
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد عومه‌ر ڕه‌سوڵ، ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتره له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌ژی، جگه له‌وه‌ی به‌شداری له ده‌یان پێشه‌نگه‌ی شێوه‌کاری هاوبه‌ش و تایبه‌تی خۆی کردووه، له هه‌مان کاتیش‌دا که له وڵاتیش بووه، له بواری په‌روه‌رده‌یی منداڵاندا کاری کردووه، له هۆڵه‌نداش توانیوێتی له بواره‌که‌ی خۆیدا په‌ره‌پێبدات و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش توانی به‌سه‌رکه‌وتوویی بڕوانامەی پسپۆڕی لە ئۆتیزمدا به‌ده‌ست بهێنێ.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سوڵ له بانگه‌وازێکدا، که خۆی بۆ کوردانی هۆڵه‌ندای ناردووه و داوای لێ کردوون و ئه‌ڵێت:
دوای بە دەستھێنانی بڕوانامەی پسپۆڕیی لە بواری ئۆتیزمدا و ھەروەھا ڕێگه پێدانم لە لایەن ڕێکخراوی ئۆتیزمی ھۆڵەندیهوه، که ئه‌توانم کاربکەم وەك پسپۆڕێك لەو بوارەدا. به‌نده ئێستا به فه‌رمی، هه‌فته‌ی چوار ڕۆژ لە دووشەممەوە تاکو پێنجشەممە لەگەڵ گروپی ئۆتیزمی شاره‌که‌مدا کارئەکەم.
بۆ ئه‌وه‌ی کوردانی هاوزمانی خۆم له هۆڵه‌ندا سود له پسپۆڕییه‌که‌م وه‌ربگرن ئاگاداریان ئه‌که‌م، ڕۆژانی ھەینی، شەممە و یەکشەممە کاتم ھەیە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بۆ خێزانە کوردەکان ئەو به‌ڕێزانەی منداڵ یان کەسی گەورەیان ھەیە و حاڵه‌تی (ئۆتیزم)یان هه‌یه، شێوازه‌کانی هاوکاری کردنم له‌م لە بوارانه‌دا ئه‌بێت:
1- پێدانی زانیاری لەسەر ئۆتیزم.
2- چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتیزمدا.
3- سەرپەرشتی کردنی لە ماڵەوە و لە قوتابخانە.
4- پێشکەش کردنی چالاکی گونجاو لە گەڵ تەمەنەکەیدا.
5- ڕاھێنانی لەسەر چالاکیەکانی ڕۆژانەی.
6- چاککردن و کەمکردنەوەی ڕەفتارەکانی.
7- دۆزینەوەی شوێنی کار و گونجاو لە گەڵ تواناکەیدا.
8- زانیاری پێدان لەسەر سێکس و تەمەنی ھەرزەکاری لەلای ئۆتیزم.
ئەم بانگەوازە زیاتر بۆ ئەو خێزانە کوردانه‌یه، که لە شاری ڕۆتردام و شار‌و شارۆچکه‌کانی دەوروبەری وه‌ک سخیدام، فلاردینگن و ماسڵاوس ئەژین.
ئەتوانیت به هۆی ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌وه پەیوەندی له‌گه‌ڵ عومەر ڕەسوڵ بکەیت:
تەلەفۆن:
0644265512
ھەروەھا دەتوانن بۆ زیاتر زانیاری وەرگرتن سەیری ئەم سایتەی خوارەوە بکەن: