
"پێشكه‌ش كراوه به ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی"
سۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كورد نوێترین فیلمی خۆی به ناوی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) به‌رهه‌مده‌هێنی و فیلمه‌كه‌ی پێشكه‌شی ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌كات.
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند:" فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) نوێترین به‌رهه‌می منه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سینۆپسی فیلمه‌كه باس له چه‌مكی مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌وه ده‌كات به باشمزانی پێشكه‌شی بكه‌م به ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ئه‌و كچه كورده‌ی له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژارد".
وتیشی:"سینۆپسی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كه كه ئومێدی ژیان له ده‌ست ده‌دات و وا بیرده‌كاته‌وه جگه له مردن هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ ژیانكردن".
له‌باره‌ی ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌شه‌وه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی:" ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه بریتین له: نووسین و كامێرا و ده‌رهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: ته‌ها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هه‌ورامی، یاریده‌ده‌رانی كامێرا: محه‌مه‌د ڕه‌زایی، تۆفان ئه‌بوبه‌كر، خالید مه‌ولود، ده‌نگ هه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، مۆنتاژ و ده‌نگ دانه‌ر: سۆران فه‌هیم، مۆسیقا: هه‌ڵبژارده، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئه‌مانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبه‌رگ: سۆران ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری جلوبه‌رگ: هه‌ردی حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: هه‌ردی حه‌سه‌ن، په‌یمان جه‌مشیدی، سه‌حه‌ر نیكپور، میكیاژ:عه‌لی ئه‌ژده‌ری، یاریده‌ده‌ری میكیاژ: مینا موعینی، ڕه‌نگ:مه‌یسه‌م كه‌مالی، دیزاینی پۆسته‌ر و تیتڕاژ: زانیار كاكهخانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، وێنه‌گری پشت كامێرا: قادر فه‌ره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر: شاخه‌وان ئیدریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م:كه‌یهان ئه‌نوه‌ر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، به‌رهه‌مهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم، به‌رهه‌می:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015".
سۆران ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م فیلمه به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد پشتگیری ده‌كات و فیلمه‌كه له قۆناغی ته‌واوبووندایه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌نێردرێت بۆ فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان)
