کلیل : چۆن ئاشنا بویت بەشیعر؟ ئایا سوتفە بوو یان بەو پەڕی ئاگاییەوە هەڵت بژاردووە؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: له بنه‌ره‌تا من شاعیر نیم، هه‌ندیك جار بۆ زاخاوی خه‌مه‌کان په‌نا ده‌به‌م بۆ مه‌مله‌که‌تی شیعر، به‌ڵام بواری من نوسینه به هه‌مو شیوه‌کانیه‌وه.
کلیل : شیعر لای تۆ چی دەگەیەنێت؟ یان چی بەتۆ بەخشیوە؟
کلیل : ئەگەر شاعیر نەبویتایە حەزت لەچ بوارێكی تر بوو؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: قه‌له‌م کاری به شیوه‌یه‌کی گشتی.
*ئایا شیعر ئیلهلامە؟ یان پێویستە بەخۆ ئامادەكردن و خوێندنەوە هەیە؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: شیعر ئیلهامه، هه‌سته، روحه، سروشته، جوانیه. . . هتد
*چ كاتێك پەنا بۆ شیعر دەبەیت؟ یان شیعر چی لەهەستی تۆ دەكات؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: ئه‌و پرسیاره وه‌لام ناده‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ته‌قلیدیه.
کلیل : شیعر بۆ كێ دەنوسیت؟ ئایا كەسێك هەیە خەونی پێوە ببینیت؟
ئه‌وه‌ی من خه‌ونی پێوه ده‌بینم، هیشتا له دایک نه‌بوه .
کلیل : یەكەم شیعرت بۆكێ و بۆچی نوسی؟ یان هەوێنی یەكەم شیعرت چی بوو؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: بۆ باوکم، ئه‌توانم بڵێم باشترین باوکم هه‌بوه له‌سه‌ر رووی زه‌میندا، خۆشه‌ویستی باوکم وای لێکردم که هۆنراوه‌ش له پال نوسینه‌کانما بنوسم، له دوای باوکیشم نیشتمان.
کلیل : هەست ناكەیت تائێستا ژنان ناتوانن بەئاشكرا هەستەكانیان لەشیعردا دەربڕن، هۆكاری ئەمە چیە؟ ئای ئەمە بۆ تابلۆش هەروایە؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: بۆ من و بۆ هه‌مو خانمه‌کانی تریش ئه‌وانه‌ی له بواری ئه‌ده‌بدا چالاکن، مه‌سه‌له‌کان بێسنورن یان بڵێن، سنوری ترسیان بریوه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه به ئاشکرا شیعریان نه‌ده‌گوت.
به‌لام ده‌کرێت هه‌ندێك خێزانی موته‌زه ممد(پاریزکار ) هه‌بێت ڕێگه نه‌دات به کچه‌کانیان ئازاد بن له شیعر نوسیندا بۆیه ئه‌و جۆره خانمانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شیعر نوسین به نهێنی، یان به ناوێکی خوازراوه شیعر ده‌نوسن نه‌ک به ناوی خۆیانه‌وه. ژنان ئێستا به هۆی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، به‌هۆی کۆڕ و سمنیاره‌کانه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه چون.
کلیل : تاچەند لەشیعرەكانتدا ئازاری هاورەگەزەكانت بەرجەستە كردووە؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: نازانم، من باوه‌رم به خه‌باتی ژن بۆ ژن پیاو بۆ پیاو نیه، له هه‌مو بواره‌کاندا تیکۆشان و جوڵانه‌وه‌کان خاوه‌ن مورکی مروفایه‌تین.
کلیل : بەردەوام باس لەوە دەكرێت لەدوای كەژاڵ ئەحمەدەوە ژنێكی وەهامان نیە لەدنیای شیعردا رای تۆ لەم بارەیەوە چیە
تابلۆ حه‌سه‌ن: شا‌عریش وه‌کو خواردن وایه، هه‌ندێک گوارنی بێژیش جاری وا هه‌یه تۆ شه‌رت نیه حه‌زت به هه‌مو گۆرانیه‌کانی بێت، خۆی له بنه‌ڕه‌تا مه‌سه‌له‌ی شیعر و شاعیران وه‌کو جۆرێکه له ضایقه‌ی فکری، مه‌رج نیه، تۆ شاعیرێکت خۆش بوێت ئه‌و شاعیره سه‌رتۆپی شاعیران بێت، هه‌ر هه‌مان شاعیر ده‌شێ شیعری چاکی هه‌بێت و شیعری تجاری هه‌بێت و شیعری نایابیشی هه‌بێت.
هه‌ر شاعیرێک بۆ خۆی ده‌شێ خاوه‌نی قه‌سیده‌یه‌ک بێت، ناوی شاشیعری ئه‌و شاعیره بێت بۆیه مه‌سه‌له‌ی شیعر وه‌کو یاسایه‌کی زانیاری نیه، بۆ نمونه له یاسادا شته‌کان نه‌گۆڕن، بۆ نمونه له ماتماتیک (1+1=2).
کلیل : تاچەند باوەڕت بەشیعری ژنان هەیە، جیاواز لەپیاو؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: من باوه‌ڕ ده‌که‌م شتێک نیه ناوی شیعری پیاوان بێت و شتێک نیه ناوی شیعری ژنان بێت، شیعر هه‌ر شیعره، هیچ مۆرکێکی نێرینه یان مێینه‌ی تیدا نیه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه دیوانی سه‌رجه‌م شاعیره‌کان بخوێنینه‌وه ده‌بینین زۆر که‌من ئه‌و شیعرانه‌ی که خانمه شاعیره‌کان وتویانه و تێدا ته‌عبیر له مێنیه‌ی خۆیان یان خانمانی تر ده‌کات.
کلیل : بەچ ژنە شاعیرێكی كورد سەرسامیت؟
تابلۆ حه‌سه‌ن: هه‌ر ئافره‌تێکی کورد ده‌ستی نوکی قه‌له‌م بگرێت، من سه‌رسامم پێی، به‌ڵام من سه‌رسامم به نوسینی مهاباد قه‌ره‌داغی
نمونه‌یه‌ک له شیعره‌کانی تابلۆ حه‌سه‌ن
خۆشمویستی له به‌ر ئه‌وه‌ی شتیکم تێدا دوزییه‌وه
ناوی ئازادییه
پێشتر هه‌رگیز نه‌مدیبوو
هه‌رکه‌سێکم خۆش‌ویست پێش تۆ
قامچی و قه‌فه‌س و
ڕه‌شمه‌یان پێشکه‌ش کردم
مه‌قه‌سیان پێشکه‌ش کردم
بۆ په‌ڕوباڵ کردنم
ده‌مپێچیان پێشکه‌ش کردم
بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانم
له ناو سنگمدا زیندانی بکه‌ن
تا خۆشویستی بوو به زیندانێکی گه‌وره و
دیالۆگ بوو به وتووێژی مه‌حکه‌مه
به‌ڵام که تۆم ناسی
ده‌ستی خۆرم گووشی و
له‌گه‌ڵ ئاوازی بێگووناهی که‌وتمه سه‌ما
که‌وابوو هه‌روا بمێنه‌وه، ئه‌ی خۆشه‌ویستم
له جیاتی ئه‌وه‌ی ژنێک بچه‌وسێته‌وه
با سه‌رجه‌م ژنان
له سێبه‌ری تۆدا هه‌ڵمژن هه‌ناسه‌ی ژیان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
