-

-
قسه‌كانی قه‌ره‌یڵان له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ناكۆك نییه
-
دۆزی كورد له باكوور له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه نزیك بۆته‌وه
-
په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییه بۆ قۆناغێكی نوی
-
كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا ده‌بێ به گوێره‌ی یاسا و بڕیاری په‌رله‌مان بێ
-
مه‌سه‌له‌ی پاشه‌كشه‌ی هێز به واتای چه‌ك دانان نایه‌ت
د. فایه‌ق گوڵپی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی باكووری كوردستان ده‌كات و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له باكوور هه‌یه به هه‌مان دۆخی رێككه‌وتنی یانزه‌ی ئازاری ساڵی 1970ی باشووری كوردستان ده‌چوێنێت. وتیشی ده‌وڵه‌تی تورك ناچاره حساب بۆ گه‌لی كورد بكات، بۆیه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا، د. فایه‌ق گوڵپی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییه بۆ قۆناغێكی نوێ. وتیشی له په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه باس له چه‌ك دانان نه‌كراوه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه. له كۆتایشدا گوڵپی رایگه‌یاند چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان ده‌روازه‌یه‌كه بۆ پێشكه‌وتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له كۆی پارچه‌كانی تردا.
ستیڤان: بارودۆخی ئێستای باكووری كوردستان چۆن ده‌بینیت؟ پێتوایه دۆزی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان گه‌یشتۆته كوێ؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: له ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوودا، له پێناو ماف و ئازادییه‌كانیدا، گه‌لی كورد له باكووری كوردستان تێكۆشانێكی به‌رده‌وامی هه‌مه‌لایه‌نی به‌ڕێوه بردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌وایه و خه‌باتی گه‌لی كوردیش له چوراچێوه‌ی مافه گه‌ردوونییه‌كانی مرۆڤدا بووه، وا ده‌بینین ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار بووه دان به راستی كێشه‌ی كورددا بنێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لی كورددا كه‌وتۆته گفتوگۆ.
په‌یامه‌كه‌ی نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئۆج ئالان و هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیڤی هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، نیشانی‌دا كه دۆزی كورد له باكووری كوردستان له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه نزیك بۆته‌وه و پشتیوانییه‌كی كوردستانی و توركی و جیهانی بۆ به ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد هه‌یه، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگه بۆ گه‌لی كورد له باكوور. من وه‌ك سه‌ره‌تای رێككه‌وتنی یانزه‌ی ئازاری باشووری كوردستان ده‌یبینم (11-3-1970) كه له نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول و حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراقدا مۆر كرا، هیوادارم چاره‌نووسی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی باكوور و توركیا له چاره‌نووسی رێككه‌وتنی به‌یانی 11 ئازار باشتر بێت.
ستیڤان: نیازی ده‌وڵه‌تی تورك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد چۆن ده‌خوێننه‌وه؟. ئایا ده‌وڵه‌تی ئاك پارتی ده‌یه‌وێ چاره‌ی كێشه‌ی كورد بكات؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد له باكووری كوردستان كێشه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا دروستكردووه، ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر هه‌وڵیدا وه‌ك بابه‌تێكی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا بكات و له رێگه‌ی پیلانگێڕیی و زه‌بروزه‌نگه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات، به‌ڵام خۆراگڕیی شۆڕشی باكوور و پشوو درێژیی شۆڕشگێڕان و تێكۆشانی به‌رده‌وام و هه‌مه لایه‌نه‌ی گه‌لی كورد، توركیای ناچار كرد هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد بگۆڕێت و وه‌ك كێشه‌یه‌كی سیاسیی گه‌لێكی ناو ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌یری بكات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لی كورددا بكه‌وێته گفتوگۆ.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌وڵدایه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له رووی جیپۆله‌تیكه‌وه نزیكترین گه‌ل له توركیاوه گه‌لی كورده، كورد ده‌توانێت هاوكاریی توركیا بكات یان دژایه‌تی توركیا بكات، له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیدا یان له تێكدانی پڕۆژه‌كانیدا رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت، له باشوور گه‌لی كورد خاوه‌ن هێزێكی سیاسیی و ئابوورییه، له رۆژئاوای كوردستان به هه‌مان شێوه گه‌لی كورد باش خۆی رێكخستووه و توركیا ناتوانێت حسابی بۆ نه‌كات، له باكووریش گه‌ل باش خۆی رێكخستووه و چالاكییه‌كانی هێزی پاراستنی گه‌ل و شه‌قامه‌كانی باكوور و زیندانه‌كانی توركیا، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان هێناوه‌ته له‌رزین، بۆیه بۆ به زیندوو مانه‌وه‌ی و بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه و جیهاندا، ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار بووه له‌گه‌ڵ كورددا دانوستان ده‌ستپێبكات.
