• واتساپ و فایبەر
  • 00964770768123
  • kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz
  • کوردستان نێت نێتی هەمووانە
Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە

بەهرۆز جەحفەر

كیومه‌رس....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهرۆز جەحفەر 01 December 2013

كیومه‌رس، مرۆڤه‌..كورده‌..ڕۆژنامه‌نووسه‌..له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاریكردووه‌.ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ نه‌خۆشه‌.نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌و، كت و مت بێده‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می حوكمڕانیمان بیرده‌خاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ.حكومه‌ت ئیشی ئه‌وه‌یه‌: ئاسایش بۆخه‌ڵك فه‌راهه‌م بكا (ئاسایشی تاك، كۆمه‌ڵ، ئیقلیمی، نێوده‌وڵه‌تی) ئاسایش به‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی (خۆراك، ته‌ندروستی، پیشه‌سازیی، ئاسایشی ناو ئاسایش، كشتوكاڵ، ژینگه‌، ، ، هتد) .

له‌مه‌ وڵاته‌، نه‌وتاوییه‌، كه‌ته‌نها بۆڕی نه‌وتێكمان به‌ره‌و توركیا بایی (750) ملیۆن دۆلاره‌و، جۆره‌ها بودجه‌و ده‌ستهات هه‌یه‌، سه‌دان ملیاردێرو ملیۆن نێری چاوچنۆك هه‌یه‌، كه‌ به‌پاره‌ی خه‌ڵك سات و سه‌ودا ئه‌كه‌ن.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌هه‌زاران نه‌خۆش هه‌ن، له‌به‌ر نه‌بونی ئیمكانیات به‌ده‌ست جۆره‌ها ده‌رده‌وه‌ ئه‌تلێنه‌وه‌.ئه‌مه‌یه‌ بێباكی و بێ ئاگایی حكومه‌ت.به‌كورتی ده‌كرێت ئه‌م لایه‌نانه‌ سه‌ركۆنه‌بكرێن، له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی كیومه‌رسدا:

یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

دووه‌م: سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كه‌ حزبیه‌.ئه‌ویش بێباكه‌ به‌رامبه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان و، به‌رپرسه‌كانی خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و مشه‌خۆرین.

سێهه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێزێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ڕووی مادییه‌وه‌، كارگه‌ی چیمه‌نتۆیان هه‌یه‌، پشكیان له‌نه‌وتا هه‌یه‌، داهاتی ڕیكلام له‌ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌، بودجه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، سۆپه‌رماركێتی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، سه‌ره‌گه‌وره‌كانیان مووچه‌ی به‌رز وه‌رئه‌گرن...هتد.عه‌یبه‌ نه‌توانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ڕۆژنامه‌نووسێك، لانی كه‌م مرۆڤێكی كورد بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

چواره‌م: كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سلێمانی، كه‌خه‌ریكی ته‌كاندنی گیرفانی هاوڵاتیانن.هیچ ئه‌ركێكی ئینسانی ناگرنه‌ ئه‌ستۆ.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

پارتی ئه‌یه‌وی له‌كه‌ركوك چی بكات. . ؟. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهرۆز جەحفەر 28 November 2013

