ئاین، بریتی یە لەبەیوەندی نیوان مرۆفەکان و خودا، تیایدا بەیوەندییەک هەیە لەسەر بنجینەی ئەوەی، تاکەکان جاکەبکەن و خرابە نەکەن. دەکریت ئەم ئاینە ئاسمانی بیت وەک: یەهوودی، مەسیحی، ئیسلام. . وە دەکریت زەمینی بیت، وەک: بوزی.
ئیمە، لە رۆزهەلات و جیهانی ئیسلامیدا، لەبەردەم دوو جەمکداین، (ئیسلام) و (ئیسلامیی) . ئیسلام لاوەک ئاشتەوایی، وەک راستکۆیی، وەک باکی و عەدالەت، وەک بەشداری بیکردن و بەروەردەکردنی تاک، وەک دەستدریزی نەکردنە سەر ئەوی تر. کەهەریەکەیان ئایەتی قورئانی بیرۆز و فەرموودەی سەحیحی لەسەر هاتووە، بە بی و بالاوە باوەشی بیدائەکریت و، ویست تراوە. ئەکەر ئەم ئاینە بناغەکەی بەهیز نەبوایە، ئارامکریی و ئیرادەی تیانەبوایە، بیرو باوەری موحەمەد (د. خ) ی لەکەل نەبوایە، کە بەقورەیشیەکان دەلیت " ولو وچعت شمس علی یمین والقمر علی یسار ولما ترکت هژا دین ". کە لە ئەشکەوتی سەوردا ئەو وینە تال و دان بەخۆداکرتنە دەبینین. تەواو سەلمینەری ئەو راستی یانەن کە بناغەکەی بۆ ئایندەیەکە کە مرۆفەکان لەزیر سایەیدا بحەسینەوە.
من لیرە بەدواوە، برسیارەکەم، ئەوە نییە، ئاین باشە یان خراب، بەئەندازەیەکی باش دزی "مارکس" م کە دین بە ئەفیونی کەلان ناو دەبات، بەلکو ئیمە ئەوکاتە بەهەلەدا ئەجین، کە جەمکە " رۆحیەکان" لەکۆمەلکەدا نامینن و باردەکەن. . ئەوکاتە خالین لە روانین بۆشتەکانی دەوروبەر، بەتالین لەبرسیارکردن و بیرکردنەوە لە بەرامبەر کەون و ئاسمانەکان، کە ئاین وەک جەمکیکی رۆحی دیار نامینیت، هەقە ببرسین: کامیان باشە، سیستەمی فەرمانرەوایی هەر کەسەو بۆلیسیکی بۆدابنات تا تاوان نەکات، یاخود هەرکەسەو بۆلیسیکی جاودیری لە ناخدا سەوزبکەین؟؟؟. ئەکەر بۆلیسیکی رۆحی نەبیت، جون موسلمانیک میزانەکەی خراب بەکار دەهینیت؟ ئەکەر بۆلیسیکی رۆحی وجودی مابیت جۆن موسلمانیک لەهەموو شتی بەرامبەرەکەی دەستوەرئەدات لە (مکیازو لەنویزکردن و لە بەرۆزوو بون و لە جونەدەرەوەو لە تانەدان لەهەزار و یەک شتی تر. . . ) . ؟؟.
ئەوەی رۆحی کوشت لەکۆمەلکەی ئیمەو جیهانی دا، بە بلەی یەکەم " ماددە " بوو. . بەئیمتیازیش کرانەوەو تیکەلبونی سنورەکان و تەکنەلۆزیاو بەرهەمە عەجائیبەکانی خودی مرۆف خۆی بوون. ئەکەر جاران رەکەزی (نیر یان می) تەنها غەریزەیەکیان هەبو، ئەویش خالی بونەوە لەحەزە سیکسیەکان و جووتبون بوو، ئیستا غەریزەی "کۆکل" و غەریزەی "فەیسبووک و یاهوو" غەریزەی " ئابفۆن و ئایبات" و "کۆرینی ئۆتۆمبیل و حەز بەسەفەر و کۆرینی کەرەستەو ئامیرەکانی ناومال" و "جل و بەرک و جوانکاریی" و سەدان شیوازو غەریزەی دیکە بەیدابوون. . لیرەوە ئەمانە جیکەیان بەرۆح جۆل کرد. دەزانم ئیستا نەک کورد بەلکو مرۆفایەتی بەدەم ئەم قەیرانەوە دەنالینیت، قەیرانیک کە مەترسیەکەی لەسەروو ماددەی هۆشبەرو ئیختراقی ئاسایشی نەتەوەییەوە خۆی دەبینیت. مرۆفەکان هەست بە وون بونی شتیک ئەکەن کە ناوی " رۆحە". .
