
فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "به‌تین قوبادی" له میانه‌ی 38مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گۆتێنبێرگی سوید نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری لاوی كورد "به‌تین قوبادی" و فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق به هه‌شتا و حهوتهمین خولی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاته سینه‌ماییه‌كانی ئاكادیمیای ئۆسكار له ساڵی 2015، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له چوار سانسی جیاوازدا له به‌شی "ده‌نگی نوێی" له میانه‌ی سی و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گۆتێنبێرگ له وڵاتی سوید كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی سینه‌مایی له وڵاتانی ئیسكهندیناڤیا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
یه‌كه‌مین بیرۆكه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن "كۆنار كارلسۆن" و "یۆران بییلكن داڵ" و به پێی وه‌رگرتنی ئه‌وان له فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن بوو. له ساڵی 1979 یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی گۆتێنبێرگ له سێ هۆڵدا و به نمایشی 17 فیلم و 3 هه‌زار بینه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
به چاوخشاندن به مێژووی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه، ساڵه‌كانی 1988، 1995، 2002 و 2007 هه‌ر كامیان به رووداوێكی تایبه‌ت، به ناوداربوونی فیستیڤاڵی فیلمی گۆتێنبێرگ زیادیان كردووه و له مێژووی 38 ساڵه‌یدا دره‌وشاونه‌ته‌وه. له ساڵی 1998 یه‌كه‌مین رێكخراوه فیلمی سوید خه‌ڵاتێكی بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه راگه‌یاند و بینه‌رانی فیستیڤاڵ ڕێژه‌یان گه‌یشته 60 هه‌زار كه‌س. له ساڵی 1995 ئه‌م فیستیڤاڵه به رێككه‌وتنێكی تۆماركراو ئاسته‌كه‌ی گه‌یشته "رووداوی سینه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی سوید". له ساڵی 2002 بیست و پێنجه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ڕێوه‌چوو و به نمایشی 755 فیلم، فیستیڤاڵی فیلمی گۆتێنبێرگ بووه گه‌وره‌ترین رووداوی سینه‌مایی ساڵ.
ساڵی 2007 له مێژووی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا به ناوی 30مین خول تۆماركرا كه تیایدا بۆ یه‌كه‌مین جار، به‌شی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به ناوی "ئینگمار برێگمان" دامه‌زرا و فیلمی "شه‌قامی سوور" له ده‌رهێنانی "ئاندریا ئارنۆڵد" له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌م ساڵه‌وه تا ئێستا، به‌شی رێزلێنانی برێگمان هه‌موو ساڵێك له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گۆتێنبێرگدا ساز ده‌كرێت. ئه‌مڕۆكه ئه‌م فیستیڤاڵه گه‌وره‌ترین رووداوی سینه‌مایی له باكووری ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئیسكهندیناڤیا دێته ئه‌ژمار و به ناونیشانی یه‌كێك له بازاڕه ناوداره‌كانی پیشه‌ی سینه‌ما له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت كه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به ئاماده‌بوونی "به‌تین قوبادی" له رۆژانی 13 و 19 شوبات / فه‌برایه‌ری 2015 له به‌شی پێشبڕكێی "بیرۆكه وه‌رگرتن" inspired له میانه‌ی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵ له توركیا نمایشكرا و له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی سینه‌مای توركیاوه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی و له ڕاستیدا دووه‌مین خه‌ڵاتی ئه‌م فیستیڤاڵه به "به‌تین قوبادی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه كوردییه به‌خشرا.
له رێوڕه‌سمی كۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا، "به‌تین قوبادی" دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی تورك، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش به كچانی خه‌باتكاری كورد له شنگاڵ و كۆبانێ كرد.
چارده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵ به نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و دهرهوهێی پێشبڕكێی، له رۆژانی 12 تا 22ی شوبات / فه‌برایه‌ری 2015 له شاری ئهستونبووڵ له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.