له‌و ده‌مه‌یدا كه كورد رووبه‌رووی درنده‌ترین دوژمن بووهتهوة,
له‌و ده‌مه‌یدا كه به‌غدا ماوه‌ی دوو ساله بودجه و مووچه‌ی هه‌ریمی كوردستانی بریوه،
له‌و ده‌مه‌یدا كه قه‌یرانیكی سه‌ختی دارایی و ئابووری به‌رۆكی هه‌ریمی كوردستانی گرتووه،
له‌و ده‌مه‌یدا كه نرخی نه‌وت دابهزینیكی زۆر و چاوه‌رواننه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینیوه،
له‌و ده‌مه‌یدا كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره په‌نایان بۆ هه‌ریمی كوردستان هیناوه،
له‌و ده‌مه‌یدا كه هاوپهیمانیتییهكی گه‌وره له دژی تیرۆر پشتیوانی له كورد ده‌كه‌ن،
له‌و ده‌مه‌یدا كه كاریگه‌رترین ولاتانی جیهان پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن،
له‌و ده‌مه‌یدا كه كورد بۆ یه‌كه‌م جاره نزیكه‌ی ته‌واوی خاكی ولاته‌كه‌ی رزگاركردووه،
له‌و ده‌مه‌یدا كه یه‌كه‌مجاره ولاتانی هه‌ریمی و ناوچه‌كه دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكه‌ن،
له‌و ده‌مه‌یدا كه باسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كریت. . .
ئا له‌و ده‌مه‌دا ده‌ستیكی ناوخۆیی به فیتی ده‌ستی ده‌ره‌كی، ده‌یه‌ویت ئه‌و ده‌رفه‌ته زیرین و میژوویی و له‌باره كه بۆ كورد ره‌خساوه، به‌فیرۆی بدات و كورد و ئاوات و ئامانجه‌كانی بگه‌رینیته‌وه بۆ خالی سفر!، ده‌یه‌ویت خه‌لك راپه‌رین بكات دژی ده‌سه‌لاتی خۆمالی، كیشه و دووبه‌ره‌كی له‌نیوان لایه‌نه‌كان درووستده‌كات بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی یه‌كریزی نیو مالی كورد! له ژیر پاساوی ئه‌وه‌ی ریفراندۆم ئیستا كاته‌كه‌ی له‌بار نییه، با ته‌سلیمی به‌غدا بینه‌وه، با له عیراق جیا نه‌بینه‌وه، خه‌لك هیوا براو ده‌كات و ساردیان ده‌كاته‌وه له به‌دیهینانی مافه ره‌واكانی! هه‌ر بۆ سه‌رخستنی ئه‌و مه‌رامه نه‌گریسه‌ی ماكینه‌ی میدیایی به چری خستۆته گه‌ر، هۆكاری هه‌مووو ئه‌مانه‌ش روونه كه ته‌نها رق و بوغزی كۆن و بئ كاریگه‌ریی و بئ ده‌ورو نه‌خشی گرووپیكه له‌سه‌ر رووداو‌و گۆرانگارییهكان و ده‌ستكه‌وته‌كان، هه‌روه‌ها جیبه‌جیكردنی پیلانی ناحه‌زانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه. . هه‌رچه‌نده به دلنیاییه‌وه كاروانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رزگاربوون له عیراقی مه‌رگ و خوین زۆر نزیكه بگاته جئ، ئه‌وانه‌ش ته‌نها شه‌رمه‌زارییان بۆ ده‌مینیته‌وه، ئاخۆ ئه‌و كاته چی وه‌لامی خه‌لكی كوردستان و تهفرهدراوانیان بده‌نه‌وه؟!