له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رابردووی هه‌رێمی كوردستاندا،نزیكه‌ی له 70%ی خه‌ڵك به‌شدارییان له پڕوَسهی ده‌نگداندا كرد و له 30%ی خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان نه‌كرد و ده‌نگیان به هیچ لیست و قه‌واره و كاندیدَك نه‌دا. هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی كوردستان له رووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه بوَ ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاسا و پڕوَژه یاسا و هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌زگایه‌كی چاو‌دێر به‌سه‌ر حكوومه‌ت و داموده‌زگا ته‌نفیزییه‌كاندا شه‌رعییه‌تی ته‌واوی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه له بڕیارداندا له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و چاره‌نووسسازه‌كان ته‌نها و ته‌نها بگه‌ڕێینه‌وه بوَ په‌رله‌مان. ئێمه ناڵێین شتێكی باش نییه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌و كارانه هه‌ڵسێت، به‌ڵام هه‌روه‌ك چوَن خراپ و خراپتر هه‌یه، به هه‌مان شێوه باش و باشتریش هه‌یه. ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێمی كوردستان، كه گه‌وره‌ترین و باڵاترین دامه‌زراوه‌ی سهروَكایهتییه له هه‌رێمی كوردستاندا ئایا بوَ ده‌بێت له به‌ها و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه‌مبكرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێم له په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێمی كوردستان راستهوخوَ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه باشتر و درووستر و شهرعییتره نه‌وه‌ك ته‌نها 111 كه‌س ده‌نگ له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵك بده‌ن، ئایا نیه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نانه چییه له‌و پێداگریهیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه؟ ئایا ئه‌وه به مانای بێبه‌شكردنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان نییه له مافی بڕیاردانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سهروَكی هه‌رێمه‌كه‌یان؟بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه، چونكه ئه‌و لایه‌نانه له بڕیاری خه‌ڵك ده‌ترسن و ده‌زانن كه باڵانس و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان دابه‌زیوه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یانه‌وێت به سازدانی مانوَڕی له‌م چه‌شنه و درووستكردنی قه‌یرانی سیاسی، پرسه گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كان له‌بیر خه‌ڵك به‌رنه‌وه،ئه‌وان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی كه:
1-ئه‌و رێژه‌ی له 30%یه‌ی خه‌ڵك كه له هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگی به هیچ لیست و قه‌واره و كاندیدێك نه‌داوه و به‌شداری ده‌نگدانی نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و خواستی ئه‌وان ده‌نگ بدات، ههربوَیه ده‌یانه‌وێت مافی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه زه‌وت بكه‌ن.
2- به‌شێك له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه له رابردوودا ده‌نگی به كاندیده‌كانی ئه‌وان داوه،ئێستا په‌شیمانن له ده‌نگدانیان به‌وان،چونكه هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خه‌ڵكیانداوه نه‌یانبردووه‌ته سه‌ر.
3- به‌شێك له خه‌ڵك كه ده‌نگیان بوَ كاندیدی دیكه داوه بههوَی ئه‌وه‌ی كه كاندیده‌كانیان ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه،ده‌نگه‌كانیان بوَ ئه‌و كاندیدانه چووه كه ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانن،ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده شێوازێكی یاسایی و درووسته، به‌ڵام دواجار كاندیدی ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك نه‌بوونه، چونكه هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی لیستی نیمچه كراوه بوو.
به‌و پێیه ئه‌گه‌ر به وردی و ماتماتیكییانه لێكی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری ته‌نها نیوه‌ی خه‌ڵكه نه‌ك ته‌واوی خه‌ڵك، ههربوَیه ده‌ڵێم مافی ده‌نگی خه‌ڵك له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و چاره‌نووسسازه‌كان زه‌وت مه‌كه‌ن و لێگه‌ڕێن با خه‌ڵك بڕیاری خوَی بدات.