له‌كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كان له‌ناوچه‌ی (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیای ناوه‌ڕاست، قه‌زوین) ستراتیژییه‌تێكی داینامیكی نوێی له‌توركیا ئه‌خواست. كه‌ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ڕۆڵێكی نمونه‌یی نوێ بوو له‌بیركردنه‌وه‌دا، بۆیه له‌هه‌مان كاتدا پڕۆفیسۆر (د. ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) هات و له‌نوسینه‌وه‌ی (قوڵایی ستراتیژیی) دا، ووتی: توركیا له‌ڕابردووشدا یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌بووه، به‌ڵام به‌خۆی نه‌زانیوه كه خاوه‌نی: ده‌مارێكی به‌هێزه‌و، ماعیده‌یه‌كی لاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دڵی كێشه‌ی هه‌یه و ده‌ماغیشی مامناوه‌نده. به‌واتایه‌كی تر سوپایه‌كی به‌هێز و ئابورییه‌كی لاوازیی هه‌یه، به‌ڵام متمانه‌ی به‌خۆی له‌ده‌ستداوه، وه بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجیشی باش نه‌بوه.
له‌دوای ئه‌مه ده‌بینین، توركیا جگه له‌وه‌ی وه‌ساته‌ی جۆرجیا‌و ڕوسیای له‌سه‌رده‌ستی ئۆغلۆ كردووه، ئێستا له‌قه‌وقازو له بلقان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵ ده‌گێڕێت. ئێستا توركیا جگه له‌پێگه‌ی جیۆ-ستراتیژیی گرنگی خۆی له‌ناوچه‌كه‌داو پردی نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپایه، (16) یه‌مین ده‌وڵه‌تی ئابوریی جیهانه‌و (4) مین ده‌وڵه‌تی سوپاییه‌و، ڕۆكێتی پاتریۆتی كڕیوه‌و، قاعیده‌ئه‌نجه‌رلیك و بنه‌وبارگه‌ی ئه‌مریكی لێیه. بۆخۆشی به‌دوای په‌یڕه‌وكردنی (ستراتیژییه‌تی سه‌ره سێگۆشه) ه‌وه‌ن. كه بۆهاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ساڵی (2002) پلانیان بۆ دانابوو، ئه‌ویش پشت ده‌به‌ستێت به (3) ئامانجی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م: ئاشتی ناوخۆیی (په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه)، دوووه‌م: شه‌رعیه‌تی ناوچه‌یی. سێهه‌م: په‌یوه‌ندی و یارمه‌تی و ته‌ماسگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا.
بۆ ئێمه‌ی كورد‌و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش، له‌به‌رده‌م دوو توركیاداین، توركیایه‌كی عوسمانی، توركیایه‌كی ئیسلامی موحافیزكاری لیبراڵی دا، هه‌روه‌ك خۆمان له‌به‌رده‌م (2) ئۆغلۆدا ده‌بینین، ئۆغلۆیه‌كی ستراتیجیست، ئۆغلۆیه‌كی ئایدلۆژی، ئۆغلۆیه‌ك كه‌به‌درێژایی سه‌دان ساڵی رابردوو توركه‌كان ئیلهامیان له‌خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌وه‌وه وه‌رگرتووه، له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی و ڕه‌سمی سیاسه‌تی وڵات‌دا وه‌ك ئاو‌و دۆ ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه، هاوشێوه‌ی "هنری كیسنجه‌ری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكا، كاری گرنگی كردووه بۆ نێوه‌ندگیری لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌شێكی گرنگی سیاسه‌ت و ئه‌جێندای كاری ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه سیاسیه، وه‌ساته‌تكردن بووه له‌نێوان ئه‌لف و باو سین و ێاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. بۆیه زۆر شتی یان لێك ده‌چێت، بۆنمونه:هه‌ردووكیان وانه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان خوێندووه‌و تایبه‌تمه‌ندییان له‌وبواره هه‌یه، وه هه‌ردوكیان (ئۆغلۆ و كیسنجه‌ر) له‌پێناو ئاشتی دا كاریان له‌سه‌ر دانوستانی (عه‌ره‌ب-ئیسارئیل) كردووه، هه‌ردوكیان وه‌زیری خارجی بونه، وه‌هه‌ردوكیشیان له‌په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیان بون به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان (كیسنجه‌ر له 1923 له‌دایك بوه‌و له 1973 بوه به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئۆغلۆش له 1959 له‌دایك بوه‌و له 2009 بوه به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه) .
