
هونه‌رمه‌ندی سه‌ماكاری كورد و به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی (كاروان عومه‌ر) له نوێترین پڕۆژه سه‌مای خۆیدا شاكارێكی موزیسیانی به‌ناوبانگی جیهانی بیتهۆڤن به‌ناوی (سۆناتای تریفه‌ی مانگ) به سه‌ما به‌رجه‌سته‌ده‌كات.
كاروان عومه‌ر دراماتۆرگ و كۆریۆگرافی پڕۆژه سه‌ماكه سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه و له لێدوانێكی ڕاگه‌یاند:" نوێترین پڕۆژه‌ی كۆمپانیاكه‌م كۆمپانیای كاروان عومه‌ر بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ بوو بریتییه له نمایشكردنی پڕۆژه سه‌مای (سۆناتای تریفه‌ی مانگ) كه كاركردنه له‌سه‌ر سۆناتای موزیسیانی جیهانی بیتهۆڤن". وتیشی:"موسیك له‌م به‌رهه‌مه سه‌مایه‌دا بریتییه له ئیشكردنێك له گواستنه‌وه‌ی دهقهكلاسیكیهكهی له‌شێوه‌ی هێڵێكی كۆنتراسدا، له‌پێناو دیارنه‌مان و ونكردنی زه‌مه‌ندا تاوه‌كو بینه‌ر بخاته ناو ئێره و ئێستاوه".
كاروان عومه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له پڕۆژه سه‌ما پێشینه‌كانی وه‌ك (فڕینی سپی، سه‌رتاپای ژیان و په‌یوه‌ندی) به‌رده‌وام و هه‌میشه پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه و داڕشتنی كۆریۆگرافی وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێك بووه و دواتر موسیكی بۆ هه‌ڵبژاردووه. له‌و باره‌یه‌وه وتی:"له نوێترین پڕۆژه‌مدا (سه‌مای سۆناتای تریفه‌ی مانگ) ، ئاوازی موسیكێكی ئاماده سرووشی كاركردنی پێ به‌خشیم وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێك، تاوه‌كو دواتر پڕۆسه‌ی داڕشتن و به‌ره‌وپێشچوونی كۆریۆگرافیهكهم و كاری دراماتورگی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم". وتیشی:"له‌م پڕۆژه سه‌مایه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ماكارانی پۆلی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌م به‌كار هێناوه".
كاروان عومه‌ر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌پاڵ سۆناتاكهی بتهۆڤن سوودی له كاری ئاوازی موزیكژه‌نێكی كورد وه‌رگرتووه و له‌و باره‌یه‌وه وتی:"كاری موسیك له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ته‌نها سۆناتای تریفه‌ی مانگ نه‌بوو، دیاره ته‌واوی سۆناتاكه ته‌نها 17 چركه‌یه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی كاری دراماتورگیم نووسییه‌وه سۆناتای 7 و8 ی بێتهۆڤن وكاری ئاوازی موسیككاری كورد عه‌لی عوسمان به‌ژدار بوون وه‌ك موسیكی تێكڕای پڕۆژه‌كه". وتیشی:" به‌دڵنیایه‌وه به‌رده‌وام بۆ كاری موسیك لهگفتوگۆدابووین له‌گه‌ڵ عه‌لی وه‌ك موسیككارێكی خاوه‌ن ئه‌زموون كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار به‌رز و گرنگی هه‌بوو". سه‌باره‌ت به دیكۆری پڕۆژه سهماكهشی، كاروان عومه‌ر گوتی:"له‌م پڕۆژه‌یه‌دا وه‌ك دیكۆر كاره‌كانی شێوه‌كاری كورد ئاڤان سدیق-م به‌كارهێناوه".
سه‌مای (سۆناتای تریفه‌ی مانگ) ، له30ی نیسان و 1ی ئایاری 2015 له شاری تزوگی سویسرا پێشكه‌شكرا، وه له 24ی ئه‌یلولی 2015دا له شاری لوتزێرن پێشكه‌ش ئه‌كرێته‌وه.
ستافی به‌رهه‌مهێنانی پڕۆژه سه‌مای (سۆناتای تریفه‌ی مانگ) بریتین له:
كۆریۆگرافی،كۆنسێپت و دراماتورگی:كاروان عومه‌ر
سه‌ما: ئانیك ئاوه‌ر، نی‌نا ئاوه‌ر، شیلا ڕونا،كاروان عومه‌ر
موسیك: بێتهۆڤن، عه‌لی عوسمان
یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنان:گریسێلدا بیۆرگلهر
چاوێك له‌ده‌ره‌وه: ئهنگێلیكا ئێختهر
دیكۆر: ئاڤان سدیق، ڕۆنالد دیۆرفلهر
ڕوناكی: ڕۆنالد دیۆرفلهر،ئه‌دریان سێبێرگهر
جلوبه‌رگ: ئاگاتها ئیمفێلد
ڤیدیۆ: رالف بورۆن
فۆتۆگرافی:كریستیان گلاوس
گرافیك: ئۆتمار نۆته‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م:كاروان عومه‌ر
كاروان عومه‌ر وه‌ك سه‌ماكارێكی كورد ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویسرایه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌كادیمی زیوریخ له سویسرا له بواری سه‌مای هاوچه‌رخ، به‌ده‌ست هێناوه و به به‌رده‌وامی وه‌ك كه‌سێكی چالاك سه‌رقاڵی كاری سه‌مایه و توانیوویه‌تی وه‌ك سه‌ماكارێكی كورد چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت و به‌شداری چه‌نده‌ها فێستیڤاڵی جیهانی بكات و ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كه به‌ناوی (كۆمپانیای كاروان عومه‌ر بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ) .