
عێراق، وڵاتی مه‌رگ و خوێنه، وڵاتی شه‌ڕ و ئاشووب و یه‌كتر قبوولڕ نه‌كردنه. وه‌رن با به‌قووڵایی مێژووی عێراقدا شۆڕبینه‌وه، بزانین كام سه‌رده‌م و كام لاپه‌ڕه‌یه‌ی ئه‌و مێژووه جێگه‌ی شانازییه. هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه له سه‌رده‌می ئاشووری و سۆمه‌ری و ئهكهدییهوه تا ده‌گات به سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام و حوكمڕانیی خه‌لافه‌ته‌كانی راشدین و ئومه‌وی و عه‌باسی و دواتریش حوكمی مه‌غۆل و ئاق قۆینلو و قه‌ره قۆینلو، ئینجا حوكمی خه‌لافه‌تی عوسمانی و دوای ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، له هه‌موو ئه‌و هه‌زاران ساڵه‌ی مێژوودا، به هه‌زاران كوشت و كوشتار و قه‌سابخانه و كۆمه‌ڵكوژی له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی كه ئه‌وكات پێی ده‌وترا وڵاتی (میزۆپۆتامیا و دواتر رهشهخاكی عێراق و دواتریش عێراق) ده‌بیستین و ده‌بینین. به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و به به‌راوورد له‌گه‌ڵ هه‌ر ناوچه و وڵاتێكی تری جیهان، عێراق تاكه وڵاته كه زۆرترین سه‌ركرده و پاشا و خه‌لیفه و سوڵتانی به كوده‌تا و تیرۆركردن كوژرابی یان دهركرابی و ناچاركرابی وڵات جێبهێڵێت، نه‌وه‌ك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردبی، یان خۆیان وازیان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی هێنابێت! دیارترین نموونه‌ش: زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی له‌لایه‌ن خودی بنه‌ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه كوژراون یان ده‌رمانخوارد كراون، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیشدا زۆربه‌ی والییه‌كانی به‌غدا به هه‌مان ده‌رد و قه‌ده‌ر چوون. له چه‌رخی نوێشدا و دوای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌وه نموونه‌كانی وه‌كو مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، نووری سه‌عید، عه‌بدولكه‌ریم قاسم، عه‌بدولسه‌لام عارف، عه‌بدولره‌حمان عارف و دواتریش سه‌دام حسێن هه‌ن كه هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌نجامی ململانێكانی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه كوژراون و له‌ناو بردراون. به درێژایی مێژووی عێراق به‌هۆی ململانێی ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی و لهشكركێشییهوه، به هه‌زاران شار و شارۆچكه و دێهات و ئاوه‌دانی خاپوور كراون و خه‌ڵكه‌كه‌شی یان كۆمه‌ڵكوژ كراون یاخود به‌زۆر كۆچیان پێكراوه بۆ شوێنێكی تر.
ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو مێژووه خوێناوییه‌ی عێراق و دوای نه‌مانی دیكتاتۆرییه‌ت و هاتنی سه‌رده‌مێكی نوی و بونیاتنانی عێراقێكی نوی كه كورد رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له درووستكردنی ئه‌و عێراقه نوێیه‌دا، كه‌چی له‌م سه‌رده‌می جیهانگیری و مۆدێرنێته‌دا تازه به تازه له عێراق گه‌رمه‌ی تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بگه‌رایی و پێشێلكردنی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و یه‌كتر سڕینه‌وه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه تاریكه و ئه‌و هه‌موو مێژووه ره‌شه به‌س نه‌بێت و هیچ ئه‌زموونێكی به پێكهاته‌كانی عێراق نه‌به‌خشیبێت! ئیتر ئه‌مه چ خوێندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، جگه له‌وه‌ی كه عێراق هه‌ر عێراقه‌كه‌ی جارانه و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. كه‌واته مانه‌وه‌ی كورد له‌م عێراقه‌دا هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت به تایبه‌تی كه به شاهێدی وڵاتان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نها له خاك و زمان و ره‌گه‌ز و كولتوور له به‌شه‌كانی تری عێراق جیاوازه، به‌ڵكوو له‌بواره‌كانی ئازادی و دیموكراسی، پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت، ئارامی، ئاوه‌دانی، مافی مرۆڤ و مافی پێكهاته‌كان و زۆر بواری تر له هه‌موو به‌شه‌كانی تری عێراق جیاواز و پێشكه‌وتووتره. ئیتر شه‌رمه چیتر كورد مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقدا قبووڵ بكات، ئه‌و خوێنه‌ی كورد به‌خشیویه‌تی له پێناو ئازادی و رزگاری به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا، زۆر زیاتره له به‌های درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، كه‌چی حوكمی تایفی له عێراق ته‌نانه‌ت دان نانێت به فیدراڵییه‌ت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ش، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌نگاوه‌كانمان خێراتر بكه‌ین و هه‌موومان یه‌كڕیز بین و ده‌ست له‌ناو ده‌ست نێین بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له پێناو پاراستنی سه‌روه‌ریی خاك و گه‌لمان به هه‌موو نه‌ته‌وه و چین و توێژ و پێكهاته و ئایینه‌كانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئێستا هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نوونهیهكی ناوازه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له بواره‌كانی ئازادی و دیموكراسی و ئارامی و گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی، به‌هه‌مان شێوه به ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌بێته گره‌نتی و دڵنیایی زیاتر بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و بوارانه له داهاتوودا.
