
* هه‌ست ناكه‌م خاوه‌نی ستایڵێكی جیام
* كاری هونه‌ریی وا جوانه كه‌م و پوخت بێت
هۆشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج، ده‌نگێكی ره‌سه‌ن و گه‌روویه‌كی شمشاڵئاسای هونه‌ری گۆرانی كوردییه.بڕوای به كه‌م و پوخت هه‌یه.هه‌میشه به بێده‌نگی و دوور له گه‌ڕه‌لاوژێ سه‌رقاڵی هونه‌ره‌كه‌یه‌تی.گۆرانی بۆ رۆحی ئینسان ده‌ڵێت و ده‌یه‌وێت به‌و سه‌دا شیرینه‌ی كه له خوڕه‌ی كانیاوه‌كانی هه‌ورامان ده‌چێت شتێكمان پێ بڵێت، رازی خۆیمان بۆ ئاشكرا بكات.ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگ ناسكه له‌م دیمانه‌یه‌ی "شه‌پۆل"دا باس له ئه‌زموونی خۆی و شێوازی كاری هونه‌ریی خۆی ده‌كات.
شه‌پۆل: هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین به‌رهه‌مت كه‌م بووه‌ته‌وه.ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هونه‌ر یان بڕواتان به‌وه‌یه كاری كه‌م و پوخت بكه‌ن؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: له‌لای من، كاری هونه‌ریی وا جوانه كه‌م و پوخت بێت، كارێك بێت بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه و گوێگر تامه‌زرۆی ده‌نگ و ئاوازێكی نوێ بێت چاكتره له‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی زۆر و كاری باشی كه‌م تیا بێت.كه‌میی به‌رهه‌م ئه‌وه نییه كه كاری نوێم نییه، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م باشترینیان بده‌م به گوێی ئازیزانمدا.
شه‌پۆل: ستایڵی ئێوه جیایه له‌م ستایڵه‌ی ئێستا له گۆرانی كوردییدا باوی هه‌یه.ئایا ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌ڕاوێز بخرێن؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: من هه‌ست ناكه‌م خاوه‌نی ستایڵێكی جیام، ره‌نگه ئێوه و گوێ‌گران ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌تان هه‌بێت.گۆرانی باش خۆی پاسپۆرتی چوونه ناو خه‌ڵكی پێیه.من پێموایه هیچ ستایڵێكی تر ناتوانێت گۆرانییه‌كی ره‌سه‌ن په‌ڕاوێز بخات، ره‌نگه زۆرجار به‌هۆی ناعه‌داله‌تی تیڤییه‌كانه‌وه په‌ڕاوێز بخرێیت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت به كارێكی جوان، قه‌ره‌بووی ئه‌و دابڕانه بكاته‌وه.
شه‌پۆل: پاشاگه‌ردانییه‌كی گه‌وره هونه‌ری كوردیی گرتۆته‌وه.ئێوه هۆكاری ئه‌و پاشاگه‌ردانییه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، به‌ڵام به كورتی هۆكاره‌كان زۆرن، له‌وانه: زۆربوونی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و تیڤییه‌كان كه هه‌میشه پێویستیان به خۆراكی هونه‌ریی هه‌یه، وه‌ك گۆرانی.ئه‌گه‌ر ئه‌م بڵاوی نه‌كاته‌وه، ئه‌ویان رێزی لێده‌گرێت، یان یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه پیاهه‌ڵدانی درۆیه بۆ هه‌ندێك ده‌نگ كه وا له كابرا ده‌كه‌ن سه‌رباری تێچوونه ماددییه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی فلته‌رێك هه‌بێت له رووی ده‌نگ و موزیك و ئاوازه‌وه، یه‌كسه‌ر ناوی هونه‌رمه‌ندی لێده‌نێن.له‌به‌رئه‌وه هۆكار زۆرن و پێموایه ئه‌وه‌نده به‌سه، ئه‌و پاشاگه‌ردانییه هه‌رچه‌نده به‌هۆی تێچوونی كاره ماددییه‌كانه‌وه هێنده‌ی تێده‌چێت ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانی دیاریش ناتوانن به‌رهه‌میان زوو زوو دیار بێت.
