
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 29-01-2015 کات 20:15 که‌سێکی چه‌کدار توانی ده‌رگای ده‌وه‌ره‌ی به‌رده‌م گۆڕه‌پانی باخچه‌ی بیرۆی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NOS ی هؤڵهندی له شاری هێلڤهرسوم تێپه‌ڕێنێت و بچێته ناو ستودیۆی ڕاسته‌وخۆی پێشکه‌ش کردنی هه‌وڵه‌کانه‌وه.
پاش گڤتۆگۆیهکی چه‌ند ده‌قیقه‌یی له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که، ئه‌و کارمه‌نده زیره‌کانه توانی ئه‌و که‌سه به گفتۆگۆوه بخافڵێنێت، تا تیمێکی به‌رگری پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که و توانیان که‌سه‌که ده‌ستگیر بکه‌ن، لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای زانیاری هۆڵه‌نداوه به‌رده‌وامه و هه‌ر هه‌مان شه‌و له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی (ئفۆ ئۆپستێڵتن) ی وه‌زیری داد و ئاسایشی هۆڵه‌ندا، که له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل بۆ ئازدی دیموکراسی (VVD) ه، ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه له‌وه ئه‌چێت ده‌مانچه‌ی ڕاستی هه‌ڵنه‌گرتبێت و گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵی دانیشتووی شارۆچکه‌ی (پهیناکهر)ه و له‌دایک بووی شاری زۆتهمیره، به‌ڵام له لای ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه نه‌ناسراوه. له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی وه‌زیره‌وه ده‌که‌وت که‌سه‌که، وه‌ک خاوه‌نکارێک (رجل اعمال) به به‌رگێکی پۆشته و شیکه‌وه توانیوێتی بچێته ناو ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی NOS ه‌وه، وا ڕاگه‌یه‌ندرا له پاشاندا له لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆوه، زانیاری زیاتر بڵاوئه‌کرێته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌و که‌سه له کاتی ده‌رکه‌وتنیدا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌دوا وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له ناو ستودیوی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه گفتۆگۆی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵدا ساز بکرێت.
له ڕووی یاساییه‌وه، ئه‌و که‌سه که ناوی (طارق زهزاء)یه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی چه‌کی هه‌ڵگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه، ئێستا به‌دوای به‌ڵگه‌ی زیاتردا ئه‌گه‌ڕێن له شوێنی نیشته‌جێبوونه‌که‌ی له شارۆچکه‌ی پهیناکهر (Pijnacker)، چونکه ئه‌و که‌سه له کاتی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کاندا به چه‌که‌وه چۆته ناو ستۆدیۆی ته‌له‌فیزیۆنی NOS ه‌وه، زانیاری زیاتر له باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌و خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری شاری ده‌نهاخ (لاهای) پایته‌ختی هۆڵه‌ندایه و خوێندکاری زانکۆی (لایدن)ه، له‌م ماوه‌یه‌دا دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووه، هه‌رچه‌نده پۆلیس ڕایگه‌یاند نایانه‌وێ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی (طارق) ه‌وه بده‌ن به‌ڵام ئه‌و ناوی له‌ناوی لیستی (جیهادیه‌کانی هۆڵه‌نده)دا نیه.
