
هیچ كاتێك توركیا به قه‌د ئه‌و دوو ساڵه ئه‌زیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپای نه‌داوه، توركیا به هاوكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له ئه‌وروپاوه ده‌چوونه سوریا و عێراق وه‌ك وڵاتێكی پشتوپه‌نای داعش ناسراوه، زۆرێك له چاودێران و یه‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا له‌و دووساڵه په‌رده‌یان له‌سه‌ر هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له توركیا بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕاماڵی و به ئاشكرا باسیان له هاوكاری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌و رێكخراو تیرۆرستیه ده‌كرد، ئێستا له كاتێكدا كه توركیا بڕیاریداوه ببێته به‌شێك له هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش !!!
ده‌یه‌وێت به شێوازێكی تر سه‌رئێشه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا درووست بكات، ئه‌ویش به ئاسانكاری بۆ رۆیشتنی لێشاوی كۆچبه‌ران له وڵاتانی سوریا و عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا .
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یكات له كارئاسانی بۆ تێپه‌ڕبوونی كۆچبه‌ران و گه‌یشتنیان به لێواره‌كانی ده‌ریا له وڵاتانی ناو په‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ درووستكردنی پشێویه له‌و وڵاتانه، كه توركیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له چاوه‌ڕوانیانه تا قه‌بولی بكه‌ن به ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه‌یان یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ولی و په‌یوه‌ندیه نێودهلهتیهكان، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی سه‌ڕهه‌ڵدانی شۆرشی سوریا، ده‌وڵه‌تی توركیا خوازیاری ئه‌وه‌بوو له گۆڕانكاریه‌كانی سوریا رۆڵی سه‌ره‌كی پێبسپێردرێت، له‌و پێناوه‌ش چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بوو، ههرلهوهی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێبده‌ن كه رژێمی سوریا ده‌روخێنن و ده‌ستی توركیاش ئاوهڵابكرێت له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ناو خاكی سوریا وئه‌و ناوچه‌یه‌ش له ژێر كۆنتڕۆلی خۆیدا بێت، هاوكارینه‌كردنی هێزه كوردیه‌كان به تایبه‌تیش پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) .
ئێستا كاتێك دوو ساڵ به‌سه‌ر شۆرشی سوریا تێده‌په‌ڕێت نه رژێمی سوریا رووخاوه، نهتوركیاش ده‌رفه‌تی پێدرا كه ناوچه‌ی ئارام له‌ناو خاكی سوریا درووست بكات، پهیهدیش نه‌ك هه‌ر هاوكاری كرا بگره له دوایین دیداری برێت مه‌كگورگ نوێنه‌ری ئۆباما بۆ شه‌ڕی داعش و ساڵح موسلیم و مه‌سعود بارزانی كه له‌م چه‌ند رۆژه ئه‌نجام درا، هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی دژ به داعش قه‌بوول كران، له‌به‌رامه‌به‌ر هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه هیچیان به خواست و له قازانجی توركیا نه‌بوون، ئه‌و وڵاته دێت چی ده‌كات ؟
ده‌بینین توركیا هاتووه ده‌رگا له‌به‌رده‌م لێشاوی په‌نابه‌رانی سوریا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك به جیهان بڵێت كه به قسه‌ی توركیاتان نه‌كرد، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارامتان درووستكردبا ئێستا خه‌ڵك به‌وشێوه‌یه رووی له وڵاتانی ئێوه نه‌ده‌كرد، به دیوه‌كه‌ی تریش توركیا پێیوایه به‌و دۆخه‌ی درووست بووه ئیتر ده‌بێت وڵاتان بزانن به‌بێ ئه‌و ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه .
به‌و سیاسه‌ته‌ی كه توركیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكپارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئیدی نه‌ك توركیا خه‌ونی بوونه ئه‌ندامی له یه‌كێتی ئه‌وروپا نامێنێت، بگره توركیا وه‌ك وڵاتێك كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و رۆژئاوا ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌شیان رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه ئه‌حمه‌د داودئۆغلو پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا داینابوو، كه ناوی نابوو سفركێشه، واتا سفر كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی .
ئه‌مه‌و توركیا به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی كارئاسانی ده‌كات بۆ رۆیشتنیان و به جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان، كه جاران وێسته‌گه‌ی زه‌حمه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م كۆچبه‌رانی كورد وڵاتی توركیا بوو، كه كۆچبه‌ران ده‌یان چیرۆكی ناخۆشیان هه‌یه له گرتن و ئازاردان و رووتكردنهوهیان له لایه‌ن باندو مافیاكانی توركیا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه چونكه توركیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌و كۆچهدایه .
