سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" به نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌شداری له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كاستێندۆرف" له وڵاتی سربیا ده‌كات.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له سه‌رێ بكه" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه فیلمی "چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان" Words With Gods له به‌رهه‌مهێنانی "ئالێكس گارسیا" و "گیلێرمۆ ئاریێگا" و به ئاوازدانه‌ری موزیكزانی ناوداری به‌ریتانی "پیتێر گابریێل" به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی "به‌همه‌ن قوبادی" له به‌شی Contemporery Trends له میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كاستێندۆرف" Küstendorf له وڵاتی سربیا نمایش ده‌كرێت.
سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له ته‌نیشت سینه‌ماكارانی ناوداری جیهان له‌وانه: "ئاندره كانچلۆفسكی" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیز، "ڕۆی ئاندرسۆن" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی شێری زێڕینی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیزی ئیتاڵی، "گیلێرمۆ ئاریێگا" سینه‌ماكاری ناوداری مه‌كزیكی، "ئه‌میر كۆستاریسكا" هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی زێڕینی چڵه‌به‌ڕووی كانی فه‌ڕه‌نسا و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی جیهانی دیكه و هه‌روه‌ها "عادڵ خان" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "خاوه‌نه‌كان" Owners له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كاستێندۆرف" له سربیادا ئاماده‌بوو.
"به‌همه‌ن قوبادی" به كوپتهرێكی تایبه‌ت به‌ره‌و شاری شاخاویی "موكرا گورا" Mokra Gora شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵه‌كه بردرا و له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه به گه‌رمیی پێشوازی لێكرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌م فیستیڤاڵه بریتین له: خاتوو "كلۆدیا ئۆسارد" Claudie Ossard ـ به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خاتوو "ئاماندا نویل" Amanda Nevill ـ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له وڵاتی به‌ریتانیا، "ئالێكس گارسیا" Alex García ـ به‌رهه‌مهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز مه‌كزیكی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، "ستێفان بور باس" István Borbás ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له وڵاتی هه‌نگاریا كه خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری فیستیڤاڵ له ناونیشانی "ویكلۆفلاس" له لایه‌ن ئه‌وه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و هه‌روه‌ها "گۆران والارێویچ" Goran Volarević ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له وڵاتی سربیا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه به براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ، خه‌ڵاته‌كانی هێلكه‌ی زێڕین، هێلكه‌ی نوقره‌یی و هێلكه‌ی برۆنزی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سینه‌ماكاری ناوداری سربی "ئه‌میر كۆستاریسكا" چه‌ند ساڵێكه فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كاستندۆرف"
به‌ڕێوه‌ده‌بات و مه‌به‌ستی ئه‌م فیستیڤاڵه ئاشناكردنی ڕوخساره گه‌نج و بههرهمهندهكانه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره داهێنه‌ره‌كانی سینه‌مای جیهان.
فیستیڤاڵی فیلمی "كاستێندۆرف" به به‌شداری 17 فیلم له وڵاتانی كۆماری چیك، ئیسلۆڤاكیا، رۆمانیا، كرۆواسی،
به‌لژیكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، میسر، ڕووسیا، هه‌نگاریا، ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا، سربیا و هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژانی 21 تا 26ی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2015 له شاری شاخاویی موكرا گورا له وڵاتی سربیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له سه‌رێ بكه" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا ڕۆژی 14ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له به‌شی "گالاس"Galas له میانه‌ی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "لۆس كابووس" Los Cabos له وڵاتی مه‌كزیك نمایشكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه كه به كۆبوونه‌وه‌ی كه‌لتوور و دابوونه‌ریته جۆراوجۆره‌كانی جیهان ناسراوه، له چه‌ندین به‌شی جۆراودۆردا له ڕۆژانی 12 تا 16ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له شاری لۆس كابووسی مه‌كزیك به‌ڕێوه‌چوو.
