
فرمێسك مسته‌فا: كۆمه‌كی داهێنه‌ران به هه‌نگاوێكی زۆر شارستانی ده‌زانم ...دیمانه: ستیڤان شه‌مزینی
* نه‌بوومه‌ته راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی به‌ڵكو به شاره‌زا دامه‌زراوم
* پێم باشه پڕۆژه‌ی سندوقی داهێنه‌ران بمێنێته‌وه
فرمێسك مسته‌فا هونه‌رمه‌ندی دراما و شانۆ، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا باس له پڕۆژه‌ی سندوقی داهێنه‌ران ده‌كات و پێیوایه ئه‌و سندوقه له خزمه‌تی رۆشنبیراندایه و داوا ده‌كات بۆ ساڵانی داهاتووش بمێنێته‌وه.
ستیڤان: له زنجیره درامای "دوا بڕیاری یه‌عقوب" وه‌ك كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتیت، به‌ڵام پێشتر تۆ ته‌نیا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌ركه‌وتبوویت.وه‌ك خۆت چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و گۆڕانه له شانۆوه بۆ دراما؟.
فرمێسك مسته‌فا: زۆربه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانم له‌سه‌ر شانۆ بوون و خۆم به كه‌نیشكه گه‌وره‌كه‌ی شانۆ ده‌زانم.له‌هه‌مان كاتدا كاری درامای ته‌له‌فیزیۆنی و فیلمم هه‌بووه و هه‌یه.یه‌كه‌م ئه‌زمونی ته‌له‌فیزیونیم به‌شداریكردنم بوو له زنجیره درامای نادیه له به‌غداد به زمانی عه‌ره‌بی له ده‌رهێنانی سه‌لاح كرم و نووسه‌ره سه‌یره‌كه له ده‌رهێنانی ناسر حه‌سه‌ن.فیلمی مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی ده‌رهێنانی كامه‌ران ره‌وف.دوای هه‌ژده ساڵ له دابڕان له تیڤی وه‌ك ئه‌كته‌ر به خانه‌كه‌ی حاجی ئاغا ده‌ستم پێكرده‌وه، له ده‌رهێنانی سالار سولتان و ئه‌وساكه‌یش دوا بڕیاری یاقوب و ئیستاش له درامای ئه‌ناهیتا به‌شدار بووم له ده‌رهێنانی مامۆستا جانۆ.من ئه‌كته‌رم له‌هه‌ر یه‌كێك له‌و بوارانه چ شانۆ بێت یان دراما یا فیلم، به‌شداریكردنم وه‌ك نواندن بۆ ئه‌كته‌رێك زۆر به‌ته‌ندروستی ده‌زانم، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌هه‌ر یه‌كێكیاندا ئه‌ركی خۆیان و هه‌قی خۆیانی پێ بده‌یت، له‌وپه‌ڕی بڕوا و راستگۆییه‌وه كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت.
ستیڤان: تۆ یه‌كێك بوویت له‌و كه‌سانه‌ی ناوت له لیستی كۆمه‌كی داهێنه‌راندا هه‌یه.چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی؟ پێتوایه ئه‌و ناونانه گونجاو بوو؟ ئه‌ی چۆن ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژه لێكده‌ده‌یته‌وه؟.
فرمێسك مسته‌فا: ئه‌و كاره به‌هه‌نگاوێكی زۆر شارستانی ده‌زانم، وه‌ك له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا هه‌یه، به‌ڵام دژایه‌تیكردنه‌كه‌ی ناڕه‌وایی تێدا بوو، جۆری دژایه‌تیكردنه‌كه هاندانێكی خراپ بوو بۆ وه‌ستانی پرۆژه‌كه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌كه پێویستی به روونكردنه‌وه و باسی له‌و پڕۆژه‌یه بكرابایه بۆئه‌وه‌ی به‌رچاو روونییه‌كی بدایه‌ته خه‌ڵك و توێژی رۆشنبیران به گشتیی به‌شداری پرۆسه‌كه بوونایه به تیۆریی و پێشنیازه‌وه.تا ده‌هاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ئه‌و ستیڤانه ناڕه‌زاییه‌ی لێ نه‌كه‌وتایه‌ته‌وه.