سه‌یرنییه‌، دوومانگ پێش ئێستاو له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، میدیاكانی پارتی ئه‌یانووت:كاتی دادگاییكردنی نه‌وشیروان مسته‌فا نزیكبۆته‌وه‌. . ئێمه‌ش ئه‌مانوت: له‌وه‌ ئه‌چێت ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆپارتی هه‌ڵكردبێت، چونكه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا دژی په‌یوه‌ندیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی و كۆمپانیانه‌وتیه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. !. ئێستا جێگری سه‌رۆكی پارتی ده‌وتنامه‌ی بارزانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ڕێكخه‌ریی گشتی تاوه‌كو له‌پیرمام كۆببنه‌وه‌. كۆبۆنه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، دوو ئاماژه‌ی زۆر گرنگی تیادایه‌، یه‌كه‌م: پارتی ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بخاته‌ ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه‌. دووه‌م: پارتی ده‌یه‌وێت فرسه‌خێك له‌ئێران نزیك بێته‌وه‌. سیاسه‌ت وه‌ك په‌ته‌كه‌ی مه‌عاوییه‌ نابێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ شل ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ش توند ده‌بێت تا ئه‌وئاسته‌ی خه‌ریكه‌ ببچڕێته‌وه‌، دیسان ده‌ست شل ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی كه‌ركوك شاره‌زا بێت و، توێژه‌رانه‌ دیققه‌تی دابێت، ئه‌زانێت، تائێستا نفوسی پارتی له‌كه‌ركوك شتێكیش كه‌متربووه‌ له‌ نیوه‌ی مووچه‌خۆره‌كانی. قسه‌كه‌ ئه‌وه‌نییه‌ پارتی خۆی ده‌بوژێنێته‌وه‌ له‌كه‌ركوك، یان بارانی ڕه‌حمه‌ت و به‌زاله‌ی تۆوكردنی پێیه‌. به‌ڵكو پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتی كه‌ركوكی بۆچی یه‌. . ؟. دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ له‌ڕۆژئاوا ئه‌م هێزه‌ براوه‌یه‌ی باشور نه‌یتوانی هیچ جوڵه‌یه‌ك بكات، ویستی ڕووبه‌ری هه‌ناسه‌دان و مه‌دای سیاسه‌تكردنی به‌رفراوان (توسع) بكا، له‌ڕووی سیاسیی و ئابورییه‌وه‌، هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵًكو تائه‌ندازه‌یه‌كیش خۆی توشی سه‌رزه‌نشتكردن كرده‌وه‌. ئێستا كاتیه‌تی بچێته‌ كه‌ركوكه‌وه‌. یه‌كێتیه‌كان و كادره‌ ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی هیچ شه‌رێك بۆیه‌كێتی ناكه‌نه‌وه‌. یه‌كێتی حزبێكه‌ ئه‌تنێرێت بۆشه‌ڕ، به‌ڵام یان خۆی له‌دواوه‌ ته‌قه‌ت لێئه‌كا، یان گڵۆپی سه‌وزی نییه‌ له‌مه‌ركه‌زیی بڕیاره‌وه‌. بۆیه‌ پارتی له‌م كاته‌دا، كاردانه‌وه‌ بۆپارتی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كانه‌وه‌ به‌قه‌د خشه‌ی عه‌لاگه‌یه‌كیش نابیستین.

سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پارتی، كوژانه‌وه‌ی ئه‌و گڵۆپه‌ بوو، كه‌ماڵی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هه‌ڵیانكردبوو. ئیتر پارتی وایه‌، به‌شێر ناڵێت په‌لاماری به‌، ڕێویت بۆ زیندوئه‌كاته‌وه‌ تایه‌خه‌ت بگرێت، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی به‌شی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك "دڵشاد پیرۆت" خاوه‌نی (9) كۆمپانیای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، زیندوبۆته‌وه‌، باس له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی دكتۆر نه‌جمه‌دین ئه‌كا له‌كه‌ركوك.

