
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا كاتێك هه‌ر حزبه‌و قه‌سی خۆی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرد، به‌نده كه ئه‌وسا یه‌كێك بووم له كاندیده‌كانی ئه‌و خووله‌ی په‌رلمانی كوردستان، دروشمێكم به‌رزكردبووه‌وه ئه‌ویش (گێڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ په‌رله‌مانی كوردستان )
ئه‌وسا مه‌به‌ستیشم له‌و درووشمه ئه‌وه بوو كه ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی به ئیراده بێت له دیلی ژێرده‌سته‌ی حزب ده‌ربازی بێت، زۆر كه‌س ئه‌و قسه‌ی منی پێ قسه‌یه‌كی ناواقیع بوو وه به كه‌مكردنه‌وه له هه‌یبه‌تی په‌رله‌مانی ههژماردهكرد .
رۆژگار هاتوورۆیشت بینیمان په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك بێ ئیراده‌یه، بگره له چوارچێوه‌ی ململانێ حزبیه‌كان ده‌كرێت پهكیشی بخرێت و بهودهردهش ببرێت كه بردیان !
ئه‌وتانێ ئێستا دوای چه‌ند مانگ په‌كخستنی په‌رله‌مان وا لیژنه بۆ كاراكردنه‌وه یان دهستهباكربوونهوهی په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێت . پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا ئه‌و عه‌قلیه‌ته حزبیه‌ی كه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو مامه‌ڵه‌ی پێكرا له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی وا گرنگ كه باڵاترین ده‌زگای یاسادانانه و چاودێریه، شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌نگدان و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌رگرتووه، هیچ له بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاوه ؟ ئایا ته‌نیا دهسبهكاربوونهوهی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه ؟
یان وه‌لانانی ئه‌و جۆره عه‌قلیه‌ت و بیركردنه‌وه‌یه كه به‌چاوێكی كه‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌كات پێویسته ؟
ئایا هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و ڕایه‌ی كه بۆ ئه‌زموونی دیموكراسی و ناوناوبانگی كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان پێویستمان به په‌رله‌مانێكه كه بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت یان نا ؟
هه‌رێمی كوردستان له نێوخۆی خۆیدا گیرۆده‌ی چه‌ندین پرسی ناوخۆیه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه پێویستمان به په‌رله‌مانی كوردستانه، قسه له چاكسازه ده‌كرێت، هه‌مووان ده‌زانین چاكسازی و ئیراده‌ی چاكسازی و بڕیاردان له گۆڕینی یاساكان به ئاڕاسته چاكسازیكردن په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤی گه‌ره‌كه .
له‌رووی سیاسییشه‌وه له هه‌رێمی كوردستان باس له سه‌ربه‌خۆی ده‌كرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسێكی وا چاره‌نووسساز دیسان پێویستمان به په‌رله‌مانی كوردستانه .
په‌رله‌مانێكی كه ئه‌ركی وا قورسی له‌به‌رده‌م بێت به‌ته‌نیا دهسبهكاربوونهوهی به‌س نیه، ئه‌گه‌ر به‌و بیركردنه‌وه‌ی جاران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ر نه‌بێت باشه، دیسان دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و قسه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستام كه ده‌بێت په‌رله‌مان په‌رله‌مانێكی به ئیراده بێت .
ئه‌گه‌ر به‌و نیه‌ته دێنه پێش، ئه‌گه‌رنا واز بێنن با له‌وه زیاتر له‌هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان كه‌م نه‌كرێته‌وه، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان ناشیرین كردنی سیمای كورده له‌به‌رده‌م ڕای گشتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه .
بۆیه پێشنیار بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م كه له دیداریان بۆ لیژنه‌ی به‌كارخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م پرسیاریان ئه‌وه بێت كه چ جۆره په‌رله‌مانێك وهكاردهخرێتهوه ؟
په‌رله‌مانێك كه ئه‌ركی گه‌وره‌ی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك و بڕیارده‌ری ریفراندۆم بێت یان شوێنی ململانێ حزبیه‌كان وپه‌رله‌مانی دهستوبهند كۆتكراوی ده‌ستی حزب بێت ؟
