
ئێران كه ئهمڕوَ رێبه‌رایه‌تی جیهانی شیعه ده‌كات، خوَی وه‌كو جه‌مسه‌رێكی گه‌وره و سه‌ره‌كیی ئه‌ژمار ده‌كات له ململانی سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان، واقعیش به كرده‌یی ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه. به راده‌یه‌ك كه له‌دوای رووخانی رژێمی دیكتاتوَری به‌عس له ساڵی 2003دا، ئێران به ته‌واوی هه‌ژموونی خوَی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه، پێش ئه‌م مێژووه‌ش كوَماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك هاوكار و پشتوپه‌نای وڵاتی سووریای ده‌سه‌ڵات شیعی و هێزه شیعییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و بزووتنه‌وه‌ی شیعه‌كانی به‌حره‌ین و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده‌یی و ده‌ستوه‌ردانی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌بووه، دوای ئه‌و مێژووه‌ش به تایبه‌تی له‌دوای شوَڕشهكانی به‌هاری عه‌ره‌بی، ئێران كه‌ڵكی له پشێوی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگرت و توانی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و فراوانتر ده‌ست بخاته ناو ئه‌و وڵاتانه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی یونسی راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانیی سهروَك كوَمار بڵێت: ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه به‌غدا بكه‌ینه‌وه به پایته‌ختی ئیمپراتوَریهتهكهمان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌كاندا شاری مه‌دائنی نزیك به‌غدای ئێستا پایته‌ختی ئیمپڕاتوَریهتی ساسانی بووه، ئه‌و ئیمپڕاتوَریهتهی كه له‌سه‌رده‌ستی سوپای ئیسلام تێكشكێنرا و مه‌دائینی پایتهختهكهشیان داگیر كرا و دواتریش خاپووركرا.
ئهمڕوَ ئێران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بی (به‌غدا، دیمه‌شق، به‌یرووت، سه‌نعا) دا هه‌یه و ده‌توانێت به‌پێی خواستی سیاسه‌ت و ئایدیوَلوَژیای خوَی ئاراسته‌یان بكات، به‌ڵام خه‌ونی ئێران به پله‌ی یه‌كه‌م پاراستنی هیلالی شیعییه، ئه‌و هیلاله‌ی كه له ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به‌ناو خاكی عێراقدا ده‌ڕوات تا ده‌گاته سووریا و له‌وێشه‌وه بوَ لوبنان و غه‌ززه و سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. بێگومان پارچه‌بوونی عێراقیش بوَ سی هه‌رێم یان سی وڵاتی عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه و كورد، ئه‌و خه‌ونه‌ی ئێران له‌بارده‌بات، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌و دابه‌شكارییه رووبه‌ری جوگرافی و پێگه‌ی شیعه ته‌سك و بچووك ده‌كاته‌وه، هاوكات رایه‌ڵه‌ی هیلالی شیعییش كه‌رت ده‌كات و له‌یه‌كتری داده‌بڕێنێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی عه‌ره‌بی سوننه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه ده‌بنه دراوسێی سووریا و سنووری هه‌رێمی شیعه ناگاته‌وه به سووریا. ههربوَیه ئه‌م دیفاكتوَیه كه راستییه‌كی تاڵه له روانگه‌ی ئێرانه‌وه، واده‌كات ئێران هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خوَی بخاته گه‌ڕ (هه‌ڵبه‌ت توانای سه‌ربازییشی ئه‌گه‌ر بتوانێت یان بوَی بلوێت) له پێناو ئه‌وه‌ی رێگه له پارچه‌بوون و دابه‌شكردنی عێراق بگرێت و عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵات شیعی بمێنێته‌وه. بوَ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێران هه‌وڵی رازیكردنی كورد و عه‌ره‌بی سوننه ده‌دات به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی سهربهخوَ ببن، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌وڵی په‌رتكردنی هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و هێز و لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی سوونه له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌دات تاوه‌كو هێز و ئیراده‌ی سهربهخوَیی لای ئه‌و دوو هه‌رێمه كز و لاوازبكات. به هه‌مان شێوه‌ش ئێران هه‌وڵی چڕ ده‌دات له‌پێناو مانه‌وه‌ی سووریا به یه‌كگرتوویی و هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی مانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام ههرچوَنێك بێت و هه‌وڵه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، هاوكێشه سیاسییه‌كان و واقیعی ئهمڕوَ پیمان ده‌ڵێت كه ئیتر مانه‌وه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت سووریاش به یه‌كگرتوویی، ئه‌گه‌رێكی زوَر لاوازه، ئه‌مه جگه له جه‌ختكردنه‌وه‌ی شاره‌زایان و پسپوَڕانی سیاسی و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و روَژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و ئیداری، وڵاتێك نامێنێت به‌ناوی عێراق و ته‌نانه‌ت سووریاش.