ئەوەی نەیتوانی، دەست و بەنجە لەکەل رۆحدا لەکەل ئایندا نەرم بکات، بەنیسبەت ئەم فەزایەی ئیمەوە، خودی ئاین نەبو، بەلکو ئیسلامکەراکان بون، ئەوانەبوون بی قەیدو شەرت بی برسیارکردن شوین ئاین کەوتبوون، لەوینەی ئەو کۆمەلکەو ناوجە داخراوانەی کە بەردەوام بە وەجەکانیان دەلین و، وەسیەت دەکەن " نویزەکەت بکەو حەقت بەسەر کەسەوە نەبیت. ". . کەباسی داهینەر، بالەوان، واعیز، سەرۆکی دەولەت، هەرجییەکیان بۆ ئەکەی، یەکەم برسیاریان ئەوەیە " نویز دەکات؟. . ". بی ئەوەی بەشەکەورەکەی ئیسلام بخویننەوە، کە بریتی یە لە مامەلەکردن و بەریەککەوتن "تعامل و تفاعل". ئاین کاتیک دەبیتە مایەی بەروەردەکردنی ویزدان کە وینەی کوشتن و تیرۆر و بەلاماردان و دووبەرەکی و فرەبالی و هاتوهاوارو سەرو سیمای داخراوی تاکەکان، بکۆریت بە بانکەشەی برایەتی و ئاشتەوایی و یەکسانی و کرانەوەو دیبەیت و تویزینەوە. ئاین کەرەستەیەک نییە بۆ فەرامۆشکردن، بەلکو " توکفیل" دەلیت: بابەتیکە بۆ بەشداریکردن لەبەروەردەدا. ئاین و ئیسلامەتی دوو بی یان نییە تاخۆیان بینە ناوخەلک، ئەوە هیزو کروب و واعیزەکانن دەیهیننە ناو خەلک، کاتیک کە هیزیکی ئیسلامی یان هەلکریکی ئالای ئیسلامەتی خۆی بی هەلە نییە، ئۆتۆماتیکی بیمان دەلیت:تاوانی من نییە، هی بەرنامەکەمانە، بیمان دەلیت ئاین و جەمکی رۆحانی تاقەتی بەرکریی نەماوە لەکەل کەرەستەو بابەتە هاوجەرخ و نوییەکانی زەمانە.
ویزدان و رۆح و ئەخلاق و خودی رەفتار کردنەکانیش، ئەو مەسەلانەن کە ئەقل ئەیانجولینیت و ئاراستەیان دەکات، ئەکەر بکەرەکان و هەلکرەکان ئیرادەیان لە عەقل و بیرکردنەوەدا نەما جی. . ؟؟.
هەموو کەلە بیاوو نوسەرو شۆرشکیرەکانی میزوو، تەواو بروایان بەو جموجۆلە ویزدانی و فکرییە هەبووە، کە کرتویانەتە بەر. بەبی کۆیدانە قسەی ئەم ئەو. شیخی ئیسلام "ئیبن تەیمیە" لەزینداندا تامرد، بەخەلوز شتی ئەنوسی، کە نوسینەکانیان کۆکردەوە، بەشی (30) کتیب دەبوو. . مارکس لەخیزان و باوکی رەنجابوو، دەربەدەر، کشت زیانی باسی بارەو ئابووریی بوو، کە مرد خاوەنی تەنها (250) بوو. دایکی مەسیح حەزی نەئەکرد کورەکەی بە بی باوک بیتە دونیا، هات و هەموو دونیاشی کۆری. مەسیح نە یادەروەریی نوسی و نەهیج. خاوەنی شانەو ئاوینەیەک بو، ئەویشی بەخشی، لە بەرامبەر ئەستیلیک بە بەنجەکانی قزی شانەدەکرد. موحەمەد (د. خ) بیت منال و هەرزەی زۆرو زەوەندیان بەردایە کیانی، بەبەرد سەو بییان خویناوی کرد، ریخۆلەی ئازەلیان کرد بەسەریدا. هەربۆیە ئیستا زۆرینەی کەس لەجیهان ناویان "موحەمەد" ە. . کامۆ. . ئادۆرنۆ. هۆرکهایمەر. . مارکۆزە. . . نمونەی بەکزداجوونەوەی ستەم و بیدادی بوون. لەناو کورد دا، ئەودەمەی رۆح دەمریت، ئیتر بۆیە هیوا براو ئەبین، نالی و مەولەوی و بیخودیکی تر دروست ببنەوە، ویزدان و برەنسیبەکان لەق دەبن بۆیە سەرکردەیەکی وەک قاسملۆ نابینینەوە. . هەلویست نەما بۆیە، "قانع" یک نابینین، قانع کەهەوالی بیدەدەن کراوە بە قایمقامی شارەزوور، دەلیت "دیارە ئەوەی من نوسیومە هەمووی درۆ بووە!!!. فایەق بیکەس جکەرە فرۆش و جکەرە کیش بوو، هەتا مرد نە جکەرەی "جمهوری" کیشاو نە فرۆشتیشی.
هەموو ئەمانە، لەکەش و هەلو مەرجیکی رۆحی و ویزدانی و ئاینی دا، زیان و بیریان کردەوە. هەتا ئەکەر جەنکیکیش دزی دین هەبووبیت، باککراوەندەکەی هەر توخمیکی ئینسانی و ویزدانی بووە، بۆنمونە، مارکس داکۆکی لەجینیکی تەواو ستەملیکراوی ناو کۆمەلکە دەکا و لەدزی بریکە جاوجنۆک خەبات ئەکات.
" بەهرۆز جەعفەر "
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
