
په‌یوه‌ندی نێوان رووسیای فیدراڵ و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م،
دوای ئه‌و ماوه‌ییه ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌میشه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز دابووه تا دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوی نامێنێت، هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه دابه‌ش ده‌بن، دوای نه‌مانی یه‌كێتی سوڤیه‌ت له نێوانی رووسیای فیدراڵ و توركیادا یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ بواری ئابووری ئیمزا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ئه‌و كاته خورت ده‌بێت كه له توركیادا، پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، ساڵی 2001 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات پلانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپی _ ئاسیایی (ئۆراسیا) مۆرده‌كه‌ن، ئه‌و پلانه پلانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو لایه‌نه له بواری ووزه، وه له ساڵی 2002 په‌یماننامه‌ی هاوكاری سه‌ربازی له دیداری لوتكه‌ی هه‌ریه‌ك له فلادیمێر پۆتن و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مۆرده‌كرێت، به‌رهه‌می دیداری ئه‌و لوتكه‌یه بریتی ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له لایه‌ن كۆمپانیای (رووس ئه‌تۆم) له نزیك شاری مێرسین له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، هه‌ر له دیداری لوتكه‌دا، واژووی ڕیكهوتنامهیهك ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له ڕیگه‌ی خاكی توركیا بۆ ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌ی دواییان ده‌بێته به‌دیلی بۆڕی ژێر ده‌ریای ره‌ش كه گازی رووسیای له ڕێگه‌ی بولگاریاوه بۆ ئه‌وروپا ده‌گواسته‌وه .
ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌ی نێوان رووسیا و توركیا ساڵ به‌ساڵ قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ساڵی 2004 ئه‌و قه‌باره‌یه بای 11 ملیار دۆلار ده‌بێت و له ساڵی 2006 قه‌باره‌كه ده‌گاته 20 ملیار دۆلار و بۆ ساڵی دواتریش ده‌گاتی 25 ملیار دۆلار، ساڵی 2008 قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانیان ده‌گاته 28 ملیار دۆلار، واش پێشبینی كرابوو كه قه‌باره‌ی بازرگانی ئه‌مساڵ له 2015 بگاته 60 ملیار دۆلار، له پلانی هه‌ردوو وڵات دابوو كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان رووسیا و توركیا بۆ ساڵی 2020 بگه‌ینن به 100ملیار دۆلار، كه له نێو ئه‌و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه ووزه رۆڵی زۆری ده‌بوو .
توركیا له هاوبه‌شه بازرگانیه‌كانی رووسیا له پله‌ی پێنجه‌م دێت، به تایبه‌ت له بواری ووزه و به‌رهه‌مه ئاسنینه‌كان و مادده كیمیاویه‌كان . له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، توركیا هه‌ریه‌ك له كه‌رسته‌ی رستن و چنین و به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه كیمیاویه‌كان و مادده خۆراكیه‌كان بۆ رووسیا هاورده ده‌كات .
توركیا به رێژه‌ی 62% غازه سروشتیه‌كه‌ی له رووسیاوه بۆ دێت و 32% نه‌وتیش له رووسیا هاورده ده‌كات، 150 كۆمپانیای توركی له رووسیا كارده‌كه‌ن و ساڵانه 3 ملیۆن گه‌شتیاری رووسی روو له توركیا ده‌كه‌ن، رووسیا و توركیا دوو وڵاتن كه بۆ هاندانی گه‌شتیاران ڤیزه له نێوانیان هه‌ڵگیراوه .
هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆیه باس كرد تا بزانین كه هه‌ریه‌ك له رووسیا و توركیا ده‌سبه‌رداری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریانه‌ی نێوانیان ده‌بن ؟.
ماوه بڵێین وێڕای ئه‌و په‌یوه‌ندیه پته‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له بواری ئابووری ، به‌ڵام دوو ساڵه تێڕوانینی دژ به‌یه‌كی هه‌ریه‌ك له رووسیا و توركیا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی سوریا و ئایندهی ئه‌و وڵاته زۆر به زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێت، رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه رووسیهكهش هێنده‌ی تر ئه‌گه‌ری له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نزیك كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه رووسیه‌كه له به‌رپرسانی رووسیای ده‌بینرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه سهربازیهكانه له نێوانی رووسیا و توركیا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئابووریهكانیشی به‌دوا دابێت ئه‌وا توركیا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، به تایبه‌ت له بواره‌كانی ووزه و گه‌شتیاری .
گرژیهكنی نێوان رووسیا و توركیا پێچه‌وانه‌ی گه‌شه ئابووریه‌كه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر تا ئێستا رووسیا جیاوازیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له به‌رامبه‌ر كێشه‌ی نیمچه دوورگه‌ی كریمیا له ئۆكرانیا و ئایندهی سووریا بووه، ئێستا شه‌ڕیش كه‌وته نێوانیان، بڵێی دووه‌م هێزی جیهانی له بواری سه‌ربازی ئه‌وه‌ی پێ قووت بدرێت كه وێڕای خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی سیخۆی كه له ئه‌ركی بۆردوانی تیرۆرستانی داعش دابووه ، فرۆكه‌وانه‌كه‌ی له لایه‌ن ملیشیای (لیوای موراد سوڵتان) بكوژرێت؟
بۆتین ده‌ڵێت ئه‌وه خه‌نجه‌رێك بوو له‌دواوه لێمان درا، مه‌به‌ستی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌یه كه دۆست و هاوبه‌شه ئابووریه‌كه‌ی خیانه‌تی لێكردووه، چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی رووسیاین .