
ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 كه له نێوخۆی باشووری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ماهه‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستان و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو وه ڕاپه‌رینی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو له به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس، كه ساڵانێك بوو به جه‌ورو سته‌م حوكمی كوردستانی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ له‌باربوونی فاكته‌ره بابه‌تیه‌كان به‌هۆی ئه‌و شكسته سه‌ربازیه‌ی كه رژێمی به‌عس له ئه‌نجامی داگیركردنی وڵاتی كوێت له شه‌ڕی هاوپه‌یمانان تووشی بوو بوو .
ئه‌وسا له كوردستانی باشوور وێرای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕا كه خۆی له‌و رژێمه سه‌ركوتكه‌ره رزگار بكات، كه كوردستانی كردبوو به زیندانێكی گه‌وره، بێكاری و ترس له‌و رژێمه و ترس له‌وه‌ی هه‌میشه گه‌نجانی عێراق به گشتی و كوردستانیش له نێویان بكرێنه سووته‌مه‌نی جه‌نگه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ئه‌و رژێمه سه‌ره‌رۆیه .
ساڵی 1990 له عێراق و كوردستان گۆڕانكاری زۆر به په‌له روویدا، كه لای هیچ هێزو لایه‌نێكی سیاسی به‌و شێوه‌یه پێشبینی نهدهكربوو، به‌عس دوای جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران تووشی قه‌یرانی ئابووری گه‌وره بووبوو، ئه‌و له‌شه‌كره گه‌وره‌یه‌ی كه بۆ ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكهریه له عێراق درووست كرابوو، له سوپا و سوپای میللی و جاش و جۆره‌ها رێكخستنی تری وه‌ك گاردی كۆماری، ده‌بوو سه‌رقاڵی شه‌ڕێكی تر بكرێن، ئه‌گه‌رنا دۆخی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه تووشی كوده‌تایه‌كی تر ده‌بوویه‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه عێراق ئه‌زموونی زۆری كوده‌تای سه‌ربازی هه‌بوو، له دوای دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له ساڵی 1923 تا راپه‌رینی 1991، هیچ یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی به خۆشی خۆیان كورسی ده‌سه‌ڵاتیان جێنه‌هێشتووه، یان له پرۆسه‌یه‌كی گوماناوی كوژراون، یان له ڕیگای كوده‌تاوه كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه، بۆیه عێراق له‌و ساڵه په‌لاماری ده‌وڵه‌تی كوێتی دا‌و و داگیركرد، سووپای عێراق ده‌یزانی تا سه‌ر له كوێت نامێنێته‌وه بۆیه ده‌ستیكرد به تاڵان و دزی .
ئه‌و پێشه‌كیه بۆیه باس ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی هه‌یه به زه‌مینه‌ی ڕاپه‌رین له كوردستان و فه‌رهه‌نگی تاڵان و دزی، سوپای به‌عس به كه‌متر له مانگێك له كوێت له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی هاوپه‌یمانان وه‌ده‌رنرا، شكستی سوپای عێراق له شه‌ڕی هاوپه‌یمانان ده‌رفه‌تی ڕاپه‌رینی له خوارووی عێراق درووستكرد، سه‌رقاڵی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس به ڕاپه‌رینی خوارووی عێراق، وه ئه‌و ئامادهسازیهی له كوردستان هه‌بوو بۆ ڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری، دیسان له كوردستانیش به‌عس له شێوه‌ی شه‌ڕی كوێت مانگێك خۆی بۆ نه‌گیرا له‌به‌رده‌م ره‌قی جه‌ماوه‌ری كوردستان به پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه بوو له 5 ئازاره‌وه تا رۆژی نه‌ورۆز به‌شی هه‌ره‌زۆری خاكی كوردستان له ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس پاككرایه‌وه، وه بۆیه‌كه‌مین جار خه‌ڵكی كوردستان هه‌وای ئازادیان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌ڵمژی .
رۆژانی ڕاپه‌رین
ئاسان نیه باس و وه‌سفی رۆژانی راپه‌رین له كوردستان بكرێت، رۆژانێك كه جگه له ئازادیه‌كه‌ی كه هه‌موو لایه‌ك خه‌ونمان پێیه‌وه ده‌بینی، رۆژانی خۆشه‌ویستی و ئامێزگرتنه‌وه بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆژانی برایه‌تی و جۆشدانی بیڕوباوه‌ڕی كوردانه‌وه حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بوو دژ به داگیركاری، رۆژانی خاوهنداریهتیكردن بوو له ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رین .
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌یه له زۆری قه‌یرانه‌كانی سیاسی و ئابووری و بێمتمانه‌یی، زۆرێك له چاودێران پێیان وایه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نیه كه ده‌رك به‌وه ده‌كرێت ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین له مه‌ترسیدان، بگره ئه‌و رۆژانه‌ی كه له شوێنی ئه‌وه‌ی بیر له هێزێكی یه‌كگرتوو بۆ پاراستنی كوردستان بكرابا هێزی حزبی بره‌وی پێده‌درا و كاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كان ناكۆكیان تێكه‌وت هه‌ر ئه‌و هێزانه بوون كاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆیان درووست كرد، ئه‌ویان خاڵێكی هه‌ره دیاری هه‌ڵگه‌رانه‌وه بوو له ده‌سكه‌ته‌كانی ڕاپه‌رین كه كۆتایی هێنا به ته‌بای یه یه‌كڕیزی له كوردستان تا ئه‌مرۆشی له‌گه‌ل دابێت كه بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌رین درووست ده‌بێت وه‌ك پێویست كوردستان نه‌بۆته خاوه‌نی ئه‌و هێزه بگره ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌شه زیاتر سوبغی حزبی پێوه دیاره و نه‌بۆته هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی !!
له بواری ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش كه له رۆژانی وه‌ك ئه‌مڕۆمان باجه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ده‌ین، بێپلانی له‌و بواره گرنگه‌ی ژیان له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك به بڕیاری حزبی كه‌رسته‌ی گه‌وره‌ترین به‌نداو كه به‌نداوی بێخمه بوو هه‌ڕاج كرا !!
دواتریش فرۆشتن و داخستنی كارخانه گه‌وره‌كانی وه‌ك ( جگه‌ر و رستن و چنین . . . هتدا) به هه‌زاران كه‌سی له كوردستان بێكاركرد، له شوێنی ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتداران په‌نایان برده به‌ر درووستكردنی سوپای بێكاری حزبی و له ململانێی یه‌كتر و بۆ كرینی ئیراده‌ی تاكی كورد تا له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك تاكی بێ ئیراده به‌كاریان بێنن به هه‌زاران كه‌سیان به ناوی فهرامنبهر له پۆستی باڵا و نزم دامه‌زراند، تا وایلێهات له نێو ئه‌و دامه‌زراندنانه خه‌ڵك به‌ناوی پێشمه‌رگه خانه‌نیشین بكرێت كه رۆژێك نه‌ك پێشمه‌رگه نه‌بووه بگره له سه‌نگه‌ری دژه پێشمه‌رگه‌ش بوو، خه‌ڵكی وا بكرێته شه‌هید له سه‌نگه‌ری خیانه‌ت كوژراوه، له هه‌مووشی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌تر خه‌ڵكانێك به وه‌زیر و خوارتر خانه‌نیشین كراوه ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بینیوه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوون له گیانی ڕاپه‌رین، كه خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر رژێمێك كردنی ئاوی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رشت بوو، كه دوای خۆی زۆر به خرابتر له كوردستان كاری له‌سه‌ر كرا .
