
شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ جارێكی تر ململانێی مێژووی هه‌ریه‌ك له دوو زلهێزی جیهانی (ئه‌مریكی – رووسی ) هێنایه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان و ناوچه‌كه، ئێمه‌ی كورد كه مێژووێكی تاڵمان هه‌یه له‌و سهنگهربهندیه جیهانی و ئیقلیمیه و هه‌میشه بوینه‌ته قوربانی ئایا ئه‌و جاره‌یان چی ده‌كه‌ین، بڵێی ده‌رس له‌و مێژووه تاڵه‌مان وه‌رگرین ؟
ئه‌و دوو بلۆكه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م شه‌ڕی یه‌كتریان كردووه و ته‌نیا ماڵوێرانیان بۆ خاكی كوردستان ماوه‌ته‌وه كه دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی بووه، شه‌ڕی ساردی ئه‌و دوو زلهێزه بۆ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن ده‌رفه‌تی درووست بوونی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تازه‌ی لێ‌دروست بوو، كه‌چی به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان له‌لایه‌ن ئێمه‌ی كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ره‌نج به خهسارد ده‌رچووین و نه‌بووینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت .
شه‌ڕی داعش ئه‌و باودۆخهی له باشوور و رۆژئاوای كوردستان هاتۆته پێش دیسان مقۆمقۆی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ره‌كه گه‌رم بۆته‌وه، پێش ئه‌و شه‌ڕه له باشووری كوردستان دابه‌ش بوونه‌كه به زه‌قی دیار بوو، لایه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی عێراقی _ئێرانی كه به به‌ره‌ی شیعی ناسرا بوو، لایه‌نه‌كه‌ی تری كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی سوونی بوو، زۆر زه‌ره‌رمان له‌و دابه‌ش بوونه بینی، به‌یه‌كگرتووی رووبه‌رووی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بووینه‌وه و به‌غداش زۆر كه‌لكی له‌و په‌رته‌وازیه بینی، له‌و رۆژه‌وه ئه‌گه‌ر كورد خه‌تی سێیه‌می هه‌ڵبژاردبا نهخزابا نێو ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه كه له ئه‌ساسیشدا شه‌ڕی ئه‌و نه‌بوو ئێستا خاوه‌ن بێگهیهكی به هێز ده‌بوو له عێراق و ناوچه‌كه‌ش .
دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی سووریا خه‌ریك بوو ئه‌و ململانێیه بگوزارێته‌وه رۆژئاوای كوردستان، كه له رۆژئاواش زه‌مینه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه هه‌بوو و كاریگه‌ری باشووریشی له‌سه‌ر بوو، ئێستا له رۆژئاوای كوردستان ژیرانه‌تر له باشوور هه‌نگاو ده‌نرێت، به‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌لایه‌ك ژووری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هه‌وپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له لاكه‌ی تریش سوود له هاوكاریه دبلۆماسی و سه‌ربازیه‌كانی رووسیا ده‌بینێت .
دوایین هه‌ڵوێستیش له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و لێدوانه‌ی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان بوو كه ده‌ڵێت:
كورد له رۆژئاوای كوردستان هێلی سێیه‌مه له نێوانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا خۆی به‌لای هیچ لایه‌نێك یه‌كی ناكاته‌وه، هه‌ریه‌ك له‌وانه پێگه‌ی كورد به هێز بكات ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ ده‌كات .
ئه‌وه‌یان سیاسه‌تێكی ژیرانه‌یه، كه بێیت له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و خاكه‌كه‌ت هه‌ڵوێست وه‌رگری نه‌ك جارێك تر به‌كارت بێنن و دهرنجامهكهش ڕه‌نج به خه‌سار لێی ده‌رچی .
ده‌گوترێت هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك ده‌رفه‌تی میژووی بۆ میلله‌تان دێته پێش، پێده‌چێت ئه‌و جاره‌یان بازه‌كه له‌سه‌ر شانی كورد بنیشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیار نیه ئه‌وه‌یه كه كورد خۆی چی ده‌كات و چۆن كه‌لك له‌و گۆڕانكاریانه ده‌بینێت، چونكه هاوكێشه‌كانی ناوخۆی خۆمان به تایبه‌ت له باشووری كوردستان مژده‌ی خۆش ناده‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كڕیزی نیشتمانی و یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسیمان، ده‌ی مێژوو له ڕابردوو غه‌دری زۆری لێكردووین با ئه‌و جاره‌یان به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌و غه‌دره له‌و ده‌رفه‌ته مێژوویه نه‌كه‌ین كه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هاتۆته پێش، با ئاقل بین و باش گۆڕاناكریهكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان بقۆزینه‌وه.