هه‌نگاوی دووه‌م، پارتی ده‌یزانی ئه‌م تیكه‌ نانه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، به‌ئاسانی ناتوانی قووتی بات، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت، یاخود شه‌راكه‌تێكی له‌گه‌ڵ دروست نه‌كا، چونكه‌ كه‌ركوك ئێران و توركیاو جیهانی لێیه‌، نوقته‌ی هێزو ده‌رپه‌ڕینی ووزه‌و سیاسه‌ت و ئاسایشه‌. سه‌یربكه‌: ماوه‌ی (3) ساڵه‌. بۆهه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت (2$) دۆلاری بۆپارێزگای كه‌ركوك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه‌، هه‌ر ڕۆژێك (750000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، واته‌ هه‌موو ڕۆژێك كه‌ركوك (3) ملیۆن دۆلاری هه‌بووه‌، ئێستا بودجه‌ی پترۆدۆلار بووه‌ته‌ (5) دۆلار بۆهه‌ر به‌رمیلێك، واته‌ (5×750000 =3750000) . یانی هه‌موو ڕۆژێك له‌مه‌ودوا كه‌ركوك (3750000) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجاهه‌زار دۆلاری هه‌یه‌. بۆ مانگێك ده‌كاته‌ (112500000) سه‌دو دوانزه‌ ملیۆن و نیو دۆلاری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی كه‌ركوك كه‌له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ته‌رخان ئه‌كرێت، بۆساڵی (2013) بڕه‌كه‌ی (843) ملیار دینار بووه‌، بێجگه‌له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، بێجگه‌ له‌ پاڵاوگه‌و بیره‌نه‌وتی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و پارتی، كه‌ شه‌وانه‌و ڕۆژانه‌ هه‌ریه‌كه‌و فه‌وجێكیان كردۆته‌ پاسه‌وانی و به‌ ته‌نكه‌ر نه‌وت ئاودیو ئه‌كه‌ن.

كۆتا، هه‌نگاو، كه‌ لیره‌وه‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی پارتی ده‌ست پێ ئه‌كا، ناردنی یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كه‌ شێخ ئه‌دهه‌م بارزانییه‌، وه‌ك كه‌سێك له‌ناوه‌ندی بڕیاره‌وه‌، بۆئه‌م كاره‌ هه‌ستیاره‌ مه‌شقی پێكراوه‌.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

وه‌به‌رهێنان چی وه‌به‌ردێنی َ؟. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهرۆز جەحفەر 26 November 2013

كومپانیای (ڕێوی) پرۆژه‌ی ڕێگای (عه‌ربه‌ت- بناری داره‌ ڕه‌ش) له‌ (وه‌به‌رهێنان) وه‌رئه‌گرێت، تا جاده‌یه‌كی (60) شه‌ست مه‌تری دروست بكات، ، ئی ئی. . ده‌ست به‌كاره‌كانی ئه‌كات و (10%) ی ته‌واو ئه‌كات، ئینجا له‌ نوقته‌و بێنچ ماركێكدا كوَمپانیای (مام گورگ) دێت، كاكه‌ ئه‌وه‌ چی ئه‌كه‌ن؟. قوربان شاریع دروسته‌كه‌ین، ئیش وه‌رگرتمان، له‌وه‌به‌رهێنان!. نه‌بابه‌ ئه‌یه‌ دائیره‌ی (ڕێگاوبان) دایه‌تی وه‌ئێمه‌. بودجه‌ی كاملیشی بۆ سه‌رفكردین. ئه‌مه‌ش ماسته‌ر پلان و ئه‌وه‌ش ده‌رخسته‌. هه‌تاوه‌كو به‌ (6) شه‌ش مه‌تری دروستی بكه‌ین. .

دوو بودجه‌، له‌ دوو شوێنی جیاواز، له‌گیرفانی حكومه‌ت بۆ یه‌ك ڕێگا سه‌رف كراوه‌، داویانه‌ به‌ (2) كوَمپانیا بۆیه‌ك ئیش، یه‌كێكیان (6) مه‌تری دروستی ده‌كاو ئه‌وی تریش (60) مه‌تری. شاربێ حاكمه‌!.

یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێنان و ڕێگه‌وبان ئاگایان له‌یه‌كتر نییه‌. .

دووه‌م: كه‌ی ئیشی وه‌به‌رهێنان (ئیستسمار) ئه‌وه‌یه‌: ڕێگه‌وبان دروست بكا. . ؟. چی وه‌به‌ردێنی. . ؟. فه‌رموو، دۆشاوی ته‌ماته‌ و زه‌یتونی ئاواو سابونی ڕه‌قی و ئاوریشم و خوری و كارگه‌ی ئاسن و. . . هتد. ئیشی وه‌به‌رهێنانه‌، كه‌س سه‌لامی لێ ناكا. ئیشی وه‌به‌رهێنان دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیش نییه‌، كه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی و حیسابی چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك ئه‌مه‌ی تێكه‌ڵ كراوه‌، (به‌مزوانه‌ له‌سه‌ركۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئیش پیسی نیشته‌جێبون به‌ئامارو داتای ورده‌وه‌ قسه‌ئه‌كه‌ین) .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

