ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری و نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه جارێك تاوانبار بێت (كه به‌ڕای خۆم هه‌ندێ حه‌قی پێده‌ده‌م به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌كه‌وه زمانحاڵی حزبێكهو په‌یام و ئهجینداكهی دیاره و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له حكومڕانی دوور خراونه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونیان به پڕهنسیپهكانی حكومرانیی ته‌وافوقی و بنكه فراوانه‌وه)، ئه‌وا كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی چوار جار تاوانباره به‌م تۆمه‌تانه :
1- به‌پێی بانگه‌شه‌كه‌ی ( تاكه كه‌ناڵی ئه‌هلیی بێلایه‌ن)، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه بێلایه‌ن نییه و هه‌موو ئامانج و مه‌رامه‌كه‌ی لێدانه له پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆ چاوبهستهكیی خه‌ڵكیش، جار جاره و زۆر به‌كه‌می هێرشی بچكۆلانه بۆسه‌ر لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كات، به‌ڵام له ناواخندا خودی ئه‌و هێرشانه‌ش كه ده‌یكاته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی تر به‌جۆریك له‌جۆره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و لایه‌نانه‌دایه! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه، هه‌میشه هه‌رێمی كوردستانیان تۆمه‌تباركردووه له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا ! ئه‌و هۆكاره‌شیان زیاتر ئاشكرابوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پاره له مالیكی . كه‌واته بێلایه‌ن نییه و به‌و شێوه‌یه گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به عه‌قڵی بینه‌ر ده‌كات! كه ئه‌مه‌یان ده‌بێت بینه‌ر خۆیان حوكمی خۆیانی له‌سه‌ربده‌ن.
2-راستگۆیی : درووشمی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌ناڵه (راستگۆیی)یه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌كانی ئێن ئاڕتی پڕاوپڕن له درۆ و چه‌واشه‌كاری و زۆربه‌یان به‌ناو راپۆرت و راپۆرتی شیكاریی و لێكدانه‌وه و به‌دواداچوونن به‌ڵكو دوورن له راستییه‌وه‌و زۆربه‌یان درووستكروان و به‌شێكیشیان درووستكروای ناو خه‌یاڵدان و فه‌نتازی خۆیانه كه ئه‌مه‌ش یانی پێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تن.
3-هاوسه‌نگی: درووشمی دووه‌می ئه‌و كه‌نال و دامه‌زراوه‌یه ( هاوسه‌نگی)یه، به‌ڵام له‌راستیدا فڕی به هاوسه‌نگییه‌وه نییه‌و به‌ڵكو ته‌واو كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌یه‌كی لاسه‌نگه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگیی خۆی نه‌پاراستووه نه له هه‌واڵه‌كانیدا و نه لهراپۆرتهكانیدا، وه نه له به‌رنامه و دیدار‌و چاوپیكهوتنهكانیدا هه‌میشه مافی زیاتری داوه به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه خودی كه‌ناڵه‌كه ئهجێنداكهی جێبه‌جێده‌كات. هه‌روه‌ها رۆڵێكی دزێو ده‌گێڕێ بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و دوو ئیداره‌یی و نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوهوپشێوی، ئه‌مه‌ش له هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌كانیدا به ئاشكرا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
4-بوێری: درووشمی سێیه‌می (بوێری)یه، بوێری له‌چیدا ؟ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا بوێرن كه هه‌ندێ له‌كه‌سانی جنێوده‌ر لهشاشهكهیانهوه جنێو ته‌نها به كه‌س و لایه‌نێك بده‌ن و ئه‌گه‌ریش زانیان به‌رنامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای ئاغاكانیان نه‌هاته‌وه ئه‌وا یان به‌رنامه‌كه راده‌گرن یانیش دووباره‌ی ناكه‌نه‌وه! له باره‌ی جۆره بوێریی دیكه‌شه‌وه ئه‌وا خه‌ڵك و بینه‌ر شایه‌دن و دوێنێ و ئه‌مڕۆیان له‌بیره كه ئه‌و كه‌ناڵه تا چه‌ند بوێره! ئایا ئه‌وانه‌ی سووتاندیان كه سوور سوور ده‌زانن كێ بوو ئایا وێرایان باسی بكه‌ن؟ ئایا وێران باسی ئه‌و كه‌سه بكه‌ن كه پیاوه‌كانی خۆی نارد و ته‌قه‌یان له خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه كرد و برینداریان كرد؟! ئه‌مانه‌و چه‌ندین نموونه‌ی تر هیچ گومانێك ناهێڵنه‌وه كه بوێرنین.
كه‌واته به‌و شێوازه كاركردنه‌ی ئێن ئاڕ تی، ره‌نگه بتوانن هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده بگه‌وجێنن، به‌ڵام له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكانی هۆشیار و به‌دیققه‌ت، ئه‌و كه‌ناڵه رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خۆی ریسوا و شهرمهزاردهكات، به‌تایبه‌تی له‌بواری سووكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كانی كورد و پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی پیلان و ئه‌جێندای دوژمنانی كورد‌و هه‌ڵبه‌ستن و هۆنینه‌وه‌ی درۆ‌و چه‌واشه‌كاری.