
خۆپیشاندانی هه‌ر چین و توێژێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان، مووچه‌كانیان، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، له دژی گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتییه‌كانی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت، بۆ پیشتیوانی له مافه‌كانی مامۆستایان، قوتابیان، گه‌نجان، ئافره‌تان، منداڵان و. . . هتد ئه‌مانه هه‌مووی خۆپیشاندانی ره‌وا و حه‌قن و مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت و نابێت ئه‌و سنوورانه ببه‌زێنێت كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. واتا ده‌بێت خۆپیشاندانه‌كه ئامانج و په‌یامه‌كه‌ی روون بێت، هێمنانه و ئاشتییانه بێت، ده‌بێت شوێنه‌كه‌ی گونجاو بێت و رێگای سه‌ره‌كیی هاتووچۆی هاووڵاتییان نه‌گیرێت و هێرش نه‌كرێته سه‌ر موڵكی گشتی و تایبه‌تی و باره‌گا حكوومی و حزبییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتی ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ن!. با له‌وه‌ش گه‌ڕێین كه خۆپیشاندانه‌كان بۆچی و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام هه‌ق وایه كه بۆ جارێكیش خۆپیشاندان له دژی درۆ و چهواشهكردنهكانی حزبێكی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و میدیاكه‌ی به‌رێوه‌بچێت، كه شه‌و و رۆژ و به‌رده‌وام خه‌ریكی درۆ و بوختان و چهواشهكردنن به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی ئه‌و درۆ و ده‌له‌سانه ئه‌وه‌نده ئاشكرا و دیارن، ته‌نانه‌ت هه‌موو كه‌سێكی ساده و دوور له سیاسه‌ت هه‌ستیان پێده‌كات! له كاتێكدا هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه په‌یامی میدیا بۆ وه‌رگره كه هاووڵاتیانن، واتا گۆڕان شه‌و و رۆژ و به به‌رده‌وامی هه‌ر خه‌ریكی گه‌وجاندن و چه‌واشه‌كردن و درۆكردنن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیكردنه به هه‌ست و عه‌قڵی هاووڵاتییان و وا پێویست ده‌كات كه هاووڵاتییان رووبه‌ڕووی ئه‌و درۆ و گه‌وجاندنه ببنه‌وه و سنوورێك بۆ ئه‌و بێڕیزیكردنهی گۆڕان و میدیاكه‌ی كه به خه‌ڵكی ده‌كه‌ن دابنێن و پێیان بڵێن كه خه‌ڵك تا ئه‌و راده‌یه‌ش بێ‌ئاگا و نه‌زان نییه كه راستییه‌كان نه‌بینن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.