(2014) كورد ئه‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت. . .* به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهرۆز جەحفەر 23 November 2013

گۆرانیبێژی فه‌له‌ستینی (مارسیل خه‌لیفه‌) هۆنراوه‌یه‌كی (مه‌حمود ده‌روێش) ی كردووه‌ به‌گۆرانی و ده‌ڵێت:" إننی ڕرتشف القبله‌. من حدّ السكاكین". توانای هه‌ڵلوشین و ڕاكێشانی ماچم هه‌یه‌، له‌وكاته‌ی چه‌قۆیه‌كی تیژ ئه‌هێنن به‌سه‌ر لێومدا، كاتێك تیغه‌كه‌ به‌ری هه‌ردوو لێوی گرتووه‌، ئه‌و هێشتا ده‌توانی له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ تێبگا و به‌ره‌و خۆی كه‌مه‌ند كێشی بكا!. گرنگ نییه‌ له‌كوردستان چی ڕووئه‌دا، گه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بزانیت ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌چن؟. بگه‌ی به‌و شتانه‌ی له‌ودیو په‌رده‌كه‌وه‌ ده‌گوزه‌رێن. به‌شی هه‌ره‌ كه‌می سیاسه‌ت، ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك و ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و پێگه‌كانه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنه‌ نهێنیه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن، به‌واتایه‌كی دی وێستگه‌كه‌كانی بڕیاردانی سیاسیی ناوه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ بۆچی تا دوێنی (س) گۆشت و ئێسقانی ده‌هاڕیم، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵی بكه‌ومه‌ گفتو گۆ، ئه‌گه‌ر وایه‌ پێویسته‌ ستراتیجیسته‌كان و مه‌ركه‌زیی بڕیاری سیاسیی وازبهێنن و، بكه‌ونه‌ ڕۆماننوسین و میسالیاته‌وه‌ (نا به‌و مانایه‌ی له‌ماهیه‌تی میسالیات و ڕۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌) . یاخود خه‌ریكی مه‌عمه‌عه‌ی نیۆخۆیی و ته‌شهیرو یه‌كدی سه‌رقاڵ كردن بن. چونكه‌ له‌سیاسه‌تدا ته‌نها ئه‌وه‌ هه‌یه‌: (چی ئه‌به‌خشی و چی وه‌رئه‌گری. ئه‌توانم چی بكه‌م، ناتوانم چی بكه‌م) . (wahat can do you) (wahat can not do you) . هه‌رئه‌مه‌ش وا ده‌كات وێنه‌ی هه‌قیقی ڕووداوه‌كان بده‌یت به‌ده‌سته‌وه‌. وه‌لی َچه‌ند سه‌یره‌!. كه‌سێك (37) ساڵ له‌به‌ركوردایه‌تی و شۆڕشگێڕیی ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت، قوڕگی دڕا، ئه‌وه‌نده‌ ئاوازیی كوردیی بچڕێت، بۆیه‌كجار وه‌كو ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه‌، به‌ویژدانه‌وه‌، دان به‌كه‌سێكدا بنی، ئیتر به‌جاش و جاسوس و وڵاتفرۆش بناسێنرێت. بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گێژه‌نگه‌. ده‌مانه‌وێ لاقه‌ی پرسێكی هه‌ستیارو ئاڵۆز بكه‌ین.