ستیڤان: خوێندنه‌وه‌ت بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان چییه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا؟ هه‌ندێك پێیانوایه وتاره‌كه لاواز بووه و جۆرێك له خۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیایه؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: به لای منه‌وه په‌یامه‌كه‌ی ئۆج ئالان هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییه بۆ قۆناغێكی نوی كه ده‌مێكه بیری لێده‌كرێته‌وه و ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و په‌یامه ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لی كورد تورك و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له خۆ گرتبوو، ئه‌و په‌یامه قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی كورد و كێشه‌كانی تری ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه‌یه.
ئه‌و په‌یامه باس له گفتوگۆ و رێكه‌وتن و ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد و دیموكراتیبوونی توركیا ناكات، له ئاینده‌دا ئه‌و بابه‌تانه ده‌بنه باسی رۆژ و قسه‌یان له سه‌ر ده‌كرێت. كه‌وابوو مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و گفتوگۆ و رێككه‌وتنی نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی توركیا به گوێره‌ی پێوانه‌یه و سیستماتیكه، ئه‌مه لایه‌نێكی گرنگی په‌یامه‌كه‌ی ئۆج ئالان بوو. لایه‌نێكی تری گرنگی په‌یامه‌كه ئه‌وه‌بوو، كه هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئۆج ئالانیان دایه‌وه، وه‌ك هێزێكی سیاسیی باسیان له په‌كه‌كه كرد و ناتۆره‌ی تیرۆریان به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه و ئۆج ئالان به‌كارنه‌هێنا.
ستیڤان: پێتوایه دۆزی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان گه‌یشتۆته ئاستێك كه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت یان بچێته‌وه ئه‌ودیو سنووره‌كان وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆدا ئه‌و داوایه كراوه؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: له په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆدا باس له چه‌ك دانان نه‌كراوه، باس له كشانه‌وه‌ی هێزی گه‌ریلا كراوه بۆ سه‌ر سنوور، كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاش ده‌بێت به گوێره‌ی یاسا و بڕیاری په‌رله‌مان بێت و لێژنه‌ی تایبه‌تی بۆ جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنی كشانه‌وه‌كه دابنرێت. له رووی كردارییه‌وه ئه‌گه‌ر هێزی گه‌ریلا له نزیك هێزی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی توركیاوه بێت ئه‌گه‌ری پێكدادان و دروستبوونی شه‌ڕ و شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له ئارادا ده‌بێت.
ساڵانی 1983-1985، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ شكستهێنانی گفتوگۆی نێوان ی ن ك و حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و شه‌ڕانه بوو كه رۆژانه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقدا دروست ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزه‌كه له نزیكی یه‌كه‌وه بوون، ساڵی 1993 گفتوگۆی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیپێكرد، یه‌ك له هۆكاری شكستهێنان و كۆتاییهاتنی گفتوگۆ، شه‌ڕی نێوان گه‌ریلا و سوپای توركیا بوو.
بۆیه به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر هێزی گه‌ریلا نه‌كشێته‌وه سه‌ر سنوور ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شه‌ڕ به‌هێز ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد جارێكی تر په‌كی ده‌كه‌وێت. كه‌وابوو مه‌سه‌له‌ی پاشه‌كشه‌ی هێز به واتای چه‌ك دانان نایه‌ت و بابه‌تێكی ته‌كتیكییه نه‌ك ستراتیجی، هه‌ر كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا پابه‌ند نه‌بوو به بنه‌ماكانی ئاشتی و گفتوگۆكانه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا گه‌ریلا جێگه‌ی خۆی ده‌گرێته‌وه.
ستیڤان: چۆن ده‌ڕواننه په‌یامه‌كه‌ی قه‌ره‌یڵان كه وێڕای پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر تورك هێرش بكه‌ن په‌كه‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: په‌یامه‌كه‌ی قه‌ره‌یلان له هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتیوانی له په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆ كرد، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی كه‌م وێنه‌یه له مێژووی تێكۆشانی گه‌لانی ئازادیخوازی جیهاندا، سه‌ركرده‌یه‌ك له زیندانه‌وه سه‌ركردایه‌تی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لێك بكات و دوای 14 ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه و دابڕان له یه‌كتری سه‌ركرده و په‌یڕه‌وكاره‌كانی پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك بیربكه‌نه‌وه و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و بڕیار بده‌ن، گه‌ریلا و ئاپۆ و شه‌قامی توركیا و دیبلۆماسییه‌تی كورد له ئه‌وروپا، هه‌موو پێكه‌وه به یه‌ك ریتم وه‌ك لێدانی به‌شه‌كانی دڵ هه‌ر یه‌ك له لای خۆیه‌وه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و هاوكاریی و پشتیوانی به‌شه‌كه‌ی تر ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه په‌كه‌كه له رۆژی زیندانیبوونی ئۆج ئالانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی زۆر به‌رزیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به سه‌ركرده‌كه‌یان، كاتێك ئاپۆ زیندان كرا له لایه‌كه‌وه داوا له په‌كه‌كه كرا به بی ئاپۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا گفتوگۆ بكه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی سه‌ركرده‌كه‌یان كه‌سێكی تر بكه‌نه سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان، به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌ردوو پێشنیار و داواكارییه‌كه‌ی پشتگوێخست و به شیعاری (بی سه‌رۆك ژیان نابێت) وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كی دایه‌وه.
بریاڕی دا گفتوگۆ و رێكه‌وتنی سیاسیی ته‌نیا له رێگه‌ی رێبه‌ركه‌یانه‌وه بێت و ته‌نیا هه‌ر ئۆج ئالانیش رێبه‌ریان بێت، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یان به كرده‌وه ئه‌نجامدا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت له كاتی هێرشی توركیادا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وه مافێكی گه‌ردوونی هه‌ر تاك و پێكهاته‌یه‌كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش دانیپێداناوه و ئۆج ئالانیش بڕوای پێیه‌تی و ئه‌و قسه‌یه‌ی قه‌ره‌یلان له گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی ئۆج ئالان ناكۆك نییه.
ستیڤان: پێتوانییه به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد توركیا ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مه‌ش واتای بردنی نیوه‌ی كورده بۆ ناو ئه‌وروپا؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا ره‌وشی كورد به گشتیی ده‌گاته كوێ؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: ساڵی 2004 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا ئاماده بووم، كه له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكخرابوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردیان وه‌ك مه‌رج بۆ به ئه‌ندامبوونی توركیا دانابوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و گۆڕینی ده‌ستووری توركیا، توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و كات وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت نیوه‌ی گه‌لی كورد (نیوه هه‌ره زیندوو و رێكخراوه‌كه‌ی گه‌لی كورد) ده‌بێته گه‌لێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كورد كه ببێته پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا و كاریگه‌ریی باشی بۆ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی تری كوردستانیش ده‌بێت.
ستیڤان: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكوور بكرێت، شێوه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت ئایا ئۆتۆنۆمی ده‌بێت یان فیدراڵی یان چی؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به گوێره‌ی قۆناغی سیاسیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رادده‌ی گه‌شه‌كردنی دیموكراتی له وڵاتانی داگیركه‌ر و ئاستی هۆشیاریی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان ده‌بێت. به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه چه‌ندان مودێلی چاره‌سه‌ری هه‌یه بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئۆتۆنۆمی كۆن (كلاسیك)، ئۆتۆنۆمی دیموكراتی كه ئێسته پارتی ئاشتی و دیموكراتی له باكوور كاری له‌سه‌ر ده‌كات، فیدراڵی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، نموونه‌ی مودێلی چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن.
بۆ باكووری كوردستان له‌م كاته‌دا مودێلی ئۆتۆنۆمی دیموكراتی له مودێله‌كانی تر له بارتره، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییه، به مه‌رجێك له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دیموكراتییه‌ت و دادپه‌روه‌ریی به‌رقه‌رار ببێت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی سه‌قامگیر بێت.
ستیڤان: كاریگه‌ریی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان بۆ سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان چییه به تایبه‌ت باشوور و رۆژئاوای كوردستان؟.
د. فایه‌ق گوڵپی: چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت بۆ سه‌ر پارچه‌كانی تری كوردستان، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكووری كوردستان كاریگه‌ریی زۆرتری ده‌بێت بۆ سه‌ر پارچه‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه: ده‌وڵه‌تی توركیا زۆرترین دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی كردووه، ته‌نیا دژایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی باكووری كوردستانی نه‌كردووه، دژایه‌تی دۆزی كوردی له هه‌موو شوێنێك كردووه، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد له باكوور له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به واتای ئه‌وه دێت گه‌لی كورد گه‌وره‌ترین دوژمنی له كۆڵ بۆته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركیا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی سیاسیی ناوچه‌یی و ئیسلامی و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییه، له رابردوودا ئه‌و پێگانه‌ی خۆی دژی ماف و ئازادیی گه‌لی كورد به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ر توركیا دۆستایه‌تی كورد بكات و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و كاته ئه‌و هێزه ناوچه‌یی و جیهانیانه وه‌ك جاران دژایه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ن. خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه مافی كار و چالاكی سیاسیی به نیوه چالاكه‌كه‌ی گه‌لی باكووری كوردستان ده‌درێت تا له باكووری كوردستان و له توركیا و له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