ئه‌گه‌ر به‌ووردی دیققه‌ت به‌ین، ئه‌م شتانه بیانویه‌ك نابن بۆئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌یه‌ك بچن، هنری كیسنجه‌ر ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی له‌ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست بینی، له‌سه‌ر سیاسه‌تی (هه‌نگاو. . . هه‌نگاو) ی ئه‌مریكی به قازانجی ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابی عه‌ره‌به‌كان. به‌ڵام ئۆغلۆ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌گۆڕی (شارستانیه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێزه بۆده‌وڵه‌ت) نێوه‌ندگیری عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیه‌كانی كرد. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م تێزه‌ش وه‌ساته‌تی نێوان (سوریا-ئیسرائیل) و (فه‌له‌ستین – ئیسرائیل) ی كرد. بۆیه ده‌بینین لوتكه‌و لوببی سیاسه‌ت و بیردۆزه‌كه‌ی ئۆغلۆ ئه‌وه‌یه كه: ئێمه هێزی ڕاسته‌قینه‌و بنچینه‌یی بناسین، وه‌هێزی ئه‌مری واقیع (دیفاكتۆ) ش بناسین. ئینجا هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه ڕابگرین. له‌كاتێكدا كیسنجه‌ر سه‌رسامه به تیۆری (پێكداكێشانی شارستانیه‌ته‌كان) كه ساموێڵ هۆنتگتن پێشكه‌شی كردووه، وه‌پاڵپشتی نه‌زه‌ریه‌ی (كۆتایی مێژوو) ه، كه فرانسیس فۆكۆیما دای ناوه‌و لایوایه، لیبراڵیزم قوفڵی مێژووی داوه. وه‌له‌گه‌ڵ تیۆری (فه‌وزای خه‌للاق) كه بوشی كوڕ په‌یڕه‌وی ده‌كا، ئه‌مه‌ش ئۆغلۆ به‌ته‌واوی له‌دژی ده‌وه‌ستێت.
كه‌واته، له‌ڕووكاردا كیسنجه‌رو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چن، به‌ڵام دواجار هه‌ریه‌كه‌یان له‌ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژین و له‌گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه گۆڵ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كانیان تۆمار ئه‌كه‌ن. چونكه هه‌ر دانوستانیك بۆ خۆی مه‌به‌ست لێی، باراستنی ئاسایشی نیشتمانی و به‌هیزكردنیه‌تی. له‌سه‌روه‌ختی هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلولدا (كیسنجه‌ر) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه، به‌دانوستان و ڕێككه‌وتن هه‌ره‌س به‌قه‌زیه‌ی كوردی هینراوه، له‌نیوان عیراق و ئێران و جه‌زائیر، هه‌روه‌ها به‌لكه‌نامه‌كان شتی تریش ده‌سه‌لمێنن، به‌لام دیاره كورد نایه‌وی ئیشی له‌سه‌ر بكا. له‌م سه‌رده‌مه‌ش قۆناغی ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ر هه‌یه له‌باكوری كوردستان، بۆخۆی ئاشتی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا بریتی یه له شه‌ڕ، به‌لام جه‌نگێكی سارد. جه‌نكیك، كه‌ده‌بیت كورد، هه‌موو بوعده‌كانی ببینیت، به خۆكونجاندن له‌كه‌ل باهۆزی ناوچه‌كه‌و تیۆره‌كانی سه‌رده‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
