
مێدیا ئه‌و فاكته‌ره یه‌كجار گرنگ و پێویسته‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تییه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، واتا له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا و له ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كاندا بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی ههمهجۆر و هه‌روه‌ها هۆكاری به‌ره‌وپێشبردن یان گۆڕانی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی بووه له كۆمه‌ڵگه‌كان و له وڵاتاندا.
كه باسی مێدیا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ین له شێوازی گه‌یاندنی په‌یام و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وا دوو جۆر مێدیامان دێته به‌رچاو كه مێدیای به‌رپرس و مێدیای نابه‌رپرسه، به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا میدیای كوردی دابه‌شبووه بۆسه‌ر ئه‌و دوو جۆره. مه‌به‌ست له مێدیای به‌رپرس ئه‌وه نییه كه مێدیاكه زمانحاڵی به‌رپرسانی سیاسیی وڵات یان حزبه‌كانی حاكم بێت، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش مه‌به‌ستمان له مێدیای نابه‌رپرس ئه‌وه‌نییه كه مێدیاكه هی كه‌سانی نا حزبی یان هی حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بڵێین كه له هه‌رێمی كوردستاندا جۆره مێدیایه‌ك تا ڕادده‌یه‌ك به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌كات و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و پاپه‌نده به ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسی و مێدیاییه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا جۆره مێدیایه‌كی تر نا به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا ده‌كات و باكی نییه به ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی.
له راستیدا و له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و جۆره له دابه‌شكردنی مێدیایه هه‌ڵه‌یه و له هیچ شوێنیكی دونیادا شتێك نییه به‌ناوی میدیای نابه‌رپرس، به‌ڵكو له‌كاتی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی وه‌ك كاره‌ساتی سرووشتی و مرۆیی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی یان له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی له وڵات‌دا، ئه‌وا هه‌موو مێدیاكانی ئه‌و وڵاته له‌پێناو ده‌ربازبوونی وڵات له قه‌یران و مه‌ترسییه‌كان، یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵویست ده‌بن و وه‌ك یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بن، چونكه پێویسته و ده‌بێت هه‌موو میدیایه‌ك به‌رپرس بێت، یانی ده‌بێت هه‌موو میدیایه‌ك خۆی به به‌رپرس بزانێت له‌به‌رامبه‌ر به‌جێگه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ی میدیا و نابێت لابدات له ئیتیكی كاری مێدیایی، ده‌بێت پابه‌ند بێت به یاسای كاری میدیایی و ئادابی گشتییه‌وه، نابێت مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، سیاسی، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی وڵات درووستبكات، واتا سه‌ركه‌وتن و شكستی وڵاته‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن و شكستی خۆی بزانێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا به پێچه‌وانه‌وه‌یه رۆژانه و به به‌رده‌وام پێشیلی كاری مێدیایی ده‌كرێت تا رادده‌ی به‌ره‌ڵڵایی و بێسه‌روبه‌ره‌یی له‌كاری مێدیاییدا، رۆژانه له‌لایه‌ن میدیای كوردییه‌وه سووكایه‌تی به ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كرێ
وهه‌وڵی هێنانه خواره‌وه‌ی شكۆ و هه‌یبه‌ت و وره‌ی پێشمه‌رگه ده‌درێت و كار له‌سه‌ر كالكردنهوهی ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خاك ده‌كرێت، به ئاشكرا میدیا هه‌یه كار بۆ وڵاتی هه‌رێمی ده‌كات و بودجه و ئیمتیاز له‌وان وه‌رده‌گرێت بۆ ناشیرینكردن و تانه‌دان له پڕۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا وڵاتانی هه‌رێمی خۆیان له بارودۆخی سه‌ختی سیاسی و ئابووریی دان و هیچ نهفهسێكیان بۆ ئازادیی بیروراده‌ربڕین له وڵاته‌كانی خۆیاندا نه‌هێشتووه‌ته‌وه، مێدیای نابه‌رپرس هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌ى دژ به كورد و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خویی به‌خش ده‌كه‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوولاتيان له ئامانجى سه‌ربه‌خۆیی سارد بكه‌نه‌وه، بیانوو و پاساوه‌كانیان له‌باره‌ی كاتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌مان بيانوو و پاساوه‌كانى دوژمنان و نه‌يارانى كوردن.
هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدان كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێدیای كوردی زۆرتر و قورستره له مێدیای وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌و وڵاته مه‌ترسی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر نییه و له‌كاتی قه‌یراندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كه‌ن . ئاشكرایه كه هۆكارێكی ئه‌و بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌ی مێدیای كوردی نه‌بوونی یاسای رۆژنامه‌وانی و میدیاییه له كوردستاندا به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی كیانێكی سیاسیی سه‌ربه‌خۆیه، چونكه به هه‌بوونی كیانی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه‌كان به دامه‌زراوه‌یی ده‌كرێن و زۆربه‌ی كێشه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ریی خاك و وڵات، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و بێسه‌روبه‌ره‌یی كاری میدیایی چاره‌سه‌ر ده‌بن. ده‌با له‌مه‌ودوا هه‌موولایه‌كمان به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانماندا بچینه‌وه و واز له رق و كینه و ده‌ستكه‌وتی بچووك و لاوه‌كی بهێنین، با یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌ن و زێڕینه له ده‌ست نه‌ده‌ین بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، با ویژدانی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر خۆمان و له به‌رامبه‌ر ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ئاسووده بكه‌ین.
.