
هاوهه‌ڵوێستی و هاوبه‌ره‌یی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر پرسه سیاسییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم، عه‌جیب و غه‌ریب نییه وه‌ك به‌شێك له خه‌ڵك پێیانوایه، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو حزبه‌كه و رێكخه‌ر و ئه‌میره‌كه‌یان سه‌ر به دوو ئاراسته‌ی فیكریی جیاوازن، یه‌كه‌میان سه‌ر به ته‌یاری ماركسی و دووه‌میشیان سه‌ر به ته‌یاری ئیسلامیی سیاسی، نا ئه‌وه له دنیای سیاسه‌تدا نابێته كێشه‌ی سه‌ره‌كی به تایبه‌تی بۆ تێڕوانین و ویستی به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی حزبیانه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوو حزبه! به‌ڵكوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی لێكزیكیی ئه‌و دوو حزبه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر ئاستی كوردستان لۆكاڵی و ناوچه‌یین، چونكه هه‌ردوو حزبه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه خۆیان پێی ده‌ڵێن زۆنی زه‌رد، نفووز و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان زۆر لاوازه، به راده‌یه‌ك كه له‌ناوچه‌ی بادینان له نزیك سفره‌وه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی تری وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كه هه‌ردووكیان جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاویان له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌یه به‌تایبه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی نیوه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له ناوچه‌ی بادینانه.
2-هه‌ردوو حزبه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئینشیقاقكردنیان له حزبه‌كانی خۆیان درووستبوون، گۆڕان له ئه‌نجامی ئینشیقاقی ناو یه‌كێتی و كۆمه‌ڵیش له ئه‌نجامی ئینشیقاقی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یدابووه.
3- سرووشتی هه‌ردوو حزبه‌كه فهوزهویین و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یراندا گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه له قه‌یرانی سیاسیی ناو حزبه‌كانی خۆیاندا له‌دایكبوون و سه‌ریان هه‌ڵدا، به مانایه‌كی تر هه‌ردوو حزب هه‌لپه‌رستانه قه‌یرانی سیاسیی ناو حزبه‌كانی خۆیان قۆسته‌وه كه هه‌ر خودی خۆیشیان سه‌رچاوه‌ی درووستكردنی قه‌یرانه‌كانی ناو حزبه‌كانیان بوون، بۆیه هه‌ر له دوای لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كانی خۆیان و درووستكردنی حزبی نوێ تاوه‌كو ئێستا، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین كێشه و قه‌یران و فه‌وزا له كوردستاندا.
4-هه‌ردوو حزب به تایبه‌تی رێكخه‌ر و ئه‌میر وه‌لائێكی له مێژینه‌یان بۆ وڵاتێكی دراوسێ هه‌یه و له كۆندا زۆر كاریان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته هه‌رێمییه ئه‌نجامداوه، ئێستاش به‌رده‌وامن له‌و كار و ره‌فتاره‌یان و به فیتی ده‌ره‌كی گه‌ره‌كیانه رێگه له خواستی له مێژینه‌ی میلله‌تی خۆیان بگرن و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌لای هاوولاتیانی كوردستان بێ ئه‌رزش و ریسوا بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر!.
كه‌واته گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ناوچه‌گه‌رێتی و گوێگرتن له ناحه‌زانی گهلهكهمانیانه، چاره‌كی ئه‌وه‌نده خه‌می خه‌ڵك و ئایینده‌ی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان نییه، ئه‌گینا چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی كورد قوربانی بۆ ئازادی داوه؟ كێ ئه‌وه‌نده‌ی كورد و هاوولاتیانی كوردستان شایسته‌ی كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ریی خۆیانن له‌سه‌ر خاك نیشتمانی خۆی؟مه‌گه‌ر ئه‌وه چ بیركردنه‌وه و ره‌فتارێكه به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بخرێته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی و له بری حزبایهتییش رقایه‌تی بكرێته میتۆدی كاركردن!.