له وڵاتی ئه‌ڵمان پێش ئه‌وه‌ی مارك ببێته ئۆیرۆ، پێشوه‌خت خه‌ڵك ئاماده كرابوو گۆرانكاڕییه‌كی وا رووده‌دات، به‌شێوازێكی روون و پوخت، هه‌رچه‌نده موقاڕه‌نه‌كه دوورن له‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستم ته‌نیا ئاماده‌كاریی و باسكردنی پێشوه‌ختی بوو له راگه‌یاندنه‌كاندا.له‌و پرۆژه نوێیه و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌ت ناویه‌تی.گه‌رچی من بیرم بێت ساڵی پار د.به‌رهه‌م له بۆنه‌یه‌كدا زۆر به‌روونی باسی له‌م سندوقه كرد و هه‌ر به‌ناوی سندوقی داهێنانیشه‌وه ئاماژه‌ی پێدا.
له‌و بڕوایه‌دام ئێستا پرۆژه‌كه بۆ خه‌ڵك روونتره و رۆشنبیرانیش به‌و گرژییه‌وه سه‌یری ناكه‌ن و ده‌زانن ئه‌مساڵ نا سالێكی تر ده‌توانن به‌شدار بن.گه‌ر دژایه‌تیكردنه‌كه له ناوه‌كه‌شیدا بێت، ده‌توانن ناوی بنێن یارمه‌تی بۆ داهێنان.چوونكه وشه‌ی داهێنان بووه كلیلی لێدان له پڕۆژه‌كه.چه‌ندین ساڵه ئێمه چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌كاره‌كانمان ده‌وترێت داهێنان.نازانم بۆ ئێستا كورد دركی كرد به‌وه‌ی وشه‌كه هه‌ڵه به‌كارهاتووه؟ له نێوان ئیبداع و ئیختراعدا تێكه‌ڵ بوو؟.
له وڵاتانی ده‌ره‌وه كه پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌یت پێش ئه‌وه‌ی داوای بودجه بكه‌یت بۆ كاره‌كه‌ت، داوای ماندووبوونی خۆت ده‌كه‌یت، كه چه‌ند سه‌عات له رۆژێكدا خۆت ته‌رخان ده‌كه‌یت بۆ كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، پاره‌ی ئه‌و سه‌عاتانه ده‌نووسیت.ئه‌و بڕه پاره‌یه مافی خۆته، دواجار باس له بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌یت.دژایه‌تیكردنه‌كه به‌داخه‌وه له خزمه‌تی به‌رده‌وامی نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی هاندانی بوو بۆ وه‌ستاندنی.به‌مه‌رجێك ئه‌مه هاریكارییه‌كه بۆ هاندانی رۆشنبیران بۆ خوڵقاندنی به‌رهه‌م و پڕۆژه‌ی نوێ.
ئه‌مه به‌رگرییه‌ك نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمی تێدا بووم، نه‌خێر من پاریش ده‌مزانی و ئاگادار بووم ئه‌م سندوقه هه‌یه نه‌ك هه‌ر من زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆشنبیران ده‌یانزانی و كه‌س ناڕه‌زایی خۆی ده‌رنه‌بڕی.من گه‌ر خۆشمی تێدا نه‌بووبێتم هه‌ر به هه‌نگاوێكی باشم زانیوه.به‌ڵام بێگومان له‌مه‌و دوا ده‌بێت ستراتیجی ئه‌م پڕۆژه‌یه بگۆڕدرێت و به میكانزمیكی تر كاری خۆی بكات.ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌وه‌ستێت و هه‌موو هاریكاریی بكه‌ین له پێناو به‌رده‌وامیدا، نه‌ك وه‌ستاندنی تا رێژه‌ی هه‌ره زۆری هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران سوودمه‌ند بن.
