر نالیا چونكه بێوێنه‌یه‌و به‌رپرسه‌كان شه‌ریك ناكاته‌وه‌و ڕاستییه‌كان ئه‌ڵێت و...هتد.ده‌بێت فێری ڕاستی تان بكه‌ین..
ئێمه له‌ئاینده‌یه‌كدا، ووردتر دێینه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، ئه‌وه نه‌بێت لێره (2) خاڵی گرنگ هه‌یه بۆ زانین:
یه‌كه‌م: ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه، بۆ خه‌ساندنی تاكی كورد، له‌پێش هه‌مویانه‌وه ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ و میدیای ئه‌هلی و ڕۆشنبیری بێهه‌ڵوێست، دانراوه، ته‌ماشاشی بكه‌ن: سه‌روچاوه‌كانی ئه‌وان ده‌ی دوێنن؟.
دووه‌م: به‌پێی قاعیده، كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن، ڕۆڵی هه‌زار كه‌سی چه‌كدار ده‌بینێت، بۆ پاسه‌وانی كردنی پرۆژه‌كانت، كه‌سێك و كۆمپانیایه‌ك، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێك بێت له‌خه‌رواری، چۆن شوره‌یی ناكا باسیی هه‌ژاران و قووتی خه‌ڵك و ئازادیی و...ئه‌م شته وه‌همیانه بكات.له‌هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا، سه‌رمایه‌داره‌كان له‌پشت سیاسییه‌كانه‌وه‌ن، كه‌چی له‌كوردستان، سیاسییه‌كان له‌پشت سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
