
تیۆره به‌ناوبانگه‌كه‌ی مێژوونووس و بیرمه‌ندی بریتانی (ئارنۆڵد تۆینبی) له‌باره‌ی درووستبوون و دامه‌زراندنی شارستانێتییهكان كه تیۆرییه‌كه ده‌ڵێت شارستانێتییهكان له‌سه‌ر بنه‌مای (مه‌یدانخوازی و وه‌ڵامدانه‌وه-تحدیات و الاستجابه) درووستبوون، جا ئه‌و مهیدانخوازییه چ سرووشتی بن یان مرۆیی بن جیاوازی نییه، ده‌شێت مهیدانخوازییهكه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م سرووشتی و هه‌میش مرۆیی بن، ئه‌و فاكتانهش وا له مرۆڤ ده‌كات وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاری و درووستكردنی ژیان و ژینگه‌یه‌كی نوی.
هه‌ردوو شارۆچكه‌ی بیاره و ته‌وێڵه له هه‌ورامانی سه‌ركه‌ش كه له ناوچه‌یه‌كی جیۆگرافیی سه‌ختدا هه‌ڵكه‌وتوون، باشترین و جوانترین نموونه‌ی درووستكردنی شارستانێتییه، چونكه ئه‌و سرووشته سه‌خت و دژواره‌و له‌هه‌مان كاتدا جوان و دڵڕفێنه‌ی هه‌ورامان، وای له مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه كردووه كه وه‌ڵامی مه‌یدانخوازیی ئه‌و سرووشته سه‌خته بداته‌وه و گوی به زه‌حمه‌تییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و درووستكردنی خانوو له‌و شوێنه‌دا نه‌دات، به‌ڵكوو هه‌وڵبدات به‌گژ سرووشتی سه‌ختدا بچێته‌وه، تا له ئه‌نجامدا توانیویانه ئه‌و ئاوه‌دانییه جوان و سه‌رنجڕاكێشه بونیات بنێن، ره‌نگه هۆكارێكی دیكه‌ی بونیاتنانی ئاوه‌دانی و شارستانێتی له‌و شوێنه‌دا، مه‌یدانخوازی و ململانێیه‌كانی گرووپ و تاقمی دیكه‌ی مرۆڤ بن تا له ئه‌نجامدا ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌یان ناچاركردووه له شوێنی دیكه‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان تاوه‌كو ژیانیان پارێزراوبێت و له‌و شوێنه سه‌خته‌دا بتوانن به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆیان و ژیانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌و ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی دیكه‌ی درووستبوونی شارستانێتی له مێژووی جیهانیدا.
به‌پێی ئه‌و تیۆره‌ی تۆینبی، ئه‌وا له‌باره‌ی كورد و تهحهددیاتهكانی سه‌ری، دامه‌زراندن و درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، واتای درووستبوونی شارستانێتییه‌كی نوێیه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. چونكه مه‌یدانخوازی و ته‌حه‌ددیاته سیاسی، ئابووری، سرووشتی، ئیتنی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا له‌كورد ده‌خوازێت وه‌ڵامیان بداته‌وه، به‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ش كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، ته‌واوی نه‌خشه‌ی جیۆگرافی و سیاسی و ئیداریی ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، كه واپێویست ده‌كات له‌م خاڵانه‌دا باشتر روونی بكه‌ینه‌وه:
1-به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، گوَڕانكاری به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیۆگرافیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهاندا دێت و ناوی كوردستان به فه‌رمی ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی.
2-به دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌ندامێكی دیكه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاد ده‌بێت و ئاڵاكه‌ی له باره‌گای سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌شه‌كێته‌وه.
3-زمانێكی دیكه‌ی فه‌رمی كه زمانی كوردییه، ده‌چێته ریزی زمانه فه‌رمییه جیهانییه‌كان و، وه‌ك زمانێكی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، بازرگانی و فه‌رهه‌نگی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
4-نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی كوردییه و خاوه‌نی خاك و زمان و مێژوو و كولتووری خۆیه‌تی و جیاوازه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و جیهان.
5-له رووی ئابوورییه‌وه گۆڕانگارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئابووریی جیهاندا دێت، به تایبه‌تی نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی گرنگی دیكه بۆ رێكخراوی وڵاته نه‌وتفرۆشه‌كان (ئۆپیك) زیاد ده‌بێت كه ده‌توانێت له نه‌وت و گازی سرووشتی پێداویستیی جیهانی بۆ وزه پڕبكاته‌وه.
6-له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان گۆڕانكاری له باڵانسی هێز له‌ناوچه‌كه‌دا درووستده‌كات، یان به مانایه‌كی دیكه ده‌توانێت باڵانسی هێز رابگرێت و سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه دابین بكات. هاوكات تۆپۆگرافی (به‌رزونزمی) و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی كوردستان، توانایه‌كی سه‌ربازیی به‌هێز به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌به‌خشێت.
7-له‌رووی جیۆپۆلیتیكییه‌وه، ده‌وڵه‌تی كوردستان شوێنێكی گرنگ و ستراتیژی هه‌یه و كه‌وتۆته نێوان چه‌ندین ده‌وڵه‌تی فره نه‌ژاد و نه‌ته‌وه و چه‌ندین جه‌مسه‌ری سیاسی و مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری سوننه و شیعه كه له ململانێیه‌كی سه‌دان ساڵهدان له‌پێناو فراوانخوازی جیۆگرافی و سیاسی و مه‌زهه‌بییدا، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك شارستانێتییه‌كی نوی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌توانێت یاریچییهكی به‌هێزبێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانییان سیاسه‌تێكی درووست و عه‌قڵانی په‌یڕه‌و بكات.
8-به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به شایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئێستادا عێراقێكی دیكه‌یه و نموونه‌یه‌كی ناوازه‌یه له كولتووری ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان، كه‌واته ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستێكی دیكه بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئاشتی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان.
9- كوردستان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی سه‌رچاوه‌ی سرووشتیی وه‌ك ئاو و سووته‌مه‌نی و كانزاكان، هه‌روه‌ها خاكی به‌پیتی كشتوكاڵی و شوێنی گه‌شتیاری، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری، نه‌یتوانیوه یان رێی پێنه‌دراوه وه‌كو پێویست سوود له داهاته‌كه‌ی و له تواناكانی وه‌ربگرێت و لێی به‌هره‌مه‌ندبێت، به‌رده‌وام كێشه و گرفت و به‌ربه‌ستی سیاسی بۆ درووستكراوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، هه‌ربۆیه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌و رێگری و به‌ربه‌ستانه نامێنن و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئازادانه سوود له داهات و توانا ئابووری و داراییه‌كانی خۆی ده‌بینێت.
كه‌واته له‌خۆوه نییه كه خه‌مخۆران و دڵسۆزانی كوردستان، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه تاوه‌كو خه‌ڵكی كوردستان نه‌بینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وا هه‌رگیز نابینه خاوه‌نی ناسنامه و سه‌روه‌ری و ئارامی و ژیانێكی ئاسووده و شایسته، هه‌میشه ژیان و سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تمان له‌ژێر ههِرهشهو سووكایهتیپێكردندا ده‌مێنێته‌وه. ده‌با چیتر ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕین و له‌بار و ده‌گمه‌نه له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین و له‌مه‌ودوا هه‌موو تواناكانمان یه‌كبخه‌ین له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه مه‌زن و پیرۆزه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
