
وه‌ره سه‌یری به‌دبه‌ختی و نه‌گبه‌تی كوردان بكه: یه‌كێتی و گۆڕان كادر و هه‌ڵسووڕاوان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان وا په‌روه‌رده كردووه‌و ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی به بادینی و كرمانجی ژووروو قسه‌ی كرد ئه‌سڵه‌ن كورد نییه و له‌پشت هه‌ولێر بۆ سه‌ره‌وه كوردستان نییه !، له‌و لاشه‌وه په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر منداڵێكی سۆرانی یان كرمانجی خوارووی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند بۆ نێو ریزه‌كانی خۆی، ئه‌وا یه‌كه‌مجار ده‌یبه‌نه ناو (به‌ناو په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) له‌و په‌روه‌رده تایبه‌ته‌دا ئه‌و كادیرانه‌ی وانه‌ی پێده‌ڵێن هه‌موویان كرمانجی ژووروون یانی خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و ته‌نها به شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و وانه‌ی پێده‌ڵێن، واتا ئیعتراف به شێوه‌زاری سۆرانی یان كرمانجی خواروو ناكه‌ن و ئه‌سڵه‌ن هه‌ر باوه‌ڕیشیان پێی نییه!
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی و گۆڕان و په‌كه‌كه موویان به به‌ینه‌وه ناچێ و هه‌رسێكیان كلك و سه‌رو باڵی یه‌كترن و ته‌نهاش یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی پارتی و بارزانی ! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دژایه‌تییه‌یان بۆ پارتی و بارزانی زیان به هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت سڵیش ناكه‌نه‌وه له قسه‌ی سووك و جنێوی بازاڕی و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و تۆمه‌ت و بوختان و، به گه‌وره نیشاندانی هه‌ر چالاكییه‌كی بچووكی خۆیان و به بچووك نیشاندانی هه‌ر چالاكی و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی پارتی. ئه‌وان شاگه‌شكه بوون له خۆشیی ئه‌وه‌ی شنگال دووچاری ئه‌و كاره‌سات و تراژیدیایه گه‌وره‌یه بوو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن و وه‌كو چه‌كێك له دژی پارتی به‌كاری بهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن و شینی درۆینه ده‌گێڕن و هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و پڕ درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و رووداوه تراژیدییه گه‌وره‌یه كۆستی هه‌موو كورده و راستییه‌كان و هۆكاره‌كانی كه‌وتنی شنگالیش روون و ئاشكران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی خۆی له به‌رپرسیارێتی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی روودانی ئه‌و كاره‌ساته نهدزيوةتهوه. كاتيك به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو له شاری هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت وه‌كو رووداوێكی سرووشتی كه له هه‌موو شوێنیكی جیهان و له پیشكه‌وتووترین شار و وڵاتانی جیهاندا رووده‌ده‌ن، كه‌چی میدیا و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و حزبانه به‌شێوه‌یه‌كه به‌و رووداوه خه‌نی ده‌بن و پێی دڵخۆش دهبنئهمانه و ده‌یان نموونه‌ی
دیكه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له كار‌و رهفتاريان.
هۆكاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه هه‌رسێكیان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، چونكه ئیره‌یی به رۆڵ و پێگه‌ی پارتی و بارزانی ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، چونكه خۆیان به بچووك ده‌بینن و كار‌و ئه‌رك و هه‌ڵوێستی مه‌زن به قابیلی خۆیان نازانن! له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر باردۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بۆ كوردان له‌باره تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی هه‌نگاوبنێت، كه‌چی چه‌ند هێز و لایه‌نێكی كوردی دژی یه‌كڕیزی كوردان و دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردانن! ئا ئه‌وه‌یه به‌دبه‌ختی و نه‌گبه‌تی كوردان!