
-
* نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌زانێ له به‌رامبه‌ر كه‌سێكی وه‌ك بارزانی حه‌تمه‌ن ده‌رناچێت
-
* ئیسلامی سیاسیی زۆر زۆر مه‌ترسییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
-
* سه‌لاحه‌دین به‌هادین له رووی توانای سیاسییه‌وه زۆر له خوار كاك مه‌سعوده‌وه‌یه
-
* له رووی قانوونییه‌وه كاك مه‌سعود ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌مووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "به‌ڵگه" له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی "شه‌پۆل"دا باس له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له رووی قانوونییه‌وه بارزانی بۆی هه‌یه بۆ ئه‌م خوله‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خۆی كاندید بكاته‌وه.وتیشی به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئێستا لای پارتییه موخابه‌راتی به‌عس "سه‌لاحه‌دین به‌هادین"یان وه‌ك دۆست و ئاشنای خۆیان پێناسه كردووه.له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه وتی كه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكه هه‌میشه خۆی له به‌رپرسیارێتی ده‌ده‌زێته‌وه و له رووی ده‌روونیشه‌وه ناتوانێت به‌رگه‌ی دۆڕان به كاندیدی پارتی یان بارزانی بگرێت.
شه‌پۆل: پێتوایه له رووی قانوونی و ده‌ستوورییه‌وه، مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت جارێكی دی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكاته‌وه؟.
جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا: ناتوانین بڵێین خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ستووریی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستوور نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه پڕۆژه‌ی ده‌ستووره، ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ش، هه‌ر كات خه‌ڵك ده‌نگی بۆدا و وتیان به‌ڵێ، له‌و كاته‌وه ده‌بێته ده‌ستوور و جێبه‌جێ ده‌كرێت.دوای ئه‌وه‌ش جه‌نابی كاك مه‌سعود بۆی هه‌یه بۆ خولێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه.
قانوونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌بێت.یه‌ك جاریش كاك مه‌سعود به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، كه‌واته له رووی قانوونییه‌وه مه‌جالی ئه‌وه‌ی تیایه جارێكی دیكه كاك مه‌سعود خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
شه‌پۆل: پێده‌چێت سه‌لاحه‌دین به‌هادین خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و پۆسته هه‌ستیاره به‌و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه به‌ڕێوه ده‌چێت؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: بێگومان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به راسته‌وخۆ ده‌بێت، من لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌م، كه به گرنگی ده‌زانم، باشه ئۆپۆزیسیۆن دوو ساڵه ناڵێ هه‌قوایه و ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه په‌رله‌مانی بێت، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت نه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه؟.ئه‌وه بۆچی ئێستا كاندید دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌وه راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێت؟.ئه‌مه بۆ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م لا روون نییه، عاسی بووم و داماوم تیایدا.
ئاخر ئه‌م چه‌واشه‌كردنه‌ی رای گشتیی بۆچی؟ ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌یانده‌ووت نابێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌نگدانی راسته‌وخۆ بێت؟ ئه‌ی بۆ ئێستا كاندید دیاری ده‌كه‌ن تا به راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێ؟ یانی ئه‌گه‌ر كاندیدی ئه‌وان به راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرا سیستمه‌كه هه‌ر په‌رله‌مانییه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی بێت ریئاسی و دیكتاتۆرییه؟.من ئه‌م خاڵه‌م زۆر به‌لاوه گرنگ بوو، چوونكه ئه‌وان به ده‌ست و پێوه تێیكه‌وتوون.
من له شان و شكۆی هیچ كه‌س كه‌م ناكه‌مه‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه مه‌رجه یاساییه‌كانی تیا بێت، مافی خۆیه‌تی خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، ته‌نانه‌ت به جه‌نابیشته‌وه كه ئێستا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ من ده‌كه‌یت.به‌ڵام هه‌قی قانوونی شتێكه و ئه‌و كه‌سه‌شی دێت بۆ ئه‌م پۆسته شتێكی تره.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له وه‌زعێكی هه‌تا بڵێی ئاڵۆزدا ده‌ژی له ناوچه‌كه‌دا، تۆ تێبینی بكه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه "عێراق، ئێران، توركیا، سوریا، وڵاتانی كه‌نداو" دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كیدا كه ئه‌وه‌ش ته‌حه‌ولی كردووه بۆ شه‌ڕێكی تائیفی و مه‌زهه‌بی له نێوان شیعه و سووننه‌دا.سه‌یری حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بكه، سه‌یری فه‌له‌ستین بكه، سه‌یری شیعه‌كانی به‌حره‌ین بكه، سه‌یری سوپای ئازاد و حزبوڵڵا بكه، ئینجا چه‌ند رۆژێكیشه سه‌یری عێراق بكه.
له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه‌دا كه ناوچه‌كه به‌ره‌و گڕگرتن رۆیشتووه، هه‌رێمی كوردستان له‌م ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و هێشتا ماویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته دوا مه‌نزڵگه‌ی خۆی كه ده‌وڵه‌ته.كه به قه‌ناعه‌تی من كێشه‌ی كورد مومكین نییه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و ته‌واوی بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.هه‌ر چاره‌سه‌رێك له خوار ده‌وڵه‌ته‌وه بكرێت، ناڵێم چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی نییه و ناتوانێت به‌شێوه‌ییه‌كی ریشه‌یی كۆتایی بهێنێت به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر كورد.
ئه‌م قسانه بۆ كرد؟.له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، له گه‌یاندنی كورد به مه‌نزڵگه‌ی خۆی كه ده‌وڵه‌ته، ئایا ئه‌مه به موماره‌سه‌ی سیاسیی و دانایی و تموحی كه‌سێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێت یان به سه‌لاحه‌دین به‌هادین؟.به قه‌ناعه‌تی من، له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی باسم كرد و له سه‌رده‌كردن له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و راگرتنی ئه‌مان و ئاسایشی هه‌رێم، له رووی سیاسیی و هه‌نگاونانی زیاتر بۆ ئامانجه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتبم له سه‌لاحه‌دین به‌هادین وه‌ك كه‌سێكی ناو ئیسلامی سیاسیی و هه‌م وه‌ك توانا و كه‌فائه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم قابیلی به‌راوورد نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، ئه‌وا مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین له‌و رووانه‌ی باسمكرد زۆر زۆر له خوار كاك مه‌سعوده‌وه‌یه.
هه‌تا ئێستا من مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادینم ناسیوه وه‌ك كه‌سێكی ناو جوڵانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیی و وه‌ك ئیخوانێك، ئه‌سڵه‌ن بڕوام به‌وه نییه ئه‌وان وه‌ك ئیخوان له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌یی بن، سه‌یری ئه‌ده‌بیاتی سه‌ره‌تایی ئه‌وان و ستراتیجیان بكه وه‌ك ئیخوان، هه‌رگیز نابینم خه‌ڵكی قه‌ومی بن نه‌ك سه‌ركردایه‌تی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بكه‌ن.به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له رووی سیاسیی و ئایدۆلۆجی و رۆشنبیرییه‌وه زیانیان بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
تۆ له یه‌كگرتووی ئیسلامی بپرسه، له مه‌لاكانیان بپرسه، له هه‌موویان بپرسه وه‌ك ئیخوان، بزانه ماڵێك ئه‌گه‌ر منداڵی ببێت حه‌ز ده‌كه‌ن ناوی بنێن ئازاد یان ئوسامه؟ بزانه چیت وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه؟.بڵێ ناوی بنێن سه‌فین یان ته‌ڵحه؟.چۆن بڕوا به حزبی ئیسلامی بكه‌م له كوردستاندا كه خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، كه له نێوان ئازاد و ئوسامه‌دا، ئوسامه هه‌ڵبژێرن بۆ ناونانی مناڵه‌كانیان و منیش بچم مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییان ته‌سلیم بكه‌م؟.
ئه‌و په‌نجانه‌م ده‌بڕم و یه‌ك په‌نجه ناهێڵمه‌وه ده‌نگبدات نه‌ك بۆ سه‌لاحه‌دین به‌هادین به‌ڵكو بۆ هیچ ئیسلامێكی سیاسیی.چوونكه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ناتوانن سوود بگه‌یه‌نن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵكو زه‌ڕبه‌شیان لێداوه، چوونكه له ناخی خۆیاندا دژی ئه‌فكار و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یین، ئه‌وه‌شی ده‌ڵێن بڕوامان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد و ده‌وڵه‌تی كوردیی هه‌یه، هیچی راست نییه و شتێكی تاكتیكییه نه‌ك ستراتیجی، ئه‌گینا سبه‌ی ده‌وڵه‌تیش هه‌بێت ده‌یكه‌ن به ویلایه‌تێكی ئیسلامی سه‌ر به خه‌لیفه‌یه‌كی ئیسلامی یان سه‌ر به كه‌سێكی باڵای ئیخوان بۆ نموونه له میسر.
شه‌پۆل: ئه‌دهه‌م بارزانی له په‌یجی خۆی تۆمه‌تی سیخوڕیی ئاڕاسته‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین كردووه، به بڕوای ئێوه ئه‌م تۆمه‌ته راستییه یان به‌شێكه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: زانیارییه‌كت ده‌ده‌مێ كه یه‌كه‌مجاره ئاشكرای ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی من بزانم كاك ئه‌دهه‌م تاوانباری نه‌كردووه ئیدانه‌ی بكات، به‌ڵام زانیارییه‌كی خستۆته روو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی.كه باسی ئه‌وه ده‌كات سه‌لاحه‌دین به‌هادین سیخوڕیی كردووه، من دڵنیانیم له‌وه‌ی جاسوسی كردبێت، به‌ڵام ئه‌م ماسته بێ موو نییه، من ئاگام له موویه‌كه.
دووباره ده‌یڵێمه‌وه من ناڵێم سه‌لاحه‌دین به‌هادین سیخوڕه، به‌ڵام ده‌زانم و بیستوومه موخابه‌راتی عێراق له سه‌رده‌می به‌عس، له یه‌كێك له نووسراوه‌كانیاندا ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یناسن و دۆستیانه.ده‌ڵێن ده‌یناسین و دۆستمانه.ده‌زانم ئه‌و نووسراوه لای پارتی هه‌یه.وه‌ك وتم به‌ڵگه‌كه ده‌ڵێ ده‌یناسین و دۆستمانه و ئیشێكی بۆ بكه‌ن.من دڵنیام له‌و قسه‌یه‌ی كه پێتده‌ڵێم.
شه‌پۆل: هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی پارتی زیاتر له سیخوڕیی ده‌ده‌نه پاڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین.تۆ رات چییه؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ئه‌و برا به‌ڕێزانه‌ی پارتی كه ئه‌و شتانه باس ده‌كه‌ن، هه‌ق نییه ئه‌و به‌ڵگانه بهێڵنه‌وه.من نازانم بۆ سیخوڕیی و كوشتن و ناتوانم بیخه‌مه پاڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین.به‌ڵام له‌وه دڵنیام پارتی بێ زانیاریی نییه و بێ به‌ڵگه‌ش نییه، كه هیوادارم بیخه‌نه‌ڕوو.
شه‌پۆل: هه‌ندێك جار چاودێرانی سیاسیی به‌تایبه‌ت عه‌لمانییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كوردستان بكه‌وێته ده‌ستی كه‌سێكی وه‌ك سه‌لاحه‌دین به‌هادین.نموونه‌ی میسری ئێستای سه‌رده‌می مورسی دووباره ده‌بێته‌وه.ئایا ئه‌م بۆچوونه چه‌نده واقیعییه؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: نه‌ك نموونه‌ی ئێستای میسر، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دین به‌هادین و ئیسلامی سیاسیی حوكمڕانی كوردستانیان بكه‌وێته ده‌ست و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیان بكه‌وێته ده‌ستیان، كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، واته ده‌چێته‌وه بۆ ساڵی 1000ی زاینی.كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی دادگاكانی پشكینینی ئه‌وروپا، خه‌ڵك له‌سه‌ر فكر و بیر و بۆچوونی ده‌پشكنرێت و له‌سه‌ری ته‌كفیر ده‌كرێ و ده‌گیرێ كه حه‌تمه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌كفیر بكرێت ده‌بێت بكوژرێت.
به بڕوای من ئیسلامی سیاسیی زۆر زۆر مه‌ترسییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، مه‌ترسیشن له‌سه‌ر ژیانی سه‌رده‌م و ئازادیی به شێوه‌یه‌كی گشتیی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسیی بۆیان بلوێت و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ئه‌و ژیان و مێژووه تاڵ و تاریك و دواكه‌وتووه‌ی كه 300 ساڵ پێش ئێستا له ئه‌وروپا هه‌بوو، دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر كوردستاندا.
شه‌پۆل: ئه‌وه جاری دووه‌مه هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌میشه خۆی له‌وه ده‌دزێته‌وه بچێته ناو ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه.بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵنابژێرێت؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: له‌به‌ر دوو هۆكار.یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان قه‌ت حه‌ز ناكات له هیچ پۆستێكی حكومی و ره‌سمیدا بێت، چوونكه ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ناكات.حه‌ز ناكات به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر شان بێت، حه‌ز ده‌كات هه‌میشه قسه بكات و ره‌خنه بگرێت و ئۆپۆزیسیۆن بێت، له ناو یه‌كێتیش هه‌ر وابوو، موعاره‌زه بوو، ره‌خنه‌ی ده‌گرت، قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام كه پێی ده‌وترا وه‌ره بۆ په‌رله‌مان نه‌ده‌هات، وه‌ره ببه به سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌ده‌هات.به راستی كاك نه‌وشیروان حه‌زی له مه‌سئولییه‌ت نییه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵێی ئینسانێكی ساده‌یه و پۆستی ناوێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سڵ ده‌كاته‌وه له به‌رپرسیارێتی.ئه‌مه هۆكاری یه‌كه‌م بوو.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه، ره‌نگه كاك نه‌وشیروان ته‌قیمی دۆخه‌كه‌ی كردبێت كه له به‌رامبه‌ر كه‌سێكی وه‌ك كاك مه‌سعود بارزانی حه‌تمه‌ن ده‌رناچێت.پێشی خۆش نییه له به‌رامبه‌ر كه‌سێكی ماڵی مه‌لا مسته‌فا و هیچ كه‌سێكی بارزانی به ده‌نگ و ژماره شكست بهێنێت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه من ده‌زانم له نیزاع و ململانێیه‌كی تونددا بووه له مێژووی خۆی له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.بۆیه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌وان شكست بهێنێت، ئه‌وه‌ی به‌لاوه ته‌قه‌بول ناكرێت و ره‌نگه حاڵه‌تی ده‌روونی زۆر خراپی تووش بكات.هه‌رچه‌نده پێی ناخۆشه كه گۆڕان ده‌نگ نه‌هێنێت، به‌ڵام ده قاتی ئه‌وه پێی ناخۆشتر ده‌بێ كه خۆی ده‌نگ نه‌هێنێت به‌رانبه‌ر به ركابه‌ره‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ركابه‌ره بارزانی بێت.