 * ئاینده‌ی ململانێكانی پارتی و په‌كه‌كه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان، له‌میانه‌ی نوسینێكی نێچیرڤان بارزانیدا هاتبو كه‌ (زاخو ده‌رگای ئه‌وروپایه‌) . هه‌ر ڕۆژی توركیا فرسه‌خێك له‌ ئه‌وروپا نزیك بۆیه‌وه‌، ئێمه‌ش پردێكی په‌ڕینه‌وه‌و هاوبه‌شی هه‌رسێ قاڕه‌ی (ئاسیا- ئه‌وروپا- ئه‌فریقا) ین. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چۆن له‌باكورو ڕۆژئاوا، له‌رۆژهه‌ڵات دان به‌بونی په‌كه‌كه‌دا ده‌نرێت، ئاوهاش له‌شیكردنه‌وه‌دا، دان به‌وه‌دا بنێین پارتی هێزی یه‌كه‌مه‌ له‌باشوری كوردستان و، بارزانیش سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستانه‌. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پێشچونێك له‌سیاسه‌تی نه‌وت و غاز و دیبلۆماسیه‌تی كوردیدا هه‌بوبێت ئه‌وان ڕێبه‌رایه‌تی یان كردووه‌، ئه‌گه‌ریش كه‌موكورتیه‌ك هه‌بوبێت هه‌ر ئه‌وان ڕێبه‌رایه‌تی یان كردووه‌.

سه‌ره‌تای شۆڕش له‌سوریا، پارتی و په‌كه‌كه‌ نێوانیان هه‌بو، به‌سه‌ریه‌كدا ده‌چون و ده‌هاتن و گه‌لێك شتی نهێنی تریش كه‌ جێی باس نییه‌، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ (ی، ن، ك) یش به‌هه‌مان شێوه‌. كه‌شۆڕش ده‌ستی پێكرد له‌ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌دا خه‌ڵكانێكی گونجاو هه‌بون، كوردی سوریا بون، گورج به‌ (3000) چه‌كداره‌وه‌، گه‌یشتنه‌ خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌تا پارتی فریاكه‌وت، چه‌ند حزبێكی بچوك نزیك له‌پارتی و یه‌ك دوانێكیش نزیك له‌یه‌كێتی ببنه‌ ژماره‌یه‌كی سیاسیی، له‌ولاوه‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده‌) بوو به‌ هێزێكی ڕێكخراو، له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌یه‌ده‌ جۆرێك له‌تاكڕه‌وی نواند به‌شداری به‌حزبه‌كانی تر نه‌كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ر په‌یه‌ده‌ بوو، توانی نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌ (2) ملیۆن كورد بگرێته‌ ئه‌ستۆو، هیچ نه‌بێت ناوچه‌ كوردییه‌كان له‌قه‌زف و تۆپبارانی ئه‌سه‌د بپارێزی، په‌یه‌ده‌ش نه‌بوایه‌ هیچ هێزێك له‌ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌یده‌توانی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، لوتی قاعیده‌و به‌ره‌ی نوسره‌ وا بشكێنێت. ئێستا په‌په‌ده‌ وه‌ك باڵێكی په‌كه‌كه‌ هێزی یه‌كه‌مه‌ له‌ڕۆژئاوا و (30%) ی كانه‌ نه‌وته‌كانی سوریاشی كه‌وتۆته‌ ده‌ست، یارییه‌كی سیاسیی نوی ده‌كات. به‌زانینی ئه‌وه‌ی چه‌ندین هێزی ئیقلیمی له‌م ناوچه‌یه‌ ئاره‌زوی بونی په‌یه‌ده‌ ده‌كه‌ن، هیچ نا له‌به‌ر گه‌شه‌ نه‌كردنی قاعیده‌ له‌سوریا. بێجگه‌ له‌وه‌ دونیایان له‌خۆیان ئاڵۆز نه‌كرد، به‌وه‌ی یه‌كسه‌ر جیابونه‌وه‌ی خاكی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو ئه‌مڕۆكه‌ حكومه‌تی خۆجێیی و سبه‌ی په‌رله‌مانی كاتی و، دوسبه‌ی. . . تاده‌گاته‌ مه‌قێه‌د.

