
وه‌ك پێشبینی ده‌كرا پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجام درا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ده‌ستهێنا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن و به ده‌ستهێنانی هه‌شتا كورسی له كۆی پێنجسه‌د و په‌نجا كورسی په‌رله‌مان ته‌واو بوو، سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌پ یه‌كێك له‌و هۆكارانه بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م (ئه‌كه‌په) بیر له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه، چونكه ئه‌كه‌په نه‌یتوانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتی
دیموكراتی گه‌لانی هه‌زم بكات، سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌پ و گه‌یشتنه په‌رله‌مان كارێك نه‌بوو وا به سووك و ئاسان به‌ده‌ست هاتبێت، بگره ئه‌وه‌یان ده‌ره‌نجامی خه‌باتێك و ئاماده‌سازیه‌كی باشی ئه‌و لیسته بوو، وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان، ئێستا كه ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران نه‌یتوانی له كاتی یاسایی خۆیدا حكومه‌تی تازه دابمه‌زرێنێت، سه‌ره‌نجام په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بردرێت، له‌وه هه‌ڵبژاردنه‌دا دیسان هه‌ده‌پ كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت، بۆیه بۆ به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه و به ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی تر، هه‌ده‌پ ده‌بێت بزانێت چی ده‌كات وه‌چۆن ئه‌زموون له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران وه‌رگرێت؟
كه لێره‌دا به سێ قۆناغ ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین .
قۆناغی ئاماده‌كردنی كاندید و هاوپه‌یمانی :
له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران خاڵی به‌هێزی لیستی هه‌ده‌پ بریتی بوو له شێوازی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان و ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی كه هه‌ده‌پ له‌گه‌ڵ حزب و گرووپه چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كانی توركیا كردی، لیستی هه‌ده‌پ بریتی بوو له موزایكهیكی جوانی تێكه‌ڵاو له خه‌ڵكی جۆراو جۆری شاره‌كانی توركیا، له هه‌موو نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌به‌كان، ئه‌وه‌ی كه لیسته‌كه‌ی جوانتر كردبوو رێژه‌ی به‌شداری ژنان بوو له‌و لیسته، بۆیه نابێت بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كی تشرینی دووه‌م كه به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناسراوه هه‌ده‌پ پشت له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی ڕابردوو بكات و ده‌كرێت پته‌وتریشی بكات، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه ده‌نگه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی توركیا له ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ڕه و ئیزمیر باڵانسی ده‌نگی به قازانجی هه‌ده‌په گۆڕی، ده‌كرێت هه‌ده‌پ دیسان ئه‌و ده‌نگانه به‌ده‌ست بێنێته‌وه .
قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن :
پارتی دیموكراتی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران جوانترین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا، به‌به‌راورد به‌و شێوازه‌ی كه ئه‌كه‌په و كه‌سێكی وه‌ك ئه‌ردۆگان په‌نایان بۆ بردبوو له هه‌ڵچوون و زمانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كه‌ی، ئه‌و خاڵه‌یان پیویستی به دیقه‌تی زۆر هه‌یه چونكه كه‌شی سیاسی ئێستا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له توركیا و شار كوردیه‌كان هه‌یه جیایه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یرانی تێدا ئه‌نجام دراوه، ئیستا له به‌شێكی شاره كوردیه‌كان ده‌وڵه‌ت باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه، شه‌و رۆژ خه‌ڵك بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر شه‌قامه، له هه‌ردوو لاوه كوڕی خه‌ڵك ده‌كوژرێت، بۆیه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت هه‌ده‌پ ده‌ستپێشخه‌ری بكات و لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك په‌كه‌كه و ئیمرالیش ده‌بێت هاوكاریان بێت، چونكه كه‌شی سیاسی ئارام و سه‌قامگیر له خزمه‌تی كورد و هه‌ده‌په‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌كه‌په ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه به قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه .
قۆناغی رۆژه سه‌خته‌كه :
رۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌م رۆژه سهختهكهیه، كه هه‌مووان چاویان له گۆڕینی باڵانسه ، ئه‌كه‌په كه تا ئێستاش لیسته گه‌وره‌كه‌ی توركیایه كاری زۆری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرد تا ئه‌وه‌ی له حه‌وتی حوزه‌یران بۆی نه‌كرا، له‌وه‌ی تاك لایه‌نه حكومه‌ت دامه‌زرێنێت و ده‌ستور هه‌موار بكاته‌وه و سیسته‌می وڵات له په‌رله‌مانی بكاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌یان ده‌نگی زیاد بكات تا ئه‌وانه‌ی پێبكرێت، جه‌هه‌په له پێش حه‌وتی حوزه‌یران و ئێستاش زیاتر وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سه‌رسه‌ختانه به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌په وه‌ستاوه‌ته‌وه هه‌موو پێشبینیه‌كان باس له زیادبوونی ده‌نگه‌كانی ئه‌و لیسته ده‌كه‌ن، لیستی هه‌ده‌پ كه رووبه‌رووی شه‌ڕێكی زۆر نهخوازراوكراوهتهوه ده‌یه‌وێت نه‌ك ده‌ست به ده‌ره‌نجامه‌كانی حه‌وتی حوزه‌یران بگرێت بگره ده‌نگی زیاتریش به‌ده‌ست بێنێت، لیستی چواره‌میش لیستی مه‌هه‌په‌یه كه به هیزێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست ناسراوه‌و خه‌ون به‌و دۆخه ده‌بینێت كه ئێستا له توركیا هه‌یه ئه‌وان دژی پرۆسه‌ی ئاشتی و دانانن به مافه‌كانی گه‌لی كورد، له‌ناو ئه‌و ململانێیه تونده‌دا ده‌بێت پارتی دیموكراتی گه‌لان بزانێت چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه هه‌نگاو بنێت و درووشمی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات بكاته كردار‌و كار بۆ به‌ده‌ستهینانی كورسی زیاتر بكات .