ستیڤان: به‌هۆی وه‌رگرتنی كۆمه‌كی داهێنه‌ران، به دیاریكراویی تۆ و چه‌ند كه‌سێكی كه‌م بوونه ئامانجی لێدان و سووكایه‌تی.به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه.هۆكاری ئه‌و لێدانه تایبه‌تی ئێوه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
فرمێسك مسته‌فا: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه له ره‌وشتی خۆمه‌وه دووره، نازانم چ ناوێكی لێبنێم و بیخه‌مه چ قاڵبێكه‌وه؟ ئێمه رۆحی ئینتقامی و لێدانی ناهه‌قی، بوختانكردن و هه‌وڵدان بۆ ناوزڕاندمان گه‌لێك زۆرتره، له رۆحی لێبورده‌یی و ته‌بایی و وردبینی و هاریكاریی و شارستانیانه بڕوانینه‌وه ده‌وروبه‌رمان.ئه‌ته‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر لاواز و هه‌ژاره.من هه‌ر وشه‌یه‌كی ناشرین له هه‌ر كه‌سێكه‌وه نوسرابێت، كه ده‌مخوێنده‌وه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه له‌چ خێزانێكدا گه‌وره كراوه، چ منداڵییه‌كی تێكوپێك شكاوی هه‌بووه؟ له باوه‌شی چ دایك و باوكێكدا گه‌وره بووه كه نرخیان به‌م كه‌سه نه‌داوه و باوه‌ڕ به خۆبوونیان لا دروست نه‌كردووه، كه‌سێكه كه‌سایه‌تییه‌كی تیكوپێك شكاوی هه‌یه؟.به‌راستی به‌زه‌ییم پیایاندا ده‌هاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی رق و حه‌قد له ناوه‌وه‌یاندا ده‌كوڵێت، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره بڕێژن، ده‌بیت چاره‌سه‌ری ده‌روونیان بۆ بكرێت.به‌زه‌ییم به‌م خاكه‌دا ده‌هاته‌وه رۆڵه‌ی وا له‌سه‌ری ده‌ژیت.به‌زه‌ییم به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی ده‌هاته‌وه كه چۆن په‌روه‌رده كراوه، له‌وانه‌یه هه‌میشه له خێزانه‌كه‌یدا ئه‌و جۆره كار و وشانه‌ی تێدا دووباره بووبێته‌وه، بۆیه ئه‌میش له گه‌وره‌ییدا به‌كاری ده‌هێنێته‌وه.چونكه ره‌وشتی مرۆڤ و ئاستی رۆشنبیریی و رێزگرتن راهاتنه.
ستیڤان: ره‌خنه‌یه‌كی زۆرت لێ ده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوویته راوێژكار له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و ئه‌و پۆسته بۆ تۆ به گه‌نده‌ڵی لێكده‌درێته‌وه.وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌و ده‌نگه نه‌یارانه چییه؟.
فرمێسك مسته‌فا: نه‌بوومه‌ته راوێژكار هه‌موو كه‌سیش ئه‌وه ده‌زانێت، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده بوو دژم كرا.پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی گێلانه بوو.چوونكه من كه‌سێكی ناسراوم و به‌رهه‌م و كاره‌كانم به ئاشكرا دیار و روونن و له‌ناو خه‌ڵكدام.كیتابی نهینی كاتێك كه‌شف ده‌بێ ئه‌و كه‌سه له‌و شوێنه وجودی فیعلی نه‌بێت به‌نهێنی دامه‌زرابێت و مووچه‌كه‌شی هه‌ر به نهێنی وه‌ربگرێت و له‌پڕ كه‌شفی بكه‌ن یان پێش ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێت كیتابه‌كه به‌رده‌ستیان بكه‌وێت.من له ٢٠٠٩ داوای دامه‌زراندنم كردووه، زۆرێك له هاوڕێكانم ئه‌مه‌یان ده‌زانی، مانگی نۆڤه‌مبه‌ر دامه‌رزام به شاره‌زا و من خۆم به هاوڕێ و دۆسته‌كانم وت دامه‌زرام، ئیدی كام كیتابه نهێنییه؟.
ستیڤان: ئایا پێت باشه بۆ ساڵانی داهاتوو كۆمه‌كی سندوقی داهێنه‌ران بمێنێت؟.
فرمێسك مسته‌فا: بێگومان پێم باشه بمێنێته‌وه، بڕواش ناكه‌م به‌م میكانزمه جارێكی تر كاری تێدا بكرێته‌وه.تا پڕۆژه‌یه‌كیشم نه‌بێت شایانی ئه‌وه‌بێت داوای هاریكاریی ماددیی بۆ بكه‌م بێگومان داوا پێشكه‌ش ناكه‌م.من سه‌یری ئه‌وه ناكه‌م كێ وه‌ریده‌گرێت له‌گه‌ڵ مندا؟ سه‌یری پڕۆژه‌كه‌ی خۆم ده‌كه‌م له قه‌باره و زه‌روره‌تی بۆ ئه‌مڕۆكه‌ی مه‌یدانی هونه‌ریی.كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ریده‌گرن ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به لیژنه‌وه‌یه نه‌ك من.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
