
ئه‌سته‌مه ده‌وروبه‌رت عه‌ره‌بی شۆڤێنی و كه‌سانی توندڕۆ و تیرۆریست بن، تۆش كار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌یت، كه به بیروباوه‌ڕی ئه‌وان وڵاتی ئه‌مریكا دوژمنی سه‌رسه‌ختی عه‌ره‌به‌كان و رێكخراوه تێكده‌ره‌كانن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. تیرۆریسته‌كان هه‌رچه‌نده هه‌وڵیان ده‌دا ده‌سته‌مۆی بكه‌ن و وه‌كو كارت به‌كاری بهێنن، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت، ئه‌و كه‌سه كوردێكی به‌روارییه‌و لێره‌وه به‌سه‌رهاته‌كانی ده‌گێڕێته‌وه.
دلۆڤان به‌رواری 8 ساڵ له عێراق له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی كاری كردووه، 2 ساڵیش له نووسینگه‌ی میدیای زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، 3 ساڵیش نووسه‌ر بووه له رۆژنامه‌ی ئه‌سواتولعێراق، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی وادی رافیده‌ین بووه له موسڵ. خه‌ڵاتی یه‌كه‌می نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی وه‌رگرتووه. ئێستا ئه‌ندامی تۆڕی رۆژنامه‌وانی به‌دواداچوونه له عێراق.
له‌و دیمانه‌یه‌دا مه‌ترسی كاری رۆژنامه‌نووسی له ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سنووری شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری به به‌راورد له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌خاته به‌رباس و ده‌شڵێت: "بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ نه‌متوانی باجی واشنتۆن پۆست به‌خۆمه‌وه هه‌ڵواسم له‌به‌ر تیرۆریستان و توندڕه‌وه‌كان، به‌ڵام كه ده‌هاتمه كوردستان به شانازییه‌وه باجه‌كه‌م له مل ده‌كرد و رێزم لێده‌گیرا".
به‌رواری له ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دوای روخانی رژێمی سه‌ددام یه‌كه‌م ژماره‌یان له رۆژنامه‌ی وادی رافیده‌ین ده‌ركردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌م رۆژنامه‌یه به عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵام به نه‌فه‌سێكی كوردی، ساڵێك به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر هۆكاری دارایی وه‌ستا".
ئه‌و ده‌ڵێت: تا ئێستا 3 رۆژنامه‌نووسی كورد له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه له‌ڕێی تۆڕه‌كه‌یان، ئه‌وانیش (دلۆڤان به‌رواری- به راپۆرتی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه، مۆفه‌ق مه‌حموود- به راپۆرتی ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر، مۆفه‌ق مه‌حموود و سامان نووح-به راپۆرتی خۆسووتاندنی ئافره‌تان) .
ئه‌و، پێی وایه كاری رۆژنامه‌نووسی له‌كاتی رژێمی سه‌دام نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵات كاریان ده‌كرد. دوای روخانی رژێمیش به هه‌ڕه‌مه‌كی رۆژنامه‌و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ش كه كاری تیرۆریستی له عێراق ده‌ستی پێكرد كاری رۆژنامه‌نووسی چووه چوارچێوه‌ی مه‌ترسی به‌جۆرێك رۆژنامه‌نووس گه‌یشته خاڵێك كه رۆژنامه‌نووس بێت ده‌بێت بمرێت، به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی موسڵ و ئه‌نبار و دیاله. . هتد.
له دیدی ئه‌و كورده، كاری گروپه توندڕه‌وه‌كانیش ته‌نها رۆژنامه‌نووسیان ده‌كرده ئامانج، بۆیه تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیانی رۆژنامه‌نووس له عێراق گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 360 رۆژنامه‌نووس.
پێی وایه كاتێك مه‌ترسی هه‌بوو له‌سه‌ر ژیانت ناتونیت ئازادی له نووسین و كاری راگه‌یاندن ده‌ربڕیت "وته‌یه‌ك هه‌یه له‌ناو رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب كه ده‌ڵێت: هه‌ڵگرتنی كڵاشینكۆف ئاسانتره له هه‌ڵگرتنی كامیرا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌راورد به كوردستان رۆژنامه‌نووس ده‌توانێت به ئازادی هه‌موو كارێك بكات، به‌ڵام رێژه‌ی ئازادی راده‌ربڕین له كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته پله‌ی وڵاتانی تری نێوده‌وڵه‌تی.
به‌بۆچوونی به‌رواری ئاساییه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن پاره له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت بۆ رایی كردنی كاره‌كانی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ببێته چاو‌دێر به‌سه‌ر كاره‌كانی حكوومه‌ته‌وه، هه‌میش ببێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بیپارێزێت.
له‌و گفتوگۆیه‌دا كۆمه‌ڵێك شتی گرنگی باسكرد، یه‌كی له‌وانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان راگه‌یاندن و نه‌ته‌وه نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه‌و گووتی: "جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی كه له‌ناو وڵاتی خۆت كار بكه‌یت، یان له وڵاتێكی بێگانه‌دا، ئێمه له موسڵ بووین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا منیش رۆژنامه‌نووسێكی بیانیم له‌گه‌ڵ بوو رۆیشتین بۆ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كه، له‌كاتی كاردا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر رویدا و نزیكه‌ی 80 كه‌س له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوون، لێره‌دا من نه‌متوانی وه‌كو مرۆڤ خۆم رابگرم و كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌م، بۆیه كامێراكه‌م فڕێ‌دا و ده‌ستمكرد به یارمه‌تیدانی برینداره‌كان، به‌ڵام كه ئاوڕم دایه‌وه رۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كه هه‌ر خه‌ریكی كاری خۆیه‌تی و گوێی لی نییه، ئه‌ها جیاوازیه‌كه لێره‌یه".
