یانه‌ی کوردی "میدیـــا" ئاگادارتان ئه‌کات، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 20 شوباتی 2016، کات: چواری عه‌سر 16:00 uur له ناسراوترین سینه‌ما له شاری ئه‌مستردام (ڕیاڵتۆ) بۆ یه‌که‌مجار، فلیمی سینه‌مایی(نامه‌یه‌ک بۆ پادشا)، پێشکه‌ش ئه‌کرێت، له نوسین و ده‌رهێنانی (هیشام زه‌مان)، که چیرۆکی جیاوازی پێنج په‌نابه‌ری کورد، له نه‌رویج ئه‌گێڕێته‌وه، فلمه‌که به زمانی کوردی نوسراوه و ژێرنووسی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی له‌سه‌ره...
هاتنتان جێگه‌ی ڕێزی بێ پایانه و ئه‌بێته مایه‌ی پشتگیری و سه‌رکه‌وتنی فلیمسازانی کورد له تاراوگه....به هیوای دیدار له ڕۆژێکی پڕ له زانیاری به نرخ، بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی ئازیز له هه‌مان ڕۆژدا....پاش نمایش‌کردنی فلمه‌که، له هۆڵێکی دیکه‌ی سینه‌ماکه‌دا، کۆڕێکی گرنگ له‌سه‌ر گرفتی هاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران پێشکه‌ش ئه‌کرێت، که زۆربه‌یان له ڕێگه‌ی تورکیاوه، به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا دێن و (ژماره‌یه‌کی زۆریان له ده‌ریای ئیجه‌دا ئه‌خنکێن)، به‌شداریتان له‌م گفتوگۆ هه‌ستیارانه‌دا و پێشنیاری ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو...مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران که‌مئه‌کاته‌وه...
بۆ زانینی ئه‌درێس و زانیاری زیاتر و حیجزکردنی تیکت تکایه بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://www.rialtofilm.nl/podium/cin%C3%A9ma%20arabe%20presenteert:%20letter%20to%20the%20king/
Adres: Ceintuurbaan 338, 1072 GN Amsterdam
لیژنەی سەرپەرشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا"
له هۆڵه‌ندا