
"خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه"
فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار سۆران ئیبراهیم لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی وڵاتی به‌ریتانیا به‌شداری ده‌كات و خه‌ڵاتی رێزلێنانیش ده‌به‌خشرێته ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه.
سۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه و له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌فیلم فێستیڤاڵی ستروبێری له‌وڵاتی به‌ریتانیا به‌شداری ده‌كات و نمایشده‌كرێت".
له‌باره‌ی كات و شوێنی ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم وتی " فیلم فێستیڤاڵی ستروبێری له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌مانگی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و فیلمه‌كه‌م له‌رۆژی 3ی سێپته‌مبه‌ری 2016 نمایشده‌كرێت".
وتیشی "له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانمان پێده‌به‌خشرێت".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم وتی "سینۆپسی فیلمه‌كه باس له‌چه‌مكی مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌كات و به‌باشمزانی پێشكه‌شی بكه‌م به ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ئه‌و كچه كورده‌ی له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژارد".
وتیشی "فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كه كه ئومێدی ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و وا بیرده‌كاته‌وه جگه له مردن هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ ژیانكردن".
له‌باره‌ی ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌شه‌وه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی:" ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه بریتین له: نووسین و كامێرا و ده‌رهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: ته‌ها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هه‌ورامی، یاریده‌ده‌رانی كامێرا: محه‌مه‌د ڕه‌زایی، تۆفان ئه‌بوبه‌كر، خالید مه‌ولود، ده‌نگ هه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، مۆنتاژ و ده‌نگ دانه‌ر: سۆران فه‌هیم، مۆسیقا: هه‌ڵبژارده، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئه‌مانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبه‌رگ: سۆران ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری جلوبه‌رگ: هه‌ردی حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: هه‌ردی حه‌سه‌ن، په‌یمان جه‌مشیدی، سه‌حه‌ر نیكپور، میكیاژ:عه‌لی ئه‌ژده‌ری، یاریده‌ده‌ری میكیاژ: مینا موعینی، ڕه‌نگ:مه‌یسه‌م كه‌مالی، دیزاینی پۆسته‌ر و تیتڕاژ: زانیار كاكهخانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، وێنه‌گری پشت كامێرا: قادر فه‌ره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر: شاخه‌وان ئیدریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م:كه‌یهان ئه‌نوه‌ر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، به‌رهه‌مهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم، به‌رهه‌می:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015".
سۆران ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م فیلمه به‌پشتگیری به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد، به‌رهه‌مهێنراوه.
سۆران ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ری فیلمی (ونبون له‌غوبار) ه كه له‌چه‌ند فێستیڤاڵێكی نێوخۆیی هه‌رێم و جیهانی خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه و هه‌روه‌ها ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه‌وه خه‌ڵاتی لاوی ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار دراوه‌ته ئه‌م ده‌رهێنه‌ره.
تره‌یله‌ری فیلمه‌كه لهیۆتیۆب:
https://youtu. be/Q507cAEg_nU
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی فیلمی (بێده‌نگی مێروله‌كان)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