شه‌پۆل: چاودێرانی سیاسیی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان ده‌زانن كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن ناتوانێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربچێت.بۆیه ده‌یانه‌وێ سه‌لاحه‌دین به‌هادین یان كاندیدی ئیسلامییه‌كان بكه‌نه داشێكی سواو.تۆ پێتوایه ئه‌م بۆچوونه چه‌نده واقیعییه؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: تا رادده‌یه‌كی زۆر مه‌نتیق له‌م بیر و بۆچوونه‌دا ده‌بینم، به‌ڵام به راستی ئه‌گه‌ر گۆڕان بیزانیبایه كاندیدی خۆی ده‌رده‌چێت، بێگوومان كاندیدی خۆی ده‌سه‌پاند، به‌ڵام چوونكه له‌وه دڵنیان كه سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌رناچێ بۆیه ده‌ڵێن با ئه‌و خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
شه‌پۆل: پێتوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێت، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا به هه‌مان قه‌باره‌ی ساڵی 2009 له هه‌ڵبژاردن ده‌ربازی ببێت؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه‌ی من له رێگه‌ی زانیارییه‌كانی خۆم و موتابه‌عه‌م له‌سه‌ر گۆڕان له ناوخۆیان و له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌یزانم، ئه‌وه‌یه گۆڕان به‌رده‌وام له داچوون و پاشه‌كشه‌دایه له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، ته‌سه‌ور ناكه‌م بتوانن ئه‌و 25 كورسییه‌ی ساڵی 2009 به‌ده‌ستبهێننه‌وه.
شه‌پۆل: پێتوایه ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: به‌ڵێ بێگوومان زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی.
شه‌پۆل: به‌شدارییكردنی یه‌كێتی به لیستی جیا له‌م هه‌ڵبژاردنه، تا چه‌نده كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: به‌ڵێ كاریگه‌ریی ده‌بێ، وا بزانم ئه‌وه‌ش یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانه كه یه‌كێتی به لیستی جیا داده‌به‌زێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه دابنێت به هۆی جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له ده‌ستی چووه تاكو جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆی.
شه‌پۆل: یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لیستێكی هاوبه‌شی ئیسلامی دروست بكه‌ن.ئه‌مه چه‌نده كاریگه‌ریی ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی ده‌نگه‌كانی ئه‌و لیسته ئیسلامییه؟.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ئیسلامی سیاسیی له كوردستان گه‌وره نین، ئه‌وه له په‌نا گۆڕاندا ده‌ركه‌وتوون كه گه‌وره و قه‌به‌ن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر فه‌رزی ژماره‌كان بكه‌ین، یه‌كگرتووی ئیسلامی شه‌ش كورسی هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵ چوار كورسی هه‌یه، بزووتنه‌وه دوو كورسی هه‌یه، ئه‌مه هه‌مووی ده‌كاته 12 كورسی له كۆی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگی هه‌موو ئیسلامییه‌كان به بزووتنه‌وه‌شه‌وه، كه به قه‌د كۆتاكانی توركمان و ئه‌رمه‌نه.
من دڵنیام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هیچ وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره روو نادات له ده‌نگی ئیسلامی سیاسی‌دا، به‌ڵام دابه‌زینیان به لیستی جیا و به خۆ جیاكردنه‌وه‌یان له گۆڕان و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی جیا، ئه‌گه‌ر بتوانن به‌م مه‌رجانه‌ش كورسییه‌ك یان دوو كورسی زیاتر له پێشوو بهێنن، ناتوانێت هیچ كاریگه‌ریی هه‌بێت، ناتوانێت هیچ هاوكێشه‌یه‌كی سیاسیی گرنگ له كوردستاندا بگۆڕێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