په‌كه‌كه‌، به‌ده‌ستێك ئیش له‌سه‌ر قۆناغی ئاشتی ده‌كات و، له‌گه‌ڵ توركیا شه‌وو ڕۆژ چاودێریی ڕه‌فتاره‌كانی یه‌كدی ئه‌كه‌ن له‌مه‌ڕ پرسه‌كه‌، به‌ده‌ستێكی تریش له‌خه‌تی (ئێران – مالكی – ئه‌سه‌د-حزبۆڵلا) یاری ئه‌كه‌ن. كورد (ئه‌بێت بپرسێ ئه‌سه‌د بڕوخێ من چیم ده‌ست ئه‌كه‌وی، ئه‌گه‌ر نه‌ڕووخی چیم ده‌ستده‌كه‌وێ) . هه‌رچی پارتیشه‌ ده‌ستێكی كه‌وتۆته‌ ناو گرفته‌ نێۆخۆییه‌كانی هه‌رێمی باشوره‌وه‌، وه‌كو (پێكهێنانی حكومه‌ت، پرسی ده‌ستور، ناڕه‌زایی خه‌ڵك) . ده‌سته‌كه‌ی تریشی له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازو خۆگونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌ سیاسییه‌كه‌دا. له‌ده‌ساڵی ئاینده‌دا ئیدی كێبڕكێ و ململانێی سیاسیی نێۆخۆیی كورد، ته‌نها دابه‌ش ئه‌بێت بۆ به‌ره‌ی پارتی و به‌ره‌ی په‌كه‌كه‌. ئه‌م ململانێیانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و بابه‌تێكی وارید و ئاسایی ناوكایه‌ی سیاسه‌تیشن، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر، ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی پارتی و په‌كه‌كه‌، وه‌ك چۆن جاران ئه‌و نێوه‌ندگیریی و هاتوچۆیه‌ هه‌بو، هه‌ردولا هه‌ست به‌ گرنگی و فرسه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ردولاش به‌شی خۆیان تاكڕۆییان هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌سه‌رداوای (بارزانی) به‌مزوانه‌ (ئه‌حمه‌د تورك) دێته‌ هه‌ولێر. باس له‌پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئه‌و ئاماده‌گیانه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، كه‌وا پێشبینی ده‌كه‌م له‌ ناوه‌ڕاستی (2014) دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.

قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه‌: كوردستان، فرسه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌، به‌ڵام كه‌وتۆته‌ سه‌ر ئیراده‌ی پیاوی ئاقڵ و بیری تیژ و، پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردن.

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

كاریگه‌رییه‌كانی (دین و نه‌ته‌ته‌وه‌) له‌سلێمانییه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهرۆز جەحفەر 18 November 2013

ناكرێت، له‌شارێكدا حكومه‌تێك سه‌دوپه‌نجاهه‌زار پۆلیس بۆ سه‌دو په‌نجاهه‌زار هاوڵاتی دابین بكات، تاوه‌كو تاوان نه‌كه‌ن، ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه‌ سه‌رئه‌وانی تر، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ویژدان و ناخی هه‌ر تاكێكدا پۆلیسێك بچێنیت، تا وای لێبكات كه‌مترین كاری ناشایسته‌و نامرۆیی بكات. ئه‌وه‌ی له‌ زهنیه‌ت و دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كاندا، ئه‌م ئه‌ركه‌ی گێڕاوه‌ بریتی بووه‌ له‌ "دین". . تاوه‌كو خه‌ڵكی چاكه‌ بكه‌ن و خراپه‌ نه‌كه‌ن. دینیش خه‌یاڵه‌. خه‌یاڵیش ناوكی ژیان و جوانیی و ئیرۆتیكه‌، بڕین و بینینی گشت دیواره‌ سروشتی و ده‌ستكرده‌كانه‌. هه‌روه‌ختی جه‌سته‌ خاڵی بوو له‌خه‌یاڵ، خاڵییه‌ له‌ ڕۆح. بارگاوییه‌ به‌مادده‌، به‌ته‌كنه‌لۆژیا، به‌كه‌ره‌سته‌كانی ژیان. ده‌كرێت ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ زه‌روره‌تی ئاین بێت بۆكۆمه‌ڵگه‌. نه‌ك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كه‌تاكه‌كان تیایدا هه‌ست به‌ئارامی و داوه‌ریی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئاین و یاساكان پێوه‌رن بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان دووربن له‌نه‌هی وتاوان، ئه‌وه‌تا دوای ڕۆما كۆنترین یاساكانی ژیان له‌عێراقه‌وه‌سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، وه‌كو ئۆشوَسنای و حامورابی و. . . هتد. باشترین شاعیرو ئه‌دیب و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كان له‌ (3000) ساڵ (پ. ز) ه‌وه‌، له‌دۆڵی رافیده‌ین (عێراق) دا بوون، كه‌چی له‌مێژوودا یه‌ك كاتژمێر بی كوشت و بڕ نه‌بووه‌. ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق (فیراسی جبوریی) له‌ساڵی (2011) ده‌ستوپێی (14) منداڵ به‌بلۆك ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌یانخاته‌ ئاوی دیجله‌وه‌!.

