
فیلمی (ونبوون له غوبار) ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم له 11هه‌مین خولی فێستیڤاڵی كلهج فیلم به‌شداری ده‌كات.
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌و باره‌یه‌وه وتی:" فیلمی (ونبوون له غوبار) له 11هه‌مین خولی فێستیڤاڵی كلهج فیلم به‌شداری ده‌كات، كه ڕۆژانی 23ی ئازاری 2015 هه‌تا 29ی ئازاری 2015 له وڵاتی ڕۆمانیا ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌ك ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش بانگێشتنامه‌ی فه‌رمی فێستیڤاڵهكهم به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له چالاكییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بم".
وتیشی:" فیلمی (ونبوون له غوبار) له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵهكهدایه و بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی بڵندی فێستیڤاڵه‌كه كێبڕكی ده‌كات".
فیلمی (ونبوون له غوبار) له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه و به‌رهه‌م هاتووه.ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بریتین له:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.
پێشتریش ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه‌وه خه‌ڵاتی لاوی ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار درایه ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://clujshorts.ro/wp-content/uploads/selectie-oficiala-2.pdf
تریلێری فیلمه‌كه:
https://www.youtube.com/watch?v=smcvToYkLCM
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی (ونبوون له غوبار)