له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جان كێری وه‌ڵامی داوایه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاه ده‌داته‌وه كه داوای له ئه‌مه‌ریكا كردبوو له له نێوانی دۆستایه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت .
ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ردۆگان، له كاتێك دایه كه دوای سه‌ردانی جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته په‌كه‌كه‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆرستی داعش به مه‌ته‌رسی زانی بوو .
به‌ڵام هه‌ر دوای سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه باڵاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا، شاندێكی تر ده‌چێته كانتۆنی كۆبانێ و له‌وێ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یه‌ده و شه‌رڤانان ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆبانێ كه له چوارچێوه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌شه‌ڕی داعش پێكهاتبوو، برێت ماكگورگ نێرده‌ی ئۆباما بۆ شه‌ری داعش سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد .
چوونی ئه‌و شانده بۆ كۆبانێ كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای لێده‌كه‌وێته‌وه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له نێوانی ئه‌وان و په‌یه‌ده یه‌كیان هه‌ڵبژیرێت .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ردۆگان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت :
په‌یه‌ده هێزێكی كاریگه‌ره له شه‌ڕی دژ به‌داعش و ئێمه به هاوپه‌یمانی خۆمانی ده‌زانین.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هێنده‌ی تر توركیا ناڕه‌حه‌ت ده‌كات و په‌ناده‌به‌نه به‌ر بانگهێشتكردنی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا جۆن باس و ناره‌زایی وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ لێدوانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێڕاده‌گه‌یه‌نن .
به‌راستی ئه‌و جاره‌یان ئه‌ردۆگان و توركیا له‌سه‌ر حه‌قن، چونكه نابێت ئه‌مه‌ریكا چیتر به پێوه‌ری بانێك و دوو هه‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی توركیا و په‌كه‌كه و په‌یه‌ده بكات .
بگره ده‌بێت له نێوانی ئه‌و دووانه كه یه‌كه‌میان پشت وپه‌نای رێكخراوی تیرۆرستی داعشه، په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ش له باشوور و رۆژئاوای كوردستان به هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، ناكرێت ئه‌مه‌ریكا نه‌زانێت كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت .
هه‌مووان ده‌زانین كه ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك له وڵاتانی تریش له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوكاری توركیا بۆ رێكخراوێكی تیرۆرستی وه‌ك داعش كه بۆ ته‌واوی جیهان بوونه‌ته مایه‌ی پشێوی و مه‌ترسی كارێكه مایه‌ی چاوپۆشی لێ‌كردن نیه .
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به راشكاوی وه‌ڵامی ئه‌ردۆگان بدرێته‌وه و به كرداریش ئه‌مه‌ریكا لایه‌نێك هه‌ڵبژێرێت، وه‌ك چۆن له‌بواری سه‌ربازی باشترین هاوكاری هێزه‌كانی شه‌رڤانان ده‌كات .
هه‌موومان له نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ین ئه‌وان كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌بێت دژایه‌تی ده‌كه‌ن، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی دوو وڵاتی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بۆ شه‌رڤانان به توركیا هه‌زم ناكرێت .
ئه‌و خه‌ته سورنانهی كه توركیا داینابوو بۆ یه‌په‌گه و هه‌ڕه‌شه‌ی پێوه‌ده‌كرد خه‌ریكه مایه‌پووچ ده‌بن، ئازادكردنی فرۆكهخانهیهكی تر له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌رڤانان له‌و دوو رۆژه هینده‌ی تر باڵانسی هستریای به‌رپرسانی توركیای به‌رزكردۆته‌وه، بۆیه په‌لاماری ئه‌م لاو ئهولادهدهن .