كورد به یه‌كێك له‌و میلله‌تانه ده‌ژمێردرێت، كه هه‌ر له چاخه كۆنه‌كانه‌وه پێكهاته‌ی دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌یان پێكهێناوه، كورده‌كان له هه‌زاره‌ی سێیه‌م و دووه‌م و یه‌كه‌می پێش زایین له زنجیره چیای زاگرۆس ژیاون، ئێستاكه دانیشتووی باكوری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و ڕۆژئاوای سوریا‌و باكوری توركیا پێك دێنن، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونێكی به‌رده‌وامی گشت تاكی كورده له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌م پرسه گرنگه دیدارێكمان ساز كرد له‌گه‌ڵ به‌رێز دكتۆر ئیدریس عه‌بدوڵڵا، مامۆستای ماده‌كانی، (شارستانیه‌تی كورد و شێوازی ئه‌ده‌بی) یه، له به‌شی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، خاوه‌نی چه‌ندین وتار و لێكۆلینه‌وه‌یه، له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی كوردستان، زیاتر له (30) كتێبی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه.
* ئه‌و هۆكارانه چی بوونه، كه به درێژی مێژوو، ڕێگر بوونه له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی؟!
د. ئیدریس: له ڕاستیدا من له‌گه‌ڵ تۆ و له‌گه‌ڵ زۆرێكی خه‌ڵكی دیكه‌ش هاوڕا نیمه، كه قسه ده‌كه‌ن، هه‌موو مێژوو به یه‌ك شێوه وه‌ێف ده‌كه‌ن و وای ده‌بینن، به درێژی مێژوو كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بووه، یان هیچی نه‌بووه، یان هه‌میشه دوژمن ڕێی هه‌موو شتێكی لێ گرتووین؟! له ڕاستیدا ئه‌و قسانه نابێ به‌و شێوه‌یه بكرێن، چونكه له زۆرێكی لاپه‌ڕه‌و به‌شه‌كانی مێژوودا كورد له خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، زۆرتر بووه‌و كه‌متر نه‌بووه. . . چۆن به درێژی مێژوو كورد بێ ده‌وڵه‌ت بووه؟! ئه‌دی ده‌وڵه‌تی میدییه‌كان هی كێ بوو؟! كاردۆخییه‌كان كێ بوون؟! ده‌وڵه‌تی دۆسته‌كی هی كێ بوو؟! كۆماری كوردستان له مهاباد هی كێ بوو؟! ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، كه به ناوی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییه‌و به ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه كورده‌یه، ئه‌و هی كێ بوو؟! ڕاسته فه‌رمانڕه‌وایی به‌شێكی گرنگی جیهانی ئیسلامی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر له سه‌لاحه‌دینی سه‌ر كورسییه به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و میر و والی و فه‌رمانده عه‌سكه‌رییه‌كان و زانا‌و مێژوونووس و گه‌وره پیاوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی زۆری كورد بوون!
كه‌وابێ كورد هه‌میشه بێ ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیسته‌م واقیعێكی دژوار له لایه‌ن هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كورد درووست بوو، به‌و هۆیه له‌و سه‌ده‌یه‌دا بۆ ماوه‌یێك، واقیعی سیاسی كوردی گه‌ڕایه‌وه دواوه، ئه‌گه‌رچی شانشینی كوردستانی خواروو، كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی سلێمانی بوو، له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دامه‌زراو شێخ مه‌حمود پاشای بوو. . كۆماری كوردستانی سوور پایته‌خته‌كه‌ی (لاچین) بوو، له سنووره‌كانی ئه‌رمێنیاو ئازه‌ربێجان، له ساڵی 1923 دامه‌زراو هه‌تا ساڵی 1929 به‌رده‌وام بوو، دواتر به هه‌ر هۆكارێكی سه‌رووی ویستی كورده‌وه‌بێ، ڕووخێنرا. . كۆماری كوردستانی له مهاباد هه‌موو بنه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌تی تیا بوو و ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا نه‌بووا، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بوو، ئه‌و كۆماره چی له ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه كه‌متر نه‌بوو و ئێستاكه ده‌بووه ئه‌زموونێكی زۆر گه‌وره.
ئیدی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ چی بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت نه‌بن؟!
* بۆچی له‌و سه‌ده‌یه كورد نه‌یاری زۆر بووه؟!
د. ئیدریس: ڕاسته له‌م سه‌ده‌یه وه‌كو گوتمان كورد نه‌یاری زۆر بووه، مه‌سه‌له‌ش هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان بووه، ئه‌وان له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان بۆ پێشكه‌شكراوه‌و له به‌رامبه‌ردا چاویان له مافه‌كانی كورد پۆشیوه، به‌ڵام واقیع له گۆڕان دایه‌و ئێستاكه كورد له هه‌موو ڕۆژێك نزیكتره له‌وه‌ی كه‌وا ئاواته كۆنه‌كه‌ی وه‌دی بێ و ئومێد ده‌كه‌ین، زۆری پێ نه‌چێ، وه‌دی بێت.
