نه‌وت (5) گورزی ترسناك له‌كوردستان ئه‌وه‌شێنێت....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
شاره‌زایانی بواری نه‌وت و جیۆپۆڵه‌تیك.هیچ گومانیان له‌وه نییه.كه زلهێزه‌كانی ئێستای جیهان.به‌ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو ئیسرائیله‌وه.ده‌ست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ربده‌ن.به‌تایبه‌ت نه‌وت و بایه‌خی جیۆ-ستراتیژی له‌كه‌نداوی عه‌ره‌بی.به‌ڵكو ئێستا پرۆژه‌یه‌كی تر به‌ڕێوه‌یه، بۆ ده‌ستكاریكردنی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی.سه‌ره‌تاكانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ش له‌هاتن و ڕه‌وكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كۆمپانیا فره‌ڕگه‌زه‌كانی جیهانه.بۆ ناوچه‌كه.لای ئه‌وان عێراق دڵی ناوچه‌كه‌یه.دڵ به‌و مانایه‌ی كه‌لێوه‌ی خوێن و خۆراك و ووزه‌و هه‌موو شتێكی بۆ شوێنه‌كانی تر ده‌ڕوات.نه‌ك به‌پله‌ی یه‌كه‌م بێت له‌چاو هه‌ر هه‌مویاندا.بۆیه نه‌وت له‌پێش دا كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر (نه‌ته‌وه) ، ئه‌وسا به‌ر (نیشتمان) .جیاوازی له‌نێوان (نه‌ته‌وه‌و نیشتمان) دا.ئه‌وه‌یه:نیشتمان مانا‌و زه‌مینیه‌كی فراوانی هه‌یه.ده‌شێت چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشتمانێكیان هه‌بێت و، تیایدا گوزه‌ر بكه‌ن.
لێره‌وه، وێڕای توێژینه‌وه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ربواری (نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) ده‌ركه‌وتووه، كه نه‌وت (5) گورزی كوشنده ده‌وه‌شێنێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بونی هه‌بێت:
یه‌كه‌م: نه‌وت له‌هه‌ر شوێنێك هه‌بێت، ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئیستعمارو داگیركردنی خاكی نیشتمان.به‌وهۆیه‌ی ئیغرای لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌كات و تموحی بێشوماریان ده‌داتی.بۆیه زۆرجار هه‌رناوچه‌یه‌ك سامانی سروشتی تیابێت به‌ناوچه‌ی (ستراتیژیی) ناوده‌برێت.ئێستا هه‌موو جیهان له‌كوردستانه.هه‌ر كۆمپانیاكانیان به‌ته‌نها نایه‌ن، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌مه‌شه‌وه كاری جاسوسی و سووسه‌كردن و له‌به‌رگ گرتنه‌وه‌ش ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه "ماركس" باسی ده‌كات ده‌بێته هۆی جیاوازی چینایه‌تی، دروستكردنی چینی جیاواز له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
دووه‌م: نه‌وت له‌هه‌ر وڵاتێكی شه‌رقی بونی هه‌بوبێت، بووته هۆی ته‌مه‌ڵكردنی تاكه‌كانی.به‌وه‌ی نه‌وت هه‌یه‌و ئیش ناكه‌ین.له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا جگه له‌زیادبونی بێكاری، ئاستی كار‌و ته‌مه‌ڵبونی تاكه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رچاو ئه‌بینرێت.به‌شێك له‌تاكی كوردی نیوه‌ڕۆ له‌خه‌وهه‌ڵئه‌سن..!!.كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌وتوومان هه‌یه..!!.
سێهه‌م: نه‌وت، له‌هه‌ر وڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌بوبێت، بووه‌ته هۆی فه‌رامۆشكردن و پشتگوێخستنی، كه‌رت و بواره‌كانی تر.له‌ڕاستی دا بنه‌ماكه ده‌بێت وابێت كه، نه‌وت وه‌ك پاڵنه‌رو هانده‌رێًكی گه‌وره وابێت، بۆ پێشخستنی كه‌رته‌كانی وه‌ك: خوێندن و په‌روه‌رده..كشتوكاڵ، باری سه‌ربازیی..هتد.
به‌ڵام، سه‌رقاڵبون به نه‌وته‌وه، هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی فه‌رامۆشكردووه.له‌كه‌رتی كشتوكاڵدا تادێت لادێكان چۆڵ ده‌بن، به‌هه‌زاران پیكاب و ده‌بڵ كابینه‌و نه‌ڤارا دێنه كوردستانه‌وه، به‌پاره‌یه‌كی كه‌م كۆمپانیاكانی حزب ده‌یكرن و ده‌یهێنن، دوایی به‌نرخێكی خه‌یاڵی ده‌یده‌ن به‌جوتیار له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی حزبه‌وه.ئینجاش كه‌س بۆ كشتوكاڵ به‌كاری ناهێنێت..!!.له‌كاتێكدا سه‌دان هێكتار زه‌وی به‌فه‌ڕی كوردستان، بی خاوه‌نن و ده‌كرێنه ڤیه‌للا و باخی ئه‌م و ئه‌و، یان بۆ شوێنی ڕابواردن، ده‌كرێت بۆ به‌نداوی ئاوی و كشتوكاڵ و به‌روبومه‌كانی وه‌ك: خه‌یارو ته‌ماته‌و بامی و باینجان و میوه وه‌رزییه‌كان به‌كاربهێنرێت.، وه‌یاخود بكرێنه شمڵی و كونجی و توتن.یان هه‌نار و ڕه‌زه ترێ..هتد.
ده‌كرێت، نه‌وت پاڵنه‌رێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپایه‌كی نیزامی پۆشته‌و په‌ردا خمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی باسی نه‌وت ده‌كرێت له‌كوردستان هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و داكشان ده‌چێت، له‌ڕووی جۆری چه‌ك و لوجستیك و ژووره‌كانی هه‌واڵگریی و مه‌شق و جل و به‌رگ و مووچه‌و...هتد..ده‌بینین پێشمه‌رگه ده‌بێت خۆی سه‌دو بیست فیشه‌ك و چوار مه‌خزه‌ن بكرێت تا دائه‌مه‌زرێت..!!.یان زۆربه‌یان كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن و بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یان به‌ته‌كسیه‌كه‌ی خۆیان ده‌چن..!!.دنیایه‌كی سه‌یره خه‌ڵك له‌م زه‌مه‌نه ده‌بێته پێشمه‌رگه بۆئه‌وه‌ی بژێت..به‌ڵام جاران بۆ مردن و پاراستنی خاكی كوردستان بوو..!!
چواره‌م: نه‌وت، ده‌بێته هۆی پتر بونی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی.ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بخاته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌كرێت، نه‌وت ببێته‌مایه‌ی پتربونی گرفت و ململانێكان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی‌و نێو-ده‌وڵه‌تی.وه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه.به‌تیبه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراقدا.
له‌كۆتاییدا، ده‌كرێت.نه‌وت گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ت به ئاكام و ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.بۆ به‌هێزكردنی ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری به‌كاربهێنرێت.كه‌رتی خوێندن و توێژینه‌وه بره‌و پێبدات.ئاشتی و سه‌قامگیریی بهێنیت.داهاتی تاك به‌رز بكاته‌وه.گرفتی نیشته‌جێبون و كاره‌باو ئاو و ته‌كنه‌لۆژیا چاره‌سه‌ر بكات، ، ببێته هۆی دروستبونی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌لی گه‌وره‌ی پێبقۆزینه‌وه....هتد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
