
پرسی جینۆساید و ئه‌نفالی كوردان ده‌گاته هه‌نگاریا
فیلمی (ونبوون له غوبار) ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له وڵاتی هه‌نگاریا نیشان ده‌دری.
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌و باره‌یه‌وه وتی:" فیلمی (ونبوون له غوبار) له وڵاتی هه‌نگاریا و له خولی بیست و پێنجه‌مینی فێستیڤاڵی فیلمی میدیاواڤ له به‌شی پێشبڕكێدا وه‌رگیراوه‌و له‌گه‌ڵ 83 فیلمی دیكه‌دا كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند وڵاتێكی جیهان ده‌كه‌ن كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كات". وتیشی:"فێستیڤاڵه‌كه له 28ی نیسانی 2015 ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا 2ی ئایاری 2015 به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌شه‌وه، ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم وتی:" چیرۆكی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به جینۆساید و ئه‌نفالی كورده و له رێگه‌ی چیرۆكێكی ئه‌ویندارییه‌وه تراژیدیای ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد ده‌گێڕێته‌وه".
فیلمی (ونبوون له غوبار) له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه و به‌رهه‌م هاتووه. ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بریتین له:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.
پێشتریش ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا له خولی 36هه‌مینی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره به‌شداری كردووه و له چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی دیكه‌ش به‌شدار بووه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه‌وه خه‌ڵاتی لاوی ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار درایه ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://mediawavefestival. hu/index. php?modul=filmek&kod=10340&nyelv=eng&kategoria=666
تریلێری فیلمه‌كه:
https://www. youtube. com/watch?v=smcvToYkLCM
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی (ونبوون له غوبار)