 ئێمه‌ نامانه‌وێ، له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسییدا قسه‌ له‌سه‌ر جیاكاریی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، نامانه‌وێ دووشار به‌یه‌ك بچوێنین، ده‌زانین ئه‌مریكا به‌ئاو ده‌وردراوه‌، سلێمانیش به‌عه‌ربه‌ت و چه‌مچه‌ماڵ. به‌ڵكو گه‌ره‌كمانه‌ له‌كاریگه‌رییه‌ سلبیه‌كانی جینات و بونیادی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی بدوێین، سه‌رنج به‌: ئه‌مریكا ساڵی (1777) سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌، سلێمانیش ساڵی (1783) دروست بووه‌، واته‌ هه‌ردوكیان به‌نزیكی (250) ساڵێك ته‌مه‌نیانه‌، كه‌ بۆمێژوو هیچ نییه‌، ئه‌مریكا كه‌دروست بوو، خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپا چوونه‌ ناوییه‌وه‌و، دروستیانكرد. له‌هه‌ر وڵاتێك سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بوون به‌هاوڵاتی ئه‌مریكا. ئه‌وانه‌ی كه‌ دروستی یان كرد ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و عه‌قڵ كراوه‌كان بوون، سلێمانیش كه‌دروست بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌رو قه‌ڵاچوالان و قه‌ره‌داغ و پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، هاتنه‌ شاره‌كه‌وه‌. واته‌ ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و، توانای دروستكردنی خانوویان له‌شاره‌كه‌دا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و داهێنان و ڕچه‌شكێن بوون، مرۆڤ كه‌ی داهێنان ده‌كات؟ ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئیراده‌ی موجازه‌فه‌كردن و سه‌ركێشی یان هه‌یه‌، ده‌توانن داهێنان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شكاندنی ترس و ئاماده‌گی بۆ موجازه‌فه‌كردن نه‌بوایه‌، هه‌رگیز مرۆڤ نه‌یانده‌توانی فڕۆكه‌یه‌ك دروست بكا، به‌سه‌دان سه‌رنشینه‌وه‌، له‌سه‌رووی هه‌وره‌كان چه‌ندین كاتژمێر ڕی ببڕێت. ئێستا هه‌قه‌ بپرسین بۆچی ئه‌مریكا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی دروست بێت و ببێته‌ سه‌رداری عاله‌م، كه‌چی سلێمانی سالًَ به‌ساڵی خۆزگه‌ی به‌پار!، ڕۆژ به‌ڕۆژ چه‌ندین ده‌ستی ئه‌منی و حزبی به‌به‌رنامه‌وه‌ سیماو دیمۆگرافیای شاره‌كه‌ ده‌شێوێنن. بۆچی وایه‌؟.