* كه‌واته تۆ له‌و بڕوایه‌ی كورد له ئاینده‌دا ده‌بێته ده‌وڵه‌ت؟
د. ئیدریس: ئه‌وه ئومێدی هه‌مووانه، خوێندنه‌وه‌كانیش بۆ هه‌لومه‌رجی كورد و هه‌لومه‌رجه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، شتی وه‌های لێ سه‌یر نییه؟! كوردستان ئیمكانیاتی گه‌وره و زۆرتری له زۆرێكی ئه‌و ناوچانه هه‌یه، كه ئێستاكه ده‌وڵه‌تن، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ونه بێته دی، ده‌بێ بۆچی هه‌ر لێی بێ‌ئومێد بین و وابزانین شتی وه‌ها مه‌حاڵه!! ئێستاكه كوردستانی عیراق له ڕووی سیاسییه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه، دۆزی كورد له باكور و ڕۆژئاوا زۆر به‌ره‌و پێش چووه، مه‌سه‌له‌ی كورد له ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا بووه‌ته واقیعێكی خۆسه‌پێن!! لێره‌وه‌یه خه‌ڵك دڵخۆشه‌و ئه‌وڕۆ بێ، یان سبه‌یش، پشت به خودای گه‌وره ئه‌و ئاواته هه‌ر وه‌دی دێ.
* ئایا له‌و سه‌ده‌یه‌دا سنوور، یان ململانێی ناوخۆیی، یان ده‌ره‌كی، چه‌نده به‌ربه‌ست بووه، له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی؟
د. ئیدریس: بێگومان هه‌ڵكه‌وتنی جوگرافی كوردستان، وه‌كو زۆرێكی بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ئاماژه‌یان بۆ كردووه، بۆ ڕۆژگارێك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كورد هه‌رچی به‌سه‌ر بێ، ببێته كێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان پێوه لكێنراوه، زوو گوتوویانه: ئه‌گه‌ر كوردستان له سه‌ر ده‌ریا بووایه، ئه‌و وه‌زعه‌ی وه‌ها نه‌ده‌بوو، كه بوو، دۆزه‌كه‌ی زیاتر ده‌چووه پێش، به‌ڵام بۆ ئێستا مه‌سه‌له‌ی سنوور ئه‌و گرنگییه‌ی جارانی نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه هه‌یه‌و كوردستان له ڕێگه‌ی ئاسمانی به هه‌موو دونیای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. . ململانێی ناوخۆش، ئه‌وه دیاره كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌و كورد زیانی لێ كردووه، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زاڵ بن، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان، ئه‌وه‌ش زۆر زه‌حمه‌ت نییه، مادام هه‌موو لایێك ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌یه‌و بڕوای هه‌یه، به‌م شێوه‌یه مه‌سه‌له‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌بێ، ئیدی ئومێدمان وایه ناوماڵی كورد له‌و كێشه‌یه‌ش بۆ هه‌تایه ڕزگاری بێ، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و ڕه‌چاوكردنی مافی به‌رامبه‌ر كاره‌كانی خۆیان ببه‌نه پێش، ئیدی ئه‌وسا ئه‌گه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌ش هه‌موویمان له‌گه‌ڵ نه‌بێ، ئه‌وه‌نده بێ دۆستیش نینه‌و بای ئه‌وه‌نده خه‌ڵك هه‌یه، پشتگیری له مسه‌له‌كه‌مان بكات.
خۆ له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌ش پشتگیری و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ش ئه‌گه‌ر پشتی پێ ببه‌ستین، ئه‌وه له هه‌ر هۆكارێكی دیكه گه‌وره‌تره‌و هه‌ر تاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشتی به خوا به‌ستابێ، بێگومان بێ‌ئومێد نه‌بووه‌و خوای گه‌وره سه‌ره‌نجام هه‌ر به‌و ئاواته‌ی گه‌یاندووه، كه وه‌كو به‌نده‌یه‌ك داوای له خودا كردووه.
* ئێمه سوپاست ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین وه‌كو گه‌شبینن، ئاواته‌كانی كورد وه‌ها وه‌دی بێت.
د. ئیدریس: منیش سوپاستان ده‌كه‌م. . له خوای گه‌وره‌م داوایه، كورد‌و هه‌موو چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی دونیا، به ئاوات بگه‌ینی، كه ئه‌وه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتی خودا ئاسانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