شه‌پۆل: هه‌ست به‌وه ناكه‌ن خه‌ریكه گۆرانی و موزیكی كوردیی له بۆته‌ی موزیكی و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كانی تردا ده‌توێته‌وه؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: به حكومی كرانه‌وه‌ی دونیا به‌رووی یه‌كدا، له رێی ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و هاتوچۆوه، ده‌كرێت كاریگه‌ریی موزیكی دنیامان به‌سه‌ره‌وه بێت و به‌شێكی گه‌نجه‌كانمان ئاشنا و خولیای هونه‌ری وڵاتانی تر بن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هونه‌ری موزیكی كوردیی بتوێته‌وه له بۆته‌ی هونه‌ری دراوسێكانماندا.هه‌تا ئێمه خاوه‌نی كامگاران و عه‌باسی كه‌مه‌ندی و كاك ناسر و كاك نه‌جمه و كاك عه‌دنان و به‌هجه‌ت و هونه‌رمه‌ندانی تر بین، هیوامان زۆره، هونه‌ری كوردیی جوانی خۆی له ده‌ست نه‌دات.
شه‌پۆل: تاراوگه چه‌ند رۆڵی هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی كاركردن و گڕوتینی كاركردنی ئێوه؟.به‌گشتیی تاراوگه چ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هونه‌ری ئێوه هه‌بووه؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: ره‌نگه تاراوگه بۆ هه‌ندێك كه‌س بووبێته ده‌ركه‌وتن به‌تایبه‌ت له وڵاتی سوێد، چوونكه بووه به جێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان، به‌ڵام بۆ من بووه به‌هۆی خنكانی ده‌یان ئاوازی جوان.كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هونه‌ری من داناوه، به تایبه‌ت من له ئه‌ڵمانیام.ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی گه‌وره و فراوانه، كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن كارێكی گرانه بۆ من، بۆیه هه‌ر كاتێك كه هاتوومه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی فریا كه‌وتبم كاره‌كانم لێره ئه‌نجامداوه.
شه‌پۆل: هه‌ست ناكه‌یت هونه‌ریی كوردیی له ژێر مه‌ترسییه؟.نه‌وه‌ی كۆن ناتوانن تازه ببنه‌وه و نه‌وه‌ی نوێش ناتوانن بێ ئه‌ره‌بیسك و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كار بكه‌ن.ئایا ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی جیددی نییه؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: راسته گۆرانی كوردیی كاریگه‌ریی دراوسێكانی زۆر له‌سه‌ره و میزاجی زۆرێك له گه‌نجانی به‌لای خۆیدا بردووه، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی دونیا ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانه گۆرانییه كوردییه ره‌سه‌نه‌كان به زیندوویی رابگرین و هه‌میشه به‌جۆرێك گۆرانی دروست بكه‌ین كه ره‌سه‌نایه‌تی كوردیی پێوه دیار بێت و نه‌هێڵین میزاجی كه‌سانی تر تێكچێت، چوونكه من ناتوانم بڵێم به گه‌نجێك بۆ حه‌زت له ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك یان حه‌مه‌ساڵح دیلان نییه؟.ئه‌و ئازاده له هه‌ڵبژاردنی هونه‌ری خۆی، به‌ڵام ده‌بێت به ئاگابین له‌و مه‌ترسییه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گۆران وته‌نی میزاجی كورده‌واریمان تێك نه‌چێت، به ئومێدم به هه‌ندێك گه‌ند كه ئێستاش حه‌زیان له‌و ده‌نگه ره‌سه‌نانه‌یه.
شه‌پۆل: ده‌مانه‌وێت بزانین بۆ داهاتوو، چ پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریت له بواری گۆرانیدا له‌به‌رده‌سته؟.
هوشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج: سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی داهاتووم.دوو كارم وێنه گرتووه، به‌هیوام كه كه‌وته به‌ر دیده‌تان، پێتان باش بێت.كۆمه‌ڵێك ئاوازیشم هه‌ن به‌هیوام له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا بیبه‌خشمه گوێگرانم، ئه‌گه‌ر سپه‌نسۆرێك هاوكارم بێت ئه‌وه پێم باشه به جوانترین شێوه بیخه‌مه به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
