
پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌رزه‌كار) بۆ قۆناخێكی ژیانی مرۆڤ به‌كاردێت كه ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر كه‌میی ته‌مه‌نه‌كه‌ی هێشتا به‌باشی خۆی نه‌ناسیوه و پێویستی به راویژ و ئامۆژگاری و چاودێركردن هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به ته‌مه‌ن له‌خۆی گه‌وره‌ترن بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری هه‌ڵه و كه‌موكورتی نه‌بێته‌وه له بڕیارداندا یان له‌هه‌ر كارێكدا كه بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات، جا چ كه‌سانی ناو خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بن، یان ئه‌و كه‌سه نزیكانه‌ی كه جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌ون. به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی(هه‌رزه‌كاری سیاسی) ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له نووسین و كۆڕ و كۆبووه‌نه‌وه و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌وانییه‌كاندا زۆر به‌كاردێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نی ژیان و ته‌مه‌نی سیاسی‌یان كه‌مه، به‌ڵام له‌سه‌ر زۆر بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئابووری قسه ده‌كه‌ن و رای خۆیان ده‌رده‌بڕن. هه‌تا ئێره ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره كه‌سانه له ده‌ربڕینی رایهكانیاندا زۆر به له‌خۆبایی بوون و دڵنیاییه‌وه و وه‌ك كه‌سێكی زۆر شاره‌زا و به ئه‌زموون ده‌دوێن و ده‌یانه‌وێت رای خۆیان وه‌ك راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بسه‌پێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی د‌رك به راستییه شاراوه‌كان و هۆكاره‌كانی پشت په‌رده بكه‌ن، زۆرجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بكه‌ن بۆ مه‌رامی كه‌سی و تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن، یانی ئه‌و جۆره كه‌سانه به قووڵی له چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی دیارده و رووداوه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون و دووربین نیین له ئاكامه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه و رووداوه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵه رووداو و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوورییانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا روویاندا و هیشتاش به‌رده‌وامن، ئه‌وا هه‌رزه‌كاری سیاسی له‌ناو ئاوی ته‌نكدا كه‌وتنه مه‌له‌وانیی سیاسی و به‌پێی ئه‌و تێگه‌یشتنه كه‌مه‌ی خۆیان كه‌وتنه شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی دیارده و رووداو و گۆڕانكارییه‌كان و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ری! ره‌نگه به‌شێكی ئه‌مه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به غه‌ریزه‌ی مرۆڤه‌وه وه‌ك هۆكاری خۆده‌رخستن و ناوبانگ په‌یداكردن، ئیتر هه‌رزه‌كاری سیاسی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته تایبهتییهیدا، بێ‌باك ده‌بێت له ده‌ره‌نجامی ده‌ربڕین و فه‌رزكردنی تێڕوانینه‌كه‌ی كه زۆر جار بووه‌ته هۆكاری چهواشهبوونی به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵك یان بووه‌ته هۆكاری هاندان بۆ توندوتیژی و ئانارشییهت له‌ناو كۆمه‌ڵدا.
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر هه‌یه پێی ده‌گوترێت( سیاسه‌تی هه‌رزه‌كارانه)، ئه‌مه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌گوترێت كه ته‌مه‌نی ژیانیان یان ته‌مه‌نی سیاسی‌یان زۆره، به‌ڵام تا به‌و ته‌مه‌نه گه‌یشتوون، هێشتا نه په‌ندیان له ئه‌زموونی ژیانیان وه‌رگرتووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وه نه سه‌ر له سیاسه‌ت ده‌رده‌كه‌ن، واتا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش به‌قووڵی له بنه‌مای سیاسه‌ت كردن نه‌گه‌یشتوون، هه‌ربۆیه ناتوانن په‌ی به رووداو و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان ببه‌ن و دووچاری هه‌ڵه‌كردن و شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه ده‌بن، به نموونه چه‌ندین جار گوێمان له كه‌سانی سیاسیی به‌ته‌مه‌ن بووه، هاوشێوه و هاوفیكری هه‌رزه‌كاره سیاسییه‌كان رای خۆیان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و گوتوویانه كه ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه و ته‌نانه‌ت جهبرییانه ده‌ڵێن كه هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نایه‌ته‌دی، چونكه وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان رێگه ناده‌ن! ئه‌وه‌ی سه‌یره و ده‌یكه‌نه به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر به‌هێز بۆ پاساوه‌كانیان، ئه‌وه‌یه كه گوایه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دایه و دژی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ كورد. بێگومان ئه‌مه یه‌كێكه له تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانی به‌شێكی به‌رچاو له سیاسییه‌كانی وڵاتی ئێمه چ سیاسیی گه‌نج وه چ سیاسییه به ته‌مه‌نه‌كان و نهشارهزییان له سیاسه‌تكردندا ده‌رده‌خات، چونكه ئه‌وانه جگه له‌وه‌ی كه له سیاسه‌تی دیفاكتۆ تێناگه‌ن، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش تێناگه‌ن وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكا كه به‌هێزترین وڵاتی جیهانه له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه و سه‌ركردایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌كات، له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، نایه‌وێت به ئاشكرا پشتیوانی له پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی هیچ وڵاتێك بكات، به‌ڵام بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و هه‌رێمیك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی تێدا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌ڵته‌رناتیڤ و بژارده و میكانیزمی زۆر و جۆراوجۆری له‌به‌رده‌ستدایه بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و پڕۆسێس و ئامانج و ئه‌جێندایه‌ی كه خاڵی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسهتكردنهیه كه پێی ده‌گوترێت سیاسه‌تی قووڵ كه به‌شێكی به‌رچاو له هه‌رزه‌كاری سیاسی و ته‌نانه‌ت سیاسییه به ته‌مه‌نه‌كانیش تێی ناگه‌ن.
