كه‌ركوك و هه‌ندێ ڕۆشنبیرو چه‌واشه‌كاری كورد...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ده‌وترێت، هه‌میشه له‌سیاسه‌تدا، سه‌ره‌تاكان گرنگن، كوردیش هه‌رله‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پلانێكی پێشوه‌خته‌یان بۆكه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی گۆڕه‌پانه‌كه ته‌خت بوو شه‌قامه‌كه‌ش ته‌نها ماشێنی سه‌ركردایه‌تی كوردی له‌سه‌ربوو، هیچیان نه‌كرد، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی زۆر گه‌وره‌تریان كرد، غه‌درێكی گه‌وره‌تریان له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی تر كرد، ئه‌ویش: ستافێكی لاوازیان هێنایه ئه‌م ناوچانه بۆ ئیداره‌كردن و سیاسه‌تكردن، خه‌ڵك هه‌بووه هه‌ر سه‌ریشی له‌سیاسه‌ت ده‌رنه‌چووه له‌ژیانیدا، كراوه‌ته به‌رپرسی باڵای حزبی و ئه‌منی و چوزانم ئه‌نجومه‌نی پاریزگاو په‌رله‌مانیش...به‌هه‌مان شێوه له‌بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا خه‌ڵكانێك هه‌ر به‌زۆر كه‌ركوكیان كردووه به‌ناسنامه‌ی خۆیان و، به‌پاڵپشتی داموده‌زگای جاسوسی و، وه‌رگرتنی زانیاریی و پاره لێ یان، خۆیان هه‌ڵناوه.له‌هه‌مووی خۆشتر هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ جارێكیش مه‌ركه‌زی بڕیار گوێیان لێبگرێت، یان وتارێكیان بخوێنننه‌وه، سه‌رناگرێت..!!.دوودڵ بوم، له‌وه‌ها نوسینێك، له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی چه‌ند به‌كرێگیراوێك، له‌به‌ر دووهۆ، یه‌كه‌میان:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا پێم بكرێت نه‌چمه ناو فه‌زای موهاته‌رات و شه‌ڕه‌جنیۆو بازاڕی كه‌ساسی هه‌ندێكه‌وه، دووه‌میان: بێ كاریگه‌ری خه‌ڵكێلێكه ته‌نانه‌ت به‌ئه‌ندازه‌ی باڵه مێشوله‌یه‌كیش.
بێگومان، یه‌كێتی و پارتی چۆن ئێستا له‌كوردستان ئه‌رزو ئاسمانیان دابه‌شكردووه، چۆن ته‌نانه‌ت ماڵ و یانه‌كانی خواردنه‌وه‌و له‌شفرۆشیشیان به‌شكردوه‌و قۆرخیان كردووه.ئاوه‌هاش ناوچه دابڕاوه‌كانیان دابه‌شكردووه، بۆنمونه موسڵ جێگه‌ی چالاكی و نفوسی پارتیه.كه‌ركوكیش هی ئه‌و یه‌كێتیه‌یه كه وه‌ك ئه‌م ڕۆشنبیرانه ئاینده‌ی نییه و ناخوێنرێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه، سه‌رمه‌خورێت بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكانێكی به‌ناو ڕۆژنامه‌واندا هه‌ڵشاخێم، كه ئه‌گه‌ر ژه‌مێك حزب نانیان پێ نه‌دا، ده‌سته‌كه‌ن به‌گریان و له‌به‌ر پرسگه‌ی ئه‌م و ئه‌وا ئه‌خولێنه‌وه.ئه‌مه ناله‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌ز به‌مجۆره په‌لامارو نوسینانه بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌م كه‌سانه له‌وه‌ته‌ی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك دانراوه، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی چه‌واشه‌كردنی كه‌ركوكیه‌كانن، وانیشان ئه‌ده‌ن بست به‌بستی خاكی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئیدی كه‌ركوك له‌هیچی كه‌م نییه، ئاسمانیش په‌مه‌یی بووه، هه‌ر نوسه‌رێكیش بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌گرانه، بۆئه‌م به‌كرێگیراوو جاسوسانه بنێرێت وه‌ك جاران نه‌ماون و دای ناگرن.!!.ئه‌ری، خه‌ڵكینه...كه‌ركوكیه‌كان..كێ له‌خۆیه‌وه قسه‌ده‌كات و كێ هه‌رزه‌یه..؟.ئه‌ری ئه‌گه‌ر ئه‌مانه لۆگۆی كه‌ركوكن و ماوه‌یه‌كه ئه‌یانه‌وی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕاگه‌یاند دا له‌كه‌ركوك، بۆچی ناپرسن ئه‌م كێشانه‌ی هه‌رێم و به‌غدا فڕیان به‌سه‌ر كه‌ركوك و خاكه‌وه نه‌ماوه‌و، هه‌موی له‌سه‌ر نه‌وت و سامانی ده‌ست به‌سه‌راگیراوی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ته له‌كوردستان..؟.ئه‌ری ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ندیكان و هاموشۆی هه‌ولێر و كه‌ركوك ده‌كه‌ن، كوا قسه‌ی جدیتان له‌سه‌ر سۆرانی مامه حه‌مه..؟.
له‌حاڵێكدا، كه ئه‌مڕۆ كه‌ركوكیه‌كان به‌ده‌ست نه‌بونی ته‌نانه‌ت قاوه‌خانه‌و چاخانه‌یه‌كی ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ده‌ست بێكاریی و نه‌خۆشیه‌وه هاوارده‌كه‌ن، كۆچ ئه‌كه‌ن.ئه‌كوژرێن و ئه‌ڕفێنرێن.ئه‌ترسن.ڕیژه‌ی كورد له‌ناوچه دابڕاوه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا له‌سه‌دا حه‌فتاو هه‌شتاوه گه‌شتۆته حه‌ڤده‌و هه‌ژده، ئه‌یانه‌وی به‌ده‌م چه‌واشه‌كارییه‌كانیانه‌وه كه‌ركوكیش به‌م ده‌رده به‌رن.له‌وه‌ده‌چێت چه‌مكی ڕۆشنبیرو ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌نووسی لای ئه‌مانه له:هه‌ڕاجكردنی نیشتمان و، چاودێریكردنی ده‌نگه‌ئازاده‌كاندا كورت بێته‌وه، بۆ دامركاندنی حه‌زه جاسوسیه‌كانیان..ئه‌زانن هیچ دیمه‌نێك له‌وه ناشرینتر نییه ڕۆشنبیرێك ببینیت چه‌پڵه لێ ئه‌دات و مانشێته‌كانی ده‌كاته باسی كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند نیشتمان فرۆشێك.ئه‌ری ئێستا ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌و ڕیاز چه‌نده‌و چوارساڵ پێستاش چه‌ندبوو..؟.ئه‌ری بۆناپرسن له‌كه‌ركوك، ده‌زگای زانیاری و پاراستن و دوو ئاسایش و دژه‌تیرۆر و پۆلیس و پۆلیسی ئاماده‌و موخابه‌رات و دوولیوای پێشمه‌رگه له‌چوار ده‌ور ئیشیان چی یه..؟.ئه‌ری بۆناپرسن له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك له‌كۆی (14) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ته‌نها (2000) یان كوردن، بێجگه له‌دامه‌زراندنی دووهه‌زاری تریش بۆی كه‌كوردی تیا نییه..؟.ئیتر زۆرجار سروشت وای بۆ هه‌ندێك فه‌راهه‌م هێناوه، تاخۆیان به‌پارێزه‌ری خه‌ڵك نیشان بده‌ن، زیاتر لای هاولاتیان ده‌بنه جێی گومان و كێشیان كه‌متر ئه‌بێته‌وه‌و، فرۆشیان نامێنێت.
بۆمنێك، كه له‌پرۆسه‌ی ئازادی، ته‌مه‌نم ته‌نها (19) ساڵ بو، له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان به‌پێیه‌كی برین و به‌سوێیه‌وه له‌م شوێنه‌ی سه‌ته‌لایتی ئێستای كه‌ركوك دام به‌ئه‌رزا.بۆئێمه‌یه‌ك هه‌ر له‌سۆرانی مامه‌حه‌مه‌وه تاده‌گاته مه‌لا ڕه‌مه‌زان، هه‌ر له‌ئه‌فسه‌ره چاونه‌ترسه شه‌هیده‌كانی وه‌ك:موقه‌ده‌م سه‌ركه‌و ت و سه‌ی خه‌باته‌وه، تاده‌گاته ده‌یان كه‌سایه‌تی و تر خزمی تر، له‌كاولبوه‌كه‌ی ئێمه‌وه سه‌ریان ده‌رهێناوه، بۆ منێك كه له‌مێژوودا تاقه‌كه‌سین ئاڵای كوردستان له‌چیاكانی حه‌مرین دائه‌كوتین و به‌فه‌رمیش توشی هه‌ڕه‌شه‌ی موخابه‌راتی عێراقی بووین، بۆ منێك زۆر نییه ده‌ستێكم له‌ڕێگای كه‌ركوك دا شكاوه، به‌ئاسایی وه‌ری ده‌گرم به‌جارێك هه‌م كه‌سانێك كه‌كه‌سابه‌ت به‌ناوی كه‌ركوكه‌وه ده‌كه‌ن، هێرشمان بكه‌نه سه‌ر، هه‌م ده‌سه‌ڵات و جارجاریش ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌گه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌مه قبوڵ بكا، ئه‌وا شه‌رعیه‌تی كاره‌كانی ده‌كه‌وێته ژێرپرسیاره‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منیه‌ی كه‌هه‌یه.بۆیه دوای ته‌له‌فۆنێك له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای خوێنه‌ر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
