
25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رێكه‌وتی 5ی ئاداری ساڵی 1991ی زایینی جه‌ماوه‌ری تێكوَشهرو قوربانیده‌ری شاری رانیه به دژی رژێمی داگیركه‌ر و دیكتاتوَری به‌عسی فاشیدا راپه‌ڕی و به‌سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی به‌ره‌ی كوردستانی توانیان له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا شاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتی رژێم و پیاوانی به‌عس پاكبكه‌نه‌وه، له روَژانی دواتردا و له به‌رده‌وامیی راپه‌ڕیندا ته‌واوی شار‌و شاروَچكهو ناوچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه له‌ژێر ده‌ستی رژێمی دیكتاتوَری عێراق رزگاركران و دوا مه‌نزڵی ئازادییش، شاری كه‌ركووكی دڵی كوردستان بوو كه هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نهوروَز له‌و شاره كوردپهروهرهدا مه‌شخه‌ڵی ئاگری نهوروَز و ئازادیی شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه داگیرسێندرا. سهروَك بارزانی كه ئه‌وكاته سهروَكی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، هه‌ر له روَژانی یه‌كه‌می راپه‌ڕینه‌وه له‌گه‌ڵ هێزێكی به‌ره‌ی كوردستانی له‌سه‌ر سنووره‌وه هاته ناو هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه هانده‌رێكی باش و وره و گوڕوتینێكی زیاتری به‌خشییه جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو و هێزی پێشمه‌رگه لهسهركهوتنهكانیاندا به‌سه‌ر سوپای عێراق و هێز و پیاوانی رژێمدا.
شاری رانیه‌ی قاره‌مان له‌و ساوه نازناوی شاری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینی پێبه‌خشرا و لهمڕوَشدا و له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوَماڵی و ده‌ستكه‌وته نیشتمانی و نهتهوهییهكانییهوه، شه‌ره‌فی نازناوێكی دیكه‌شی پێ‌بڕا، كه نازناوی (پایته‌ختی ئازادی) یه.
له‌باره‌ی روَژی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه، هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵڵا ره‌ش كه یه‌كێك بووله رێكخه‌ره هه‌ره چالاكه‌كانی راپه‌ڕینه‌كه و یه‌كه‌م كه‌س بوو له بڵندگوَی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری رانیه‌وه بانگه‌وازی راپه‌ڕین و ئازادی به گوێی خه‌ڵكی شارهكهیدادا، له یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت"، ئه‌و روَژه باران ده‌باری و كه‌شوهه‌وا زوَر ساردبوو، سه‌ر لهبهیانییهكهی چووم بوَ چایخانه‌ی سه‌مه‌دی قه‌ساب كه به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ناجیه‌خان بوو، دوای چاره‌گه سه‌عاتێك هه‌ڵسام و په‌ڕیمه‌وه ئه‌و به‌ر شه‌قامه‌كه و حاجی په‌نچه‌رچی سه‌ری هێنایه بن گوێم و گوتی زانیوته له چوارقوڕنه خوَپیشاندان ده‌ستی پێكردووه، گوتم نه‌خێر، دواتر له‌وی روَیشتم و چووم به‌ره‌و دووكانی سه‌ید ئیسماعیلی وێنه‌گر بینینم چه‌ند كوڕ و ژنێكی گه‌نج له‌وی وه‌ستابوون و گوتیان كاك عه‌بدوڵڵا ئه‌منه‌كان له فوولكه كوَبوونهتهوه به‌وێدا مهڕوَ، به‌رمیلێكی زبڵ له قه‌راخی جاده‌كه بوو گوتم ئه‌و به‌رمیله هه‌ڵبده‌نه سه‌ر جاده‌كه و بیكه‌نه هه‌را، ئه‌وانیش وه‌هایان كرد، دواتر روَیشتمه نا بازاڕی گه‌وره له به‌رده‌می دووكانی بورهانی ترشیات فروَش به ده‌نگی به‌رز هاوارم كرد دووكانه‌كان دابخه‌ن راپه‌ڕینه راپه‌ڕین، هێشتا قسه‌كانم ته‌واو نه‌كردبوو ده‌ستكرا به داخستنی دووكانه‌كان و بوو به هه‌را له شاردا، گه‌یشتمه به‌رده‌می هوتێلی حه‌مه‌ی مه‌جید هاوار و شه‌ش حه‌وت گه‌نجم بینی هوتافیان ده‌كێشا (بژی گه‌ل هێزی گه‌ل، حوكمڕانێتی بوَ گه‌ل) . منیش خێرا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له هاوڕێكانم چووینه ناو مزگه‌وتی گه‌وره و من به مایكروَفوَنی مزگه‌وت هاوارم كرد جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری رانیه ئهمڕوَ روَژی ئازادی و رزگاربوونه، راپه‌ڕن له دژی رژێم هه‌ڵمه‌ت به‌رن بوَسهر داموده‌زگاكانی به‌عس، هیچ ترستان نه‌بێت چونكه رژێم وره‌ی رووخاوه و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه. ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا جه‌ماوه‌رێكی زوَری شاره‌كه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی هوتاف و درووشمه‌وه به‌ره‌و مونهزهممه و داموده‌زگاكانی تری به‌عس به‌رێكه‌وتن و له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا شاره‌كه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی رژێم پاككرانه‌وه و ژماره‌یه‌كی زوَر له پیاوانی رژێم ئه‌وانه‌ی ئاماده‌نه‌بوون خوَیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و به‌رگریان كرد له‌و هێرشانه‌ی جه‌ماوه‌ردا به سزای خوَیان گه‌یشتن "
ئهمڕوَش دوای بیست و پێنج ساڵ له راپه‌ڕین ده‌بینین زوَربهی ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین و شوَڕش و بهرخوَدانی سه‌د ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا به‌دیهاتوون، به‌ڵام هێشتا ئامانجه مه‌زنه‌كه نههاتوَتهدی، كه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سهربهخوَی كوردستانه. وێڕای هه‌بوونی قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابووری و سیاسی له كوردستان و شه‌ڕی تیروَریستانی داعش و چه‌ندین ته‌حه‌دیاتی تر، به‌ڵام ئهمڕوَ هه‌لومه‌رجه‌كه ئه‌وه له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌خوازێت كه یه‌كریز و یه‌كده‌ست بین بوَ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و وه‌لانانی ناكوَكی و ململانی سیاسییه‌كان و به‌ئاگاهاتنه‌وه له غه‌فڵه‌ت و تهفرهخواردنی دوژمنان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له هه‌نگاوه‌كانیدا به‌ره‌و دوامه‌نزڵ.