
كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی سێ فیستیڤاڵی جیهانی فیلم ده‌كات.
كورته فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home And Key له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی كه له لایه‌ن كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" له باشووری كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی سێ فیستیڤاڵی جیهانی فیلم ده‌كات.
پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له ساڵی 2014 كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" له فیستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كاندا به بردنه‌وه‌ی 10 خه‌ڵاتی جوداجودا و به ئاماده‌بوون له به‌شی پێشبڕكێی 30 فیستیڤاڵدا به‌ده‌ستیهێنا، ئیستا ئه‌م كورته فیلمه كوردییه له به‌شی پێشبڕكیی سه‌ره‌كیی چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی دیكه‌دا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات ركابه‌ری ده‌كات، له‌وانه: سێزده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "تیرانا" Tirana له وڵاتی ئه‌ڵبانیا، بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "كۆنترا ویژیون" Contra Vision له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كۆپا دۆس" Copa Dos له وڵاتی بڕازیل.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "كۆنترا ویژیون" Contra Vision به به‌شداری 78 كورته فیلم له 23 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 20 تا 28 ئازار / مارسی 2015 له سینه‌مای ناوه‌ندی شاری به‌ڕڵین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م كورته فیلمه كوردییه تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم له ئاستی جیهاندا به‌شداری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له لایه‌ن بینه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فۆئێنكالینتێ رۆرال" له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته فیلمی "به‌هره نوێیه‌كان"ی 26ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "گیرۆنا" له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئاریكا ناتیوا" له چیلی، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فایتی كۆرتی" له ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "ئۆ كورت" له ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی "تكسی كاتالۆنیا" له ئیسپانیا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلم له روانینی بینه‌ران له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان.
"ماڵ و كلیل" هه‌روه‌ها له چه‌ندین فیستیڤاڵ له ئاستی جیهانیشدا چۆته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان، له‌وانه: له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی 14ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ماڵی هونه‌ریی ڤیدیۆیی "ئۆاهم" له ئیسپانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئێست" له به‌ریتانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كراتكۆفیل پلووس" له بۆسنی و هێرزێگۆڤین، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئاندگراوند"ی له ئه‌ڵمانیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ئۆكسێ" له ئه‌ڵمانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "شوناس" له ئیسپانیا، له فیستیڤاڵی فیلمی "هال ئۆف لایت" له كۆلۆمبیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ڤیمبڵدۆن" و له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "شۆرته بیلۆ" له به‌ریتانیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فینه كۆرتییه" له ئیتاڵیا، له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فیلمی"ئیڤام ئام"، "كوترا كۆرتینی" و "ماربیلا پێرلا یدنستات" له ئیسپانیا، له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سۆلیداری" له شاری به‌رشلۆنه له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "ماڵ و كلیل".