فیلمی (ونبوون له غوبار) ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم له پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ئێسكۆنا فیلم فیستیڤاڵ له وڵاتی سویسرا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی (دار سه‌باری زێڕین) به‌شداره.
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌و باره‌یه‌وه وتی:" ئێسكۆنا فیلم فیستیڤاڵ له ڕۆژانی (25 تا 28ی شوباتی 2015) له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت و نزیكه‌ی 1500فیلم نێردراوه بۆ فێستیڤاڵه‌كه و له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها 32 فیلم هه‌ڵبژێردراون كه فیلمه‌كه‌ی من تاكه نوێنه‌ری عێراق و كوردستانه و خۆشم وه‌ك ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه بانگێشتی فه‌رمی كراووم و له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوونم ده‌بێت".
وتیشی:" فیلمی (ونبوون له غوبار) له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵهكهدایه و بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی بڵندی فێستیڤاڵه‌كه (خه‌ڵاتی دار سه‌باری زێڕین) كێبڕكی ده‌كات".
فیلمی (ونبوون له غوبار) له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه و به‌رهه‌م هاتووه.ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بریتین له:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.
پێشتریش ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://asconafilmfestival.org/
تریلێری فیلمه‌كه:
https://www.youtube.com/watch?v=smcvToYkLCM
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی (ونبوون له غوبار)