له‌مه‌سه‌له‌ی ئینتیماش بۆ وڵات ده‌ڵی: "له 2007 مانگێگ مۆڵه‌تم وه‌رگرت، چونكه هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی كوشتار‌و بریندارانم ده‌نووسی، ئه‌مه‌ش بێزاری كردم و له‌رووی ده‌روونیه‌وه پێویستم به پشوو هه‌بوو، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه جه‌رگبڕانه ناخی ده‌سوتاندم".
وه‌ك به‌رواری ئاماژه‌ی بۆ كرد تیرۆریسته‌كان له موسڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌میشه هه‌ڕه‌شه له رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانیش له‌گه‌ڵ تۆڕه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان رێكده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی تووشی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه، گووتی: "من راپۆرتێكم نووسی له‌سه‌ر قاعیده له موسڵ، هه‌ستام دیمانه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێك كرد كه پێشتر له‌گه‌ڵ قاعیده كاری كردبوو، نزیكبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری به‌ڕای من زۆر باشه، به‌ڵام شێوه‌یه‌كی تر هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كار بكه‌م، یان پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه بكه‌ن من هه‌ستم به تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی و دواتر بڵاوی بكه‌مه‌وه كه ئێستا هه‌یه".
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا دلۆڤان رووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسیه بووه‌ته‌وه، وه‌ها به‌رسڤ ده‌دا: "به‌ڵی. . له 2005 له موسڵ جارێك تووشی ئه‌و گروپانه بووم، هه‌رچه‌نده من كاری نوسینم ده‌كرد و سوودی بۆ ئه‌وان نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی سوود له تی ڤی وه‌رده‌گرن، بۆیه براده‌رێكم هه‌بوو به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئاژانسێكی جیهانی بوو له رووداوێك بریندار بوو، منیش وه‌ك یارمه‌تی تا كه‌سێك له شوێنی داده‌ندرێت، ماوه‌یه‌ك كارم له‌و ئاژانسه ده‌كرد جارێك نامه‌یه‌كم بۆ هات له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدار و داوایان لێ كردبووم ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌م ئاماده‌بم و كاته‌كه دیاری بكه‌م هه‌ر كاتێك ئه‌وان ته‌قینه‌وه بكه‌ن من پێشتر به كامێڕا تۆماری بكه‌م و دواتر بۆ ئاژانسه‌كه‌ی خۆمی بنێرم و بڵاو بكرێته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مه له ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌نووسیدا نییه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامم بۆیان نه‌بوو دواتر به ته‌له‌فۆنیش پێیان راگه‌یاندم، به‌ڵام من نه‌متوانی ئه‌و كاره بكه‌م، ئاخر ئه‌مه چ ویژدانێكه كه كامیراكه دابنێیته‌وه‌و چاوه‌ڕی بكه‌یت خه‌ڵكی سڤیل بێت و به‌ر ته‌قینه‌وه بكه‌ون و منیش تۆماری بكه‌م، دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان لی كردم كه من له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كار ده‌كه‌م".
زۆرجار له‌گه‌ڵ مه‌ترسی كاری رۆژنامه‌وانی له‌ناو گروپه چه‌كداره‌كان، رۆژنامه‌نووسان هه‌یشه واده‌كه‌ن كه‌مترین نیشانه‌شیان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی بۆ ده‌زگایه‌كی بێگانه كار ده‌كه‌ن، به‌رواریش كه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی كاری ده‌كرد هه‌میشه چاوی تیرۆریسته‌كانی به‌سه‌ره‌وه بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه ئاماده‌نه‌بووه كاریان له‌گه‌ڵ بكات "ئێمه كه له موسڵ و ده‌وروبه‌ر كارمان ده‌كرد، نه به‌س نه‌مانده‌توانی باجی ده‌زگاكه‌ی خۆمان ببه‌ستین، به‌ڵكو نه‌شمانده‌توانی بڵێن ئێمه رۆژنامه‌نووسین و كار بۆ فڵانه ده‌زگایه‌ی ئه‌مریكی كار ده‌كه‌ین، زۆرجار به‌بیانووی ده‌زگایه‌كی ناو عێراق لێدوانه‌كانمان وه‌رده‌گرت".
گرنگترین شت لای رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه باجه‌كه‌ی خۆی به‌خۆیه‌وه هه‌ڵواسێت له‌كاتی كاركردندا، به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی به‌نێوبانگی جیهانی كار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بوو، ته‌نها له كوردستان نه‌بێت.
بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌ڵێت: "من به حه‌زه‌ره‌وه بووم كه جارێك باجه‌كه‌ی خۆم ببه‌ستم، چونكه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگ كارم ده‌كرد، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و 8 ساڵه به‌داخه‌وه ئه‌م هیوایه‌م نه‌ده‌هاته‌دی، به‌ڵام كه ده‌هاتینه كوردستان هه‌ر له بازگه‌كه‌وه به شانازیشه‌وه باجه‌كه‌م به‌خۆم هه‌ڵده‌واسی و هه‌موو كه‌سێكیش به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، بۆیه كوردستان بۆ كاری رۆژنامه‌وانی زۆر زۆر باشتره له عێراق ئه‌مه به به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
