
ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابووریه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌و به زیادبوونی فشارهكای قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، رۆژبه رۆژ كاره‌ساتی تازه ده‌بیستیت .
پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید ده‌بێت له دوای خۆی قه‌رزی دوو مانگی كڕێی خانوو بۆ منداڵه بێنازه‌كانی جێدێڵێت، مامۆستایه‌ك و لهشهوهی سه‌ری ساڵ له كاتی شێلمه فرۆشی ده‌كه‌وێته ژێر سه‌یاره‌یه‌ك، فلان ماڵی خۆی هه‌راج كرد، ئه‌وی تر ده‌ستی ماڵ و ومنداڵی گرت و سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت بۆ هه‌نده‌ران رۆیشت، له هه‌مووشی كاره‌ساتبارتر دیمه‌نی ئه‌و خێزانانه‌یه كه شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا ده‌یانكاته نێچیری دڕنده‌كانی ناو ده‌ریاكان .
ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژه روویدا به‌وه‌ی بۆ جارێكی تر چه‌ند خێزانێكی تری كوردستان كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون له ئاوی ده‌ریای ئیجه خنكان، دووباره بوونه‌وه‌ی فیلمی چه‌ند ساڵه‌ی كۆچبه‌رانی كورده، تا ئه‌و مه‌شهه‌ده سیاسیه‌ش له كوردستان بوونی هه‌بێت ده‌ریای ئیجه شوێنی نمایشی شانۆ تراژیدیهكی ژن و منداڵی كوردان ده‌بێت .
ئه‌وه دیمه‌نه ناخۆش و كاره‌ساتبارانه زۆر كه‌سی تاساند، ئێستا له نێو چه‌ند خێزانێك به‌هۆی له ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێكی ناو خێزانه‌كه‌یان شین واوهیڕۆیه، بابه‌ته‌كه بۆته بابه‌تی راگه‌یاندنه جیهانی و ناوخۆیه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس باسی مه‌رگی به كۆمه‌ڵی ئه‌و خێزانانه‌یه، ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و كۆچه‌یه له كوردستان خۆی كردۆته كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت .
ئه‌ی چ بێویژدانیهكه باش بزانیت كه هۆكاری كۆچه‌كه تۆی و نوقهشت لێوه نه‌یه‌ت !!!
ئه‌و كاره‌ساتانه به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێك هاتبایه ئێستا قیامه‌ت ڕاده‌بوو، ئه‌رێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه له كوێن ؟
بۆ له هۆكاری ئه‌و كۆچه ناپرسنه‌وه، ئه‌رێ بۆ نایه‌ن ده‌ست هه‌ڵببڕن و بڵێن ته‌واو ئه‌وه ئێمه‌ین له حوكمڕانی ئه‌و هه‌رێمه شكستمانخوارد و نه‌مانتوانی به‌ڵێنه‌كانمان ببه‌ینه سه‌ر، ئه‌رێ به بیرتانه چ به‌ڵێنێكتان به‌و خه‌ڵكه‌دا، ئه‌رێ كوا ئه به‌هه‌شته‌ی به‌نیازبوو بۆمانی درووست بكه‌ن ؟
ده‌زانن بیانوهكانتان بۆته قه‌وانێكی سواو، كه‌س به فلسێك وه‌ریناگرێت، ئێمه كارمان به دابه‌زینی نرخی نه‌وت نیه و شه‌ڕی داعش‌یش نیه، ئه‌وانه مه‌كه‌ن به بیانوو، هیچ یه‌ك له‌مانه بوونیان نه‌بوو، خه‌ڵك له‌به‌ر ناعه‌داله‌تی له‌و هه‌رێمه رایده‌كرد، له بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو ده‌رفه‌تی باش بۆ هه‌رێمه‌كه ڕه‌خسا، پاره‌ی بێ حسابی به‌سه‌ر داڕژا، نه‌تانتوانی بیقۆزنه‌وه ئێستا كاتی بیانوهێنانه‌وه نیه .
تازه پێمان ده‌ڵێن بی پشتوپه‌نایان، بۆ له په‌یامی خه‌ڵكی دلسۆز نه‌گه‌یشت، ده‌مێكه له‌و كوردستانه هاواردهكرێت ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، غیابی حكومه‌ته و دامه‌زراوه‌كانه، وه‌رن ده‌ست له حوكمی حزبی هه‌ڵگرن و هه‌نگاو بۆ حكومه‌تی هاوڵاتی بنێن، نهتانكرد تا رۆژ به‌و رۆژه گه‌یشت، بیست ساڵه هاورده‌كرێت كه گه‌نده‌ڵی له نێو جومگه‌كانی حكومه‌ت بۆته مۆرانه، پیاوی چاك بن جه‌سته‌ی خۆتان ده‌خوات، ئه‌ویشتان نه‌بیست، تازه لیژنه‌و لیژنه‌كانی بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی داده‌مه‌زرێنن، كه پێنج مانگه نه‌توانراوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، ئه‌ڕی ناپرسن چ بێ ویژدانیهكه حكومه‌ت مووچه‌ی خه‌ڵكی پێنه‌درێت كه‌چی به‌رپرسی نابه‌رپرس گه‌نده‌ڵی له داهاتی خه‌ڵك بكات ئه‌وه‌یان ناو ده‌نێنن چی ؟
ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌بینرێت جگه له غیابی ویژدان هیچی تر نیه، كه‌سێك چاوی له داهاتی وڵاتێك بێت كه به خوێنی ده‌یان شه‌هید ده‌سته‌به‌ر كرابێت بێ ویژدانیه، كه‌سێك هۆكاری كۆچ و مه‌رگی جگه‌رگۆشه‌كانمان بێت بێوژدانه.
