
فیلمی سینەمایی "تەپڵ" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە ئیتالیا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "تەپڵ" Drumلە دەرهێنانی سینەماکاری بانەیی کەیوان کەریمی لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Veniceلە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا کاتژمێر 7:30ی ئێوارێی ڕۆژیی شەمە 3ی سێپتەمبەری 2016 بۆ پەیامنێران، رۆژنامەنووسان و ڕخنەگرانی سینەمای جیهان لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 2 "سالا پرێلا" Sala Perla لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا و لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوداریی دنیا رەنگدانەوەی جۆراوجۆر و پۆزێتیڤی بەدواوە بوو.
"تەپڵ" هەروەها لە نمایشی سەرەکی و رەسمی خۆی لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە کاتژمێر 2:15ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی یەکشەمە 4ی سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 1 "سالا پرێلا" چووە سەر پەردەی سینەما و لە دوایین نمایشی خۆیدا لە کاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی ڕۆژیی دووشەمە 5ی سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 1 "سالا پرێلا" نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە مێژوویەکی نزیک بە زیاتر لە 80 ساڵ، یەکێک لە گەورەترین و گرینگ‌ترین رووداوە سینەماییەکانی ئەورووپا و جیهان دێتەئەژمار و له ته‌نیشت فستیڤاڵه‌کانی کان و به‌رلین به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین فستیڤاڵه‌کانی فیلم له جیهان داده‌نرێت که بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٣٠یدا ده‌ستی به کار کردووه و تیایدا خەڵاتەکانی شێریی زێڕین و شێریی نوقەریی بە براوەکانی بەشە جۆراجۆرەکانی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت.
"ته‌پڵ" له نووسین و ده‌رهێنانی که‌یوان که‌ریمی له‌سه‌ر ئه‌ساسی رۆمانێک به هه‌مان ناو له نووسینی عه‌لیموراد فه‌دایی نیا درووست کراوه و گێڕانه‌وه‌یه‌کی ره‌ش و سپییه له ژیانی پارێزه‌رێک که به ته‌نیا له‌و شوقه‌یه‌ی شوێنی ئیشهکهشیهتی ده‌ژی و به وه‌رگرتنی پاکه‌تێک تووشی گێچه‌ڵ و کۆمه‌ڵێک رووداوی ناخۆش ده‌بێت. که‌سایه‌تییه‌کانی ناو فیلمی "ته‌پڵ"، له ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه هه‌تا جاده‌کان و لۆکه‌یشنه‌کان، که‌سایه‌تی شوناس ون و بێ ناونیشانن. تاقه که‌سایه‌تییه‌ک ئاماده‌یی ئاشکرای هه‌یه له فیلمه‌که‌دا، شاری تارانه که شوێنی رووداوه‌کانه. که‌شێکی تایبه‌تی و رازاوی به‌سه‌ر فیلمه‌که‌دا زاڵه.
حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی"، بەشی "پێشبڕکێی ئاسۆکان"، بەشی پێشبڕکێی ""هەفتەی رخنەگران"، بەشی پێشبڕکێی "رۆژەکانی ڤێنیز"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشە تایبەتەکان"، لەشی رێزلێنان لە تەمەنێک چالاکی هونەریی و دەسکەوتە سینەماییەکانی "عەباس کیارۆستەمی" دەرهێنەری ناوداری سینەمای ئێران و جیهان، بەشی "رێزلێنان"، بەشی "سینەمای نوێی ئیتالیا"، بەشی "ئۆرتیزۆنتی" بە لقەکانی نوێی دنیای سینەما، بەشی "بازاڕی فیلم" و چەندین بەشی دیکە ڕۆژیی 31ی ئۆگۆستی 2016 بە نمایشی فیلمی سینەمایی "لا لا لەند" لە دەرهێنانی "دامین شازێل" و لە رۆڵ بینینی "رایان کاسلینگ"، و "ئێما ئێستۆن" دەستی پێکردووە و تاکوو ڕۆژیی 10ی سێپتەمبەریی 2016 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت.
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "تەپڵ" بریتین لە:
نووسەر و دەرهێنەر: کەیوان کەریمی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: ئەمین جەعفەری، دەنگهەڵگر: رەزا تێهرانی، مونتاژ: فەڕەحناز شەریفی، دیزانی دەنگ و موزیک: بامداد ئەفشار، دیزاینی سەحنە: کەیوان کەریمی، دیزانینی میکیاژ: حامید تێهرانی، ئەکتەرەکان: ئەمیر رەزا نادری، ئیبراهیم زەنجانیان، سارا قولی زادە، داریووش پاک نیا، محمەد سەفاجوو، ئەلیاس رەسوولی، عەلی فەڕشچی، ئەردەڵان حاجی رەحیمی، ئەحمەد قوورچی، حەبیب هونەرئامووز، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: حەمید رەسوولیان، دیمەنە تایبەتە کۆمپیووتەرییەکان: موحسین جەڵدی، فۆتۆگرافەر: عەلی ئیحسانی، بەرپرسی بەرهەم: ئەمیر ئەسکەندەری، بەڕێوەبەریی راگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و بەرهەمهێنەر: کەیوان کەریمی و فڕانسوا د اختمار لە وڵاتی فەڕەنسا.
بۆ زانیاریی زیاتر:
http://www. sicvenezia. it/3860/edizione-2016/film-2016/drum/?lang=en
بەڕێوەبەرایه‌تی راگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "تەپڵ".