سلێمانی كه‌دروست بوو، هه‌موو ئه‌هله‌كه‌ی موسڵمان بوون، كه‌مێكی زۆركه‌م جوله‌كه‌ش هه‌بوو، ئه‌مریكا كه‌دروست بوو، مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت و بێ دینی تیابو، له‌ناو مه‌سیحیه‌تیشدا سێ مه‌زهه‌ب هه‌بوو (كاسۆلیك و پرۆتستانت و ئه‌رسه‌دۆكسیش كه‌ده‌كاته‌ ماسۆنیه‌تی جاران) . واته‌ دین په‌رت په‌رت بوو، زاڵێتی خۆی نه‌نواند. له‌سلێمانی دین وحوجره‌و فه‌قێكان هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی عه‌قڵ و خوێنه‌واری بوون، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاسه‌ر ئێسك خێڵه‌كی و داخراو له‌كوردستان به‌رجه‌سته‌ بوبو. ئێستاش هه‌مان ڕیتمه‌ به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیا ته‌كانێكی پێی داوه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌كا. له‌ئه‌مریكا مادام هاونیشتمانییه‌كانی خڵته‌یه‌كن له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو ده‌وروبه‌رو ناوخۆیی، كه‌واته‌ شتێك نه‌بووه‌و نی یه‌ ناوی (نه‌ته‌وه‌) بێت. به‌ڵكو (نیشتمان) ی ئه‌مریكا هه‌یه‌. هه‌موو كه‌سێك هه‌موو به‌یانیه‌ك، له‌ته‌نیشت خوێندنگه‌یه‌كه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت، كه‌گوێی له‌سرودی نیشتمانی ده‌بێت، وه‌ك ڕێزێك ده‌بێت بوه‌ستێت. پیرۆزترین شتێك بریتی یه‌ له‌ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا. ئه‌وان یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌هاتن (نیشتمانێك) یان بۆخۆیان دروست كرد. له‌سلێمانی و كوردستانیش، هه‌موو شته‌كان به‌ستراون به‌ (نه‌ته‌وه‌) ه‌وه‌. مزگه‌وته‌كانیش پركراون له‌بیری ئوسوڵی و سه‌له‌فی و چه‌ندین بیروبۆچونی ئاینی، بۆبه‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی. گه‌وره‌ترین شه‌رف و شانازیی لای تاكێكی ئه‌مریكیی ئه‌وه‌یه‌ له‌ده‌زگایه‌كی ئاسایشی نیشتمانیدا كاربكات، لای ئێمه‌ ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن وه‌كو دێو خه‌ڵكی لێیان ده‌ترسێت.

ئه‌مڕۆكه‌، به‌ملیۆنان كورد، وه‌ك خه‌ڕات له‌وڵاتانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌بێ نیشتمان ده‌ژین، ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سێك له‌ئێمه‌ كه‌سه‌فه‌رده‌كات، پێی ده‌ڵێن (where are u from) واته‌ (له‌كوێوه‌ هاتووی؟) ده‌بێت بڵێین (له‌عێراقه‌وه‌) یان ئێمه‌ (عێراقین) . له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا كورده‌كانی سوریا به‌سوری ناویان تۆمارئه‌كرێت، ئه‌وانه‌ی ئێران و توركیا به‌ ئێرانی و به‌توركی ناویان ده‌نوسرێت، له‌هه‌ر وڵاتێك بن و بۆی بچن. كه‌واته‌ نه‌بونی (دین و نه‌ته‌وه‌) له‌هاوكێشه‌ی ده‌وڵه‌تداریدا، ئه‌مریكای كرد زلهێزترین وڵاتی جیهان، تاك جه‌مسه‌رانه‌ له‌هه‌موو كونجێكی ئه‌م كه‌ونه‌دا بونی هه‌یه‌، سلێمانیشی كرد به‌و شاره‌ی كه‌هێدی هێدی دابخرێت و، له‌ڕاپۆرتی شه‌ش مانگ جارێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، سه‌باره‌ت به‌دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوی به‌ (مدینه‌ غیر امنه‌) هاتبێت.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. با قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاینده‌ی پارتی بكه‌ین!. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
  2. قه‌یرانی ئابوریی ئه‌مریكاوكاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
  3. نیكۆڵای یه‌كه‌م یان ناپلێۆنی سێهه‌م!. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
  4. لۆ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

Page 2 of 10

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 272